سەرەکی » راپۆرت » بۆ یەكەمینجار كۆنگرەی ناودارانی كورد سازکرا

سنە، رێز لە سی كەسایەتی ناوداری كورد نرا

بۆ یەكەمینجار كۆنگرەی ناودارانی كورد سازکرا

بۆ یەكەمینجار كۆنگرەی ناودارانی كورد لە شاری سنە ناوەندی پارێزگای سنە لەرۆژهەڵاتی كوردستان بۆماوەی دوو رۆژ بەڕێوەچوو، تێیدا 30 كەسایەتی ناوداری كورد رێزیان لێنرا. هەروەك دوای نزیكەی 40 ساڵ دووری، مەزهەری خالقی گەڕایەوە شارەكەی خۆی سنە.
رۆژانی 2-3/7/2019 لەهۆڵی مەولەوی زانكۆی سنە، یەكەمین كۆنگرەی ناودارانی كورد بەڕێوەچوو.
لە كۆنگرەكەدا 30 ناوداری كورد ڕێزیان لێنرا، لەوانە مەزهەری خالقی، بێژەن كامكار، شەهرامی نازری، عەزیزی شاروخی، عەتای نەهایی، د. كوردستان موكریانی و بێژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران و ژمارەیەك ناوداری دیكە.
مەزهەر خالقی هونەرمەند كە دوای 38 ساڵ گەڕایەوە زێدی خۆی بۆ سنە، رایگەیاند: كۆنگرەی ناودارانی كورد كارێكە بۆ ڕێزگرتن لە گەورەیی مرۆڤ، فەرهەنگ و هونەر. ئەمكارە فەرهەنگی و مرۆڤیە جێگای ڕێزە. یەكەمجاریشە كە پاش 38 ساڵ هەنگاوم ناوەتە خاكی وەتەن لەگەڵ ئەمكارە فەرهەنگییەدا بەرەو رووبوومەوەو دەبێ بە یارمەتی یەكتر ئەم كارە تەواو بكەین. ئاوازو فەرهەنگی ئێران لە سنووری فولكلۆر تێپەڕیووەو ئەمڕۆ بۆتە برەندێك لەجیهان.
خالقی راشیگەیاند: ئێمە ئەخلاق و هەڵسوكەوتی خۆمان لەسروشت گرتووەو ئەگەر سروشتمان خوشدەوێت دەبێ یەكترمان خۆشبوێت. ئێرە سنەیە شارو زێدی من، من سنە بە مەستوورە ئەردەڵان و ئایەتوڵا مەردۆخەوە دەناسم.
هەروەها جەلال قەلعەشاخانی، ئەمینداری گشتی كۆنگرەكە بۆ میدیاكان ئەوەی ئاشكرا كرد کە لەهەرێمی كوردستانەوە 40 كەسایەتی كورد بانگهێشتكراون بۆ كۆنگرەكەو رێز لە ژمارەیەكیان نرا وەك كەسایەتی ناوداری كورد. لەم کۆنگرەیەدا جگە لەخەڵاتەكان، سێ پانێلی تایبەت و كۆنسێرتی میوزیك سازكرا، هەروەها پیشانگەی جواننووسی بە زمانی كوردیی، پیشانگەی وێنەی كەڵەپیاوان و ناودارانی كورد لە ماڵی كورد كرانەوە، ئەمەجگەلەوەی لەدامێنی كێوی ئاویەری شاری سنە پاركی ناودارانی كورد كرایەوە كە كۆمەڵێك پەیكەر لەلایەن پەیكەرسازی ناوداری كورد هادی زیائەدینی-ەوە دروستكرابوون.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

راپۆرتێك: لە عیراق سیغە لەگەڵ كچانی منداڵدا دەكرێت

تۆڕی (BBC)ی بەریتانی لە راپۆرتێكیدا، ئاماژەی بە بڵابوونەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی ...