سەرەکی » هەمەڕەنگ » عەدنان كەریم زنجیرە كۆنسێرتێك..

عەدنان كەریم زنجیرە كۆنسێرتێك..

عەدنان كەریم زنجیرە كۆنسێرتێك ساز دەكات

هونەرمەند عەدنان كەریم، زنجیرە كۆنسێرتێك لەشارەكانی هەرێمی كوردستان سازدەكات و دەستپێكەكەش لەشاری هەولێر دەبێت.
عەبدولغەفار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری كۆنسێرتی عەدنان كەریم لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند: ئەم كۆنسێرتە لەلایەن كەرتی تایبەت بەڕێوەدەچێت، رۆژی 12/7/2019 كۆنسێرتەكە لەهۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لەشاری هەولێر سازدەكرێت و گروپی میوزیكی مه‌حوی لەگەڵ عەدنان كەریم بەشدار دەبن.
ناوبراو روونیكردەوە: بلیتی كۆنسێرتەكە لە 30 هەزار تا 60 هەزار دینارەو تائێستاش بەریكلامێكی كەم، بەشێك لەبلیتەكان فرۆشراون، بۆیە ئەگەر زانییان بلیتی رۆژی یەكەم زوو تەواو دەبێت، ئەوا كۆنسێرتەكەی شاری هەولێر ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
عەبدولغەفار عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوە كردووە: پلانی عەدنان كەریم ئەوەیە لەشارەكانی (سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆك و چه‌ند شارو شارۆچكه‌یه‌كی تری هه‌رێمی كوردستان)یش كۆنسێرت سازبدات، ئه‌گه‌ر سپۆنسه‌ر ئامادەبێت له‌دوای كۆنسێرتی هه‌ولێر كۆنسێرتی شاره‌كانی تریش به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

لەpukمیدیا-ەوە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكان: چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر

لەكۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكانی عیراقدا، جەخت لەپێویستیی چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ...