سەرەکی » زانست » باوێشكدانی ئاژه‌ڵان به‌ڵگه‌یه‌ بۆ زیره‌كییان

باوێشكدانی ئاژه‌ڵان به‌ڵگه‌یه‌ بۆ زیره‌كییان

زاناكان، باوێشكدانی ئاژه‌ڵان به‌ڵگه‌یه‌ بۆ زیره‌كییان

ئایا هه‌موو ئاژه‌ڵێك باوێشك ده‌دات و بۆچی؟ ئایا باوێشكی ئاژه‌ڵ جیاوازه‌ له‌ باوێشكی مرۆڤ؟
ئه‌مه‌ ئه‌و پرسیارانه‌بوو كه‌ وای له‌زاناكان كردووه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بكه‌ن بۆ زانینی هۆكاری باوێشكدانی ئاژه‌ڵان و چاودێرییان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه‌ داخۆ هه‌موو ئاژه‌ڵ و گیانله‌به‌رێك باوێشك ده‌دات‌و ئه‌و كرده‌یه‌ له‌ مرۆڤ و گیانله‌به‌ره‌كاندا وه‌ك یه‌كه‌ ؟
له‌سه‌ره‌تادا ئه‌نجامی لیكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر مرۆڤ و هه‌ندێك ئاژه‌ڵ كران‌و ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌وه‌ بوو كه‌ باوێشك بریتییه‌ له‌هه‌ناسه‌ وه‌رگرتنێكی قووڵ‌و هه‌ناسه‌دانه‌وه‌یه‌كی خێرا و ماوه‌ی ئه‌و كرده‌یه‌ش ته‌نها (6) چركه‌یه‌ .
ئه‌وه‌ی زانراویشه‌ هه‌ندێك جار هۆكاری باوێشكدان ماندووبوون و شه‌كه‌تیی زۆره‌‌و هه‌ندێك جاریش بۆ ڕزگار بوونه‌ له‌بێزاریی یان بۆ زاڵبوونه‌ به‌سه‌ر ئازارێكی جه‌سته‌یی‌و پشتگوێخستنێتی، زۆر جاریش بۆ هاوسه‌نگیی گوێی ناوه‌ڕاسته‌. ئه‌مانه‌ زۆرتر ده‌ره‌نجامی هۆكاری باوێشكدان بووه‌ له‌ مرۆڤدا.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵانیش كراوه‌ دوو قۆناغه‌ ، له‌ سه‌ره‌تادا زاناكان وای بۆ ده‌چوون كه‌ به‌ ته‌نها ئاژه‌ڵه‌ شیرده‌ره‌كان باوێشك ده‌ده‌ن، كه‌ هه‌ندێكیان بۆ هێمن بوونه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیشیان بۆ ووریابون و ئاماده‌بوون بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌ك باوێشك ده‌ده‌ن.
له‌درێژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕوپڕیان زاناكانئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت به‌ته‌نها زه‌رافه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پۆلێنكردنه‌یه‌ و له‌ ناو ئاژه‌ڵه‌ شیرده‌ره‌كاندا به‌ ته‌نها زه‌رافه‌ نه‌ له‌ ژینگه‌ سروشتییه‌كه‌ی و نه‌له‌ باخچه‌كانی ئاژه‌ڵانیشدا .
قۆناغی دووه‌م و نوێتری توێژینه‌وه‌كانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ ئه‌وه‌ به‌ ته‌نها ئاژه‌ڵه‌ شیرده‌ره‌كان نین كه‌ باوێشك ده‌ده‌ن، به‌ڵكو هه‌ندێك له‌ باڵنده‌ و خشۆكه‌كانیش هه‌مان كرده‌یان هه‌یه‌، سه‌ره‌تا گومان هه‌بوو له‌وه‌ی ئه‌و كرده‌یه‌ی باڵنده‌ و خشۆكه‌كان باوێشك بێت، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌وانیش وه‌ك مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌ شیرده‌ره‌كانی دیكه‌ باوێشك ده‌ده‌ن.
زاناكان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ باوێشكدا شتێكی گواستراوه‌یه‌ و زۆر جاریش گوزارشته‌ له‌ هه‌ندێك چه‌مك و مانای كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن به‌ ئه‌زموون بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌ندێك جار باوێشك و زیره‌كیی په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ و بۆ نمونه‌ش تا خانه‌ی ده‌ماریی له‌مێشكی ئاژه‌ڵێكدا زۆر بێت ماوه‌ی باوێشكه‌كه‌یان درێژتر ده‌بێت، ئه‌وه‌ش زۆرتر له‌ مه‌یمون و شامپانزیدا به‌دیكراوه‌.

سه‌رچاوه‌: نقطة‌ علمیة‌

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

من وژینگه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان (به‌شی دووەم) كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وز / 16/ ...