سەرەکی » راپۆرت » وتەبێژ: تیمی یەكێتی بۆ كابینەی نوێی حكومەت ئامادەیە

ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆبۆوە و كاندیدەكانی یەكێتی دەستنیشانكرد

وتەبێژ: تیمی یەكێتی بۆ كابینەی نوێی حكومەت ئامادەیە

״لەكاتی خۆیدا ناوەكان و سیڤییەكانیان تەسلیم بە سەرۆكی كاندیدكراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین״
جەعفەر شێخ مستەفا بۆ جێگری سەرۆكی هەرێم و د.رێواز فایەق بۆ سەرۆكی پەرلەمان و قوباد تاڵەبانی بۆ جێگری سەرۆكی حكومەت كاندید كران

دوێنێ 6/7/2019، ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرپەرشتیی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی و ئامادەبوونی د.بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی، كۆبۆوە و كاندیدەكانی یەكێتی بۆ سەرۆكایەتیی هەرێم و سەرۆكایەتیی پەرلەمان و كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستنیشانكران.
تیمی یەكێتی ئامادەیە
بۆ كابینەی نوێ
دوای كۆبوونەوەكە، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی رەسمیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا كاندیدەكانی خۆمان ناوزەد كرد بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان، جێگری سەرۆكی هەرێم، جێگری سەرۆكی حكومەت، تیمەكەشمان ئامادەیە بۆ كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وتیشی: ئەمڕۆ لەكاتی خۆیدا ناوەكان و سیڤییەكانیان تەسلیم بە سەرۆكی كاندیدكراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین.

رێكەوتن لەسەر كاندید بۆ پارێزگاری كەركوك كراوە
لە بارەی رێكەوتنی یەكێتی و پارتی لەبارەی كاندید بۆ پارێزگاری كەركوك، ئاماژەی بەوەدا «بەڵێ رێكەوتووین، لەكاتی خۆیدا هەردوولامان قسەی لەسەر دەكەین». ئەوەشی خستەڕوو «كاندیدمان بۆ هەموو وەزارەت و دەستە و جێگری سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی حكومەت ئامادەیە»، وتیشی: ئێستا ئێمە كاندیدەكانمان ئامادەیە، ئەگەر برادەرانی پارتی و گۆڕان-یش ئامادەبن، لەكاتی خۆیدا رۆژی چوارشەممە هەموو شتێك كۆتایی دێت. راشیگەیاند: لە دۆخێكی دیموكراسی و دۆستانە و هەڤاڵانەدا بە كۆی دەنگ كاندیدەكانمان دەستنیشانكرا.
بەپێی زانیارییەكان ئەنجومەنی سەركردایەتی، شێخ جەعفەر شێخ مستەفای بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كاندید كردووە.
سەرچاوەیەكی تایبەتیش بە PUKmediaی راگەیاند: سەركردایەتیی یەكێتی، رێواز فایەق-ی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژارد.
هەروەها سەمیر هەورامی راوێژكاری میدیایی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەڕەسمی قوباد تاڵەبانی دیاریكرد وەك راسپێردراو بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان سەرۆكی حكومەت: چڕكردنەوەی گفتوگۆكان بەپێی دەستوور

سەرۆك وەزیرانی عیراق: چارەسەركردنی تەواوی كێشەكان دوێنێ 16/7/2019، وەفدێكی باڵای ...