سەرەکی » راپۆرت » رێوڕەسمێک بۆ رێزلێنان لە مامۆستا جەمال عەبدول بەڕێوەچوو

رێوڕەسمێک بۆ رێزلێنان لە مامۆستا جەمال عەبدول بەڕێوەچوو

لەسەر پێشنیاز و ڕاسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەڕێوڕەسمێکی پڕ شکۆو شایستەدا بەئامادەبوونی خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەدو ژمارەیەکی بەرچاو لە لێپرسراوانی حزبی و حکومی و کەسایەتی و ڕۆشنبیران، زانکۆی سلێمانی ڕێزلێنانی بەخشییە مامۆستا جەمال عەبدول لەبەرامبەر ئەو خزمەتانەی پێشکەشی بوارەکانی خوێندن و زانکۆی سلێمانی و ئەدەبی کوردی کردووە.
لەمیانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکەدا د. ڕەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لەوتەیەکیدا ڕایگەیاند: ئەم ڕێوڕەسمە لەلایەن زانکۆی سلێمانی و کتێبخانەی گشتی سلێمانییەوە ڕێکخراوە، بۆ ڕێزلێنان لە مامۆستا جەمال عەبدول و ناساندنی کتێبی بیلبیۆگرافیا.
وتیشی: زانکۆی سلێمانی وەک ناوەندێکی ئەکادیمی و زانستی بەئەرکی خۆی دەزانێت ناوەندێکی دانەبڕاوبێت لەکۆمەڵگەی کوردی و ھەمیشە ئاوڕ لەو کەسانە بداتەوە کە خزمەتی زمان و ئەدەب و ڕۆشنبیری ھونەری کوردیان کردووە. لەسەر ئەو بنەمایە جارێکی دیکە زانکۆی سلێمانی لەسەر پێشنیاز و ڕاسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ھەرێم ڕێز لە مامۆستا جەمال عەبدول دەگرێت، لەپای ئەو ھەموو خزمەتەی پێشکەشی بە کورد و کوردستان کردووە.
ھەر لەڕێوڕەسمەکەدا کتێبی (جەمال عەبدول) بیلبیۆگرافیای کتێب و پێڕستی لەکتێبی کوردیدا کە لەئامادەکردنی بوار نوورەدین-ە ناسێندراو بەخشرایە ئامادەبووانی ڕێوڕەسمەکە.

لە snnەوە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

راپۆرتێك: لە عیراق سیغە لەگەڵ كچانی منداڵدا دەكرێت

تۆڕی (BBC)ی بەریتانی لە راپۆرتێكیدا، ئاماژەی بە بڵابوونەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی ...