سەرەکی » هەمەڕەنگ » په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ئاشتی و ئازادی خانمانی كوردستان لادرا

په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ئاشتی و ئازادی خانمانی كوردستان لادرا

لەڕۆژانی رابردوودا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمانەوە له‌مه‌راسیمێكدا په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ئاشتی و ئازادی خانمانی كوردستان لادرا.
ئه‌م په‌یكه‌ره‌ ده‌كه‌وێته‌ شه‌قامی 100 مه‌تری له‌چوارڕیانی به‌رامبه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرو ئاشتی و ئازادی ژنانی هه‌رێمی كوردستان، به‌رجه‌سته‌ ده‌كات و گوزارشت له‌ هه‌موو كچان و ژنانی جیهان ده‌كات به‌تایبه‌تی كوردستان، كه‌ هه‌میشه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی كۆمه‌ڵگه. پێكهاته‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ به‌ فایبه‌رگڵاس دروستكراوەو ماده‌یه‌كه‌ توانای خۆڕاگری هه‌یه‌ بۆ كه‌شوهه‌وای گه‌رم و ساردو هه‌ر بارودۆخێكی نه‌خوازراو. شێوه‌و جۆری كاره‌كه‌ به‌ڕه‌نگی سپی رووپۆش كراوه‌، مانای پاكی و بێگه‌ردی ده‌گه‌یه‌نێت، بنكه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ش هه‌مان ره‌نگ و شێوه‌و ماتریاڵی په‌یكه‌ره‌كه‌ی له‌خۆگرتووه‌. ژنێكی باڵا به‌رزو سه‌ربڵند ڕووی له‌ ئاسمان كردووه‌ سه‌یری هه‌ڵفڕینی كۆتره‌كه‌ ده‌كات، جلوبه‌رگێكی كوردانه‌ی پۆشیووه‌ قاچێكی رووی له‌ پێشه‌وه‌ی نیمچه‌ به‌رزكردۆته‌وه‌. به‌ ده‌ستی ڕاستی كۆترێكی سپی له‌ناو له‌پی گرتووه‌، كۆتره‌ خه‌ریكه‌ له‌شه‌قه‌ی باڵ ده‌دات، جووڵه‌ی كۆتره‌كه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌، كۆتر له‌ هه‌موو ڕووكارێكی هونه‌ری گوزراشت له‌ ئاشتی و ئاشته‌وایی ده‌كات و به‌ ده‌سته‌كه‌ی تریشی گۆزه‌یه‌كی پڕ له‌ ئاوی هه‌ڵگرتووه‌، گوزارشت له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تی ده‌كات و په‌یكه‌ره‌کە رووه‌و رۆژهه‌ڵات جێگیركراوه‌، ئەمەش به‌واتای ئەوەی ژن هه‌رده‌م به‌ره‌و ئاسۆ ده‌ڕوانێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شه‌مه‌ندۆفێری‌ موشه‌ک هاوێژ

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ نۆڤستی‌ له‌ زاری‌ ئیگۆر كۆرۆچبینكۆ سه‌رنووسه‌ری‌ گۆڤاری‌ ناسیۆنالنایا ...