سەرەکی » مانشێت » كۆسرەت رەسوڵ سەردانی ماڵی هەڤاڵی كۆچكردوو قادری مەمەند ئاغای كرد

كۆسرەت رەسوڵ سەردانی ماڵی هەڤاڵی كۆچكردوو قادری مەمەند ئاغای كرد

رۆژی 5/7 لەسلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەیاوەریی ژمارەیەك لەئەندامانی سەركردایەتی‌و هەڤاڵان، سەردانی ماڵی تێكۆشەری دێرین‌و فەرماندەی قارەمانی كۆچكردوو (قادری مەمەند ئاغا)ی كرد.
لەمیانی سەردانەكەیدا، جێگری سكرتێری گشتی، پرسەو سەرەخۆشی‌و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو كردو هیوای خواست دواكۆست‌و ناخۆشییان بێت.
كۆسرەت رەسوڵ، باسی لەڕۆڵ‌و بەشداریی كارای هەڤاڵ قادری مەمەند ئاغای میراودەلی كرد لەشۆڕشی نوێی گەلەكەمان‌و دواتریش لەپەرلەمان‌و بەردەوامیی وەك كەسایەتییەكی دیاری ناوچەكە.
‎جێگری سكرتێری گشتی، وێڕای دووبارە دەربڕینی هاوخەمیی خۆی بۆ هەموو لایەك، رایگەیاند: لەدەستدانی كاك قادر زیانێكی گەورە بوو بۆ هەموومان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆمكاری عەرەبی: توركیا دەیەوێت دیمۆگرافیای سوریا بگۆڕێت

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لە بەیاننامەی كۆتایی كۆبوونەوەی كۆمكاری وڵاتانی ...