سەرەکی » دۆسێ » ئێران ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاتر دەكات

كاردانەوەی بەدوادادێت

ئێران ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاتر دەكات

ئاژانسی (فارس نیوز)ی ئێران بڵاویكردەوە، حكومەتی ئێران رێژەی عەمباركراوی یۆرانیۆمی پیتێندراوی بۆ زیاتر لە 300 كیلۆگرام زیاتر دەكات، و رێژەی پیتاندن، سنوری 300 كیلۆگرامی تێپەڕاندووە.
لە 1ی تەمموزی 2019، ئاژانسی (فارس نیوز) لە زاری سەرچاوەیەكی بەرپرسی وڵاتەكەوە بڵاویكردەوە»لەكاتێكدا چاودێرانی نێودەوڵەتی ئاژانسی وزەی ئەتۆم، لە 26ی حوزەیرانی رابردوو بڕی یۆرانیۆمی بەرهەمهێنراوی ئێرانیان كێشكردوو و بڕكە سنوری 300 كیلۆگرامی تێپەڕاندووە».
بە گوتەی سەرچاوەكە»ئەو چاودێرە نێودەوڵەتیانە لە سەرەتای تەمموزی 2019 دووبارە بڕی یۆرانیۆمە بەرهەمهێنراوەكەی ئێرانیان كێشكردووە و بە هەمان شێوەی لە 26ی حوزەیرانی رابردوو رێژەی ئەو بەرهەمە سنوری 300 كیلۆگرامی تێپەڕاندبوو».
ئەمەش لەكاتێكدایە كە كە ئێران لەماوەی رابردوودا چەندان جار سەبارەت بە پاشەكشەكردن لە پابەندبوونی بە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكە، هۆشداریدابوو، ئاماژەی بە هەنگاوی زیادكردنی رێژەی بەرهەمی یۆرانیۆم و ئاوی قورس قورس كردبوو.
هەر لەو چوارچێوەیەدا محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو» بەردەوامن لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم، ئاستی بەرهەمهێنانیشیان بەڕێژەی 3.67% زیادكردووە».
«بەڵێ ئێران ئاستی بەرهەمهێنانی پیتاندنی یۆرانیۆمی زیادكردووە» .
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانیشدا سەبارەت بەوەی كە ئێران سنوری بەرهەمهێنانی پیتاندنی یۆرانیۆمی بەپێی رێككەوتنامەی ساڵی 2015 بەزاندبێت، جەواد زەریف رایگەیاندبوو «بەڵێ ئێران ئاستی بەرهەمهێنانی پیتاندنی یۆرانیۆمی زیادكردووە».
لە دوای ساڵی 2015 و ئیمزاكرنی رێكەوتننامەی ئەتۆمی، بۆیەكەمجار كۆماری ئیسلامی ئێران ئاستی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی تێپەڕاند، ئەمەش دوای پاشەكشەكردنی ویلایەتە یەكگرتوەكان لە رێككەوتنامەی ئەتۆمییەكە لە ساڵی 2018.

هەڵوێستی ئاژانسی وزەی ئەتۆم
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاندووە، كۆماری ئیسلامی ئێران رێژەی رێگەپێدراوی پیتاندنی یۆرانیۆمی بەپێی رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی 2015 تێپەڕاندووە، و رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی بەڕێژەی لەسەدا 3.67% زیادكردووە.
دوای ئەوەی كۆماری ئیسلامی بەرەسمی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی بەڕێژەی لەسەدا 3.67 زیادكرد، لە سەرەتای تەمموزی 2019، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە بەیاننامەیەكیدا رایگەیاند، ئێران رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی 300 كیلۆ گرامی تێپەڕاندوە كە زۆرترین رێژەی رێگەپێدراوە، بەپێی رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی نێوان ئێران وڵاتەزلهێزەكان.
بەپێی رێكەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 كە لەنێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و (ئەمریكا، چین، ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەرەنسا و روسیا)، زۆرترین بڕی رێگەپێدراوی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ ئێران بە 300 كیلۆگرام دیاریی كردبوو.
بەبۆچوونی شرۆگەكارانیش، ئەم هەنگاوەی ئێران، گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران دەخاتە قۆناغێكی مەترسیدارەوە.
تەئكیدكردنەوەی ئاژانسی وزەی ئەتۆم لەسەر پێشێلكردنی رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی ساڵی 2015، گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران دەخاتە قۆناغێكی مەترسیدارترەوە، ئەمەش لەكاتێكدا كە پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بڕیارێكی پنتاگۆنی بۆ هێرشكردنە سەر ئێران رەتكردبۆوە.

روسیا نیگەرانە
لەبەرانبەر زیادكردنی رێژەی دیاریكراوی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاندبوو، وڵاتەكەی نیگەرانە، ئەو هەنگاوەی ئێرانیشی بۆ بەرەنجامی هەڵوێستەكانی ئەمریكا گەڕاندبۆوە.
هەنگاوەكەی ئێران بۆ تێپەڕاندنی رێژەی دیاریكراوی پیتاندنی یۆرانیۆم كە 300 كیلۆگرامە بەپێی رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی سالًی 2015، كاردانەوەی وڵاتانی لێكەوتەوە و لەو بارەیەوە سێرگی ریابكۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاندبوو» نیگەرانن بەرانبەر بەپێشێلكردنی رێكەوتنەكە لەلایەن ئێرانەوە، بەڵام ئەوە بەرەنجامی هەڵوێستەكانی ئەمریكایە».
دوای ئەوەی ئێران بەڕەسمی زیادكردنی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی بەڕێژەی لەسەدا 3.67 زیادكرد، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە 1ی تەمموزی 2019 لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند»ئێران رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی لە300 كیلۆ گرام تێپەڕاندوە ئەمەش رێژەی رێگەپێدراوە بەپێی رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی نێوان ئێران وڵاتە زلهێزەكان كە لە 2019دا ئیمزاكرا.
لەگەڵ ئەوەی جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا ئەو هەنگاوەی ئێران بە بەرەنجامی گوشارەكانی ئەمریكا دانابوو، بەڵام داوای لە ئێران كردبوو بەرپرسانە هەڵسوكەوت بكات.
روسیا یەكێكە لە هاوپەیمانەكانی ئێران و لە دوای پاشەكشەكردنی ئەمریكا لە رێكەوتنە ئەتۆمییەكە داوای لە وڵاتانی ئەوروپا و لایەنەكانی نێو رێكەوتنە ئەتۆمییەكە كردبوو، رێز لە رێكەوتنەكە بگرن.

بەریتانیا هەڵوێستەكەی ئێران هەڵدەسەنگێنێت
وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لەبەرانبەر هەنگاوەكەی ئێران بۆ زیادكردنی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم رایگەیاندبوو، ئەو بابەتە بەوردی هەڵدەسەنگێنن و لەگەڵ هاوبەشەكانی تری نێو رێكەوتنەكە تاوتوێی هەڵوێستەكەی ئێران دەكەن و بەخێرایی وەڵامی پێویستی دەدەنەوە.
وتەبێژی تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بەرۆژنامەوانانی رایگەیاندبوو، ئەو بابەتە بەوردی هەڵدەسەنگێنن و لەگەڵ هاوبەشەكانی تری نێو رێكەوتنەكە تاوتوێی هەنگاوە نوێیەكەی ئێران دەكەن و بەخێرایی وەڵامی پێویستی دەدەنەوە.
وتەبێژەكەی سەرۆك وەزیرانی بریتانیا دەڵێت»پلانی هاوبەشی جێبەجێكردنی رێكەوتن( JCPOA) ، پشتی بەپابەندبونی كۆماری ئیسلامی ئێران بەستبوو بۆ جێبەجێكردنی بەندەكانی رێكەوتنە ئەتۆمیەكەی 2015، لە ئێستاشدا داوایان لەلایەنە هاوبەشەكانی ئەو رێكەوتنە كردووە، چاو بەمەرجەكانی جێبەجێكردنی رێكەوتنەكەدا بخشێننەوە».
وتەبێژی سەرۆكایەتی وەزیرانی پێیوایە»بەهاوبەشی وڵاتانی تری بەشدار لە رێكەوتنەكە، هەنگاوەكانی داهاتوویان بۆ وەڵامدانەوە ئێران دیاریدەكەن و هەوڵدەدەن رێكەوتنەكە وەك خۆی جێبەجێبكرێت».

ترەمپ هەڕەشە دەكات
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو، گەر ئێران ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم زیادبكات، كاردانەوەی وڵاتەكەی دەبینرێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لە 29ی حوزەیرانی 2019 لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی لە شاری ئۆساكای ژاپۆن رایگەیاندبوو»گەر ئێران هەڕەشەكانی جێبەجێبكات و ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم زیادبكات، ئەو كاتە كاردانەوەكانیان دەبینن».
بە گوتەی ترەمپ»ویلایەتە یەكگرتووەكان رێگەنادات بەهیچ شێوەیەك ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی».
دۆناڵد ترەمپ بە رۆژنامەوانانی راگەیاندبوو كە لێپرسراوانی ئێران دەیانەوێت لەگەڵ ئەمریكادا بگەنە رێككەوتنێكی نوێ.
لە لێدوانێكی تری سەرۆكی ئەمریكا لە 2ی تەمموزی 2019، و لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێكی كۆشكی سپی سەبارەت بە هەڵوێستی بەرامبەر هەنگاوەكەی ئێران بۆ زیادكردنی رێژەی یۆرانیۆم، ترەمپ رایگەیاندبوو «هیچ پەیامێك نییە بۆیان، بەڵام ئێران دەزانێت چی دەكات، ئەو وڵاتە یاری بە ئاگر دەكات».
هەر لەو چوارچێوەیەدا كۆشكی سپی جەختی لەسەر پێویستی رێگرتن لە بڵاوبونەوەی ئەتۆم كردبۆوە و پابەندبوونی ئێرانیشی بە كەمكردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم بە گرنگ دانابوو.
دوای ئەوەی ئێران، بەرزكردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ زیاتر لەسەدا سێ رایگەیاند، كۆشكی سپی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكیدا لە سەرەتامی تەمموزی 2019 رایگەیاندبوو»گوشارە توندەكانیان بۆ سەر دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامدەبن، تا ئەو كاتەی بەرپرسانی وڵاتەكە رێڕەوەكانیان دەگۆڕن».
هەر لە بەیاننامەكەی كۆشكی سپیدا هاتبوو»پێویستە ئێران سەبارەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم و وزەی ئەتۆم شێوازی كاركردنی خۆی بگۆڕێت، و لەسەر بنەما و یاساكانی رێگرتن لە بڵاوبونەوەی ئەتۆم ڕێبكات و رێژەی دیاریكراوی پیتاندنی یۆرانیۆم تێنەپەڕێنێت».
ئەم بەیاننامەیەی كۆشی سپی لەكاتێكدا كە ئێران ئاستی عەمباركراوی یۆرانیۆمی پیتێنراوی وڵاتەكەی بە رێژەی زیاتر لەسەدا سێ زیادكرد.

هەڵوێستی فەرەنسا
لە چوارچێوەی كاردانەوەكان بەرانبەر بە هەنگاوە نوێیەكەی ئێران بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم سەرۆكی فەڕەنسا رایگەیاند “چاوەڕێی پابەندبوونی ئێران دەكەن بە ڕێككەوتنی ئەتۆمییەكە».
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لە لێدوانێكدا لە 2ی تەمموزی 2019 رایگەیاندبوو” دەستبەرداری رێككەوتنی ئەتۆمی نابن، بەڵام پێویستە ئێران لەوە زۆرتر پەرە بە پیتاندنی یۆرانیۆم نەدات».
بە گوتەی ماكرۆن“بەمنزیكانە ئەنجام و ناوەرۆكی گفتووگۆكانیان لەگەڵ ئێران لە بارەی رێككەوتنی ئەتۆمی ئاشكرا دەكرێن».
ئەم لێدوانەی سەرۆكی فەرەنسا لە دوای ئەوە بوو كە ئێران بە رەسمی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ سەروو 300 كیلۆگرام بەرز كردەوە و پابەندبوونەكانی بە رێككەوتنی ناوەكی كەمكردەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گەشتی کوردستانی نوێ بۆ وڵاتی چین و ماچین

دووەم گەشتم بۆ وڵاتی چین ئەردەڵان عەبدوڵڵا ماوەی 12 ساڵە ...