سەرەکی » دۆسێ » تەنگژەكان لە سودان بەردەوامن

ئاسۆكانی روون نیین

تەنگژەكان لە سودان بەردەوامن

خۆپیشاندانەكان لە سودان بەردەوامن و ئاسۆكانی چارەسەر بۆ تەنگژەكانی ئەو وڵاتە ڕوون نیین.
لە دوایین زنجیرە خۆپیشاندانی سودان كە لە كۆتایی مانگی رابردوو لە ناوچە جیاجیاكانی ئەو وڵاتە سازكران، سلێمان عەبدولجەبار وەكیلی وەزارەتی تەندروستی سودان، گیانلەدەستدانی 7 كەس و برینداربوون 181 كەسی تری راگەیاند كە 27 یان بە گوللـە بریندارن.
ناوچەیەكی فراوان لە خەرتوم پایتەخت و ئوم دەرمان و بەحری، لە 30ی حوزەیرانی رابرابردوو بزاوتنێكی جەماوەی گەورەیان بەخۆوەبینی كە بە گەورەترین لەسەر ئاستی وڵاتەكە لە دوای بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندانەكەی سەرەتای ماتگی حوزەیران، دادەنرێت.
محەمەد حەمدان دەقلو، جێگری فەرماندەی سەربازی كە بە «حمیدتی» ناودەبرێت، رایگەیاندبوو»قەناس بەدەستە نەناسراوەكان تەقەیان لە مەدەنییەكان و هێزە ئەمنییەكان كردووە لەكاتی بەشداریی دەیان هەزار كەس لە رێپێوانی خەرتوم».
حمیدتی، چارەنوسی ئەو خۆپیشاندەرانەی ئاشكرانەكردبوو كە تەقەیان لێكراوە و ناسنانەی قەناس بەدەستەكانیشی نەخستبووەڕوو.
حمدیتی لە 29ی حوزەیرانی 2019 هۆشداریی دابوو لەوەی كە دەسەڵاتداران لێبوردە نابن بەرانبەر «هیچ كارێكی تێكدەرانە».
بە گوتەی حمیدتی»كەسانی تێكدەر هەن و كەسانێك هەن خاوەنی ئەجێندان، خەڵكی تر هەن ئەجێندای نهێنیان هەیە، نامانەوێت توشی سەرئێشە بین».
بەپێی ڕاپۆرتەكان، هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسكڕێژییان بۆ بڵاوەپێكرنی خۆپیشاندەران لە خەرتوم بەكارهێناوە.
ئەو خۆپیشاندانانە تاقیكردنەوە بوو بۆ تواناكانی رێكخەرانی كە لە سێی حوزەیرانی 2019 لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە گورزێكی گورچكبڕییان پێگەیشت كاتێك لە خەرتوم پایتەخت هێرشكرایە سەرییان، و بەو هۆیەوە دەیان كەس كوژران و سەدانی تر برینداربوون، وێڕای پچڕانی ئینتەرنێت كە توانای خۆپیشاندەرانی كەمكردەوە لەڕووی پێكگەیشتن.
رێوشوێنی پێشوەخت
خۆپیشاندەران دروشم داواكارییان بۆ ئەنجومەنی سەربازی، رادەستكردنی دەسەڵات بوو بە مەدەنییەكان و لێپرسینەوە لەوانەی تێوەگلاون لە روواوی بڵاوەپێكردنی مانگرتووەكان.
هێزە ئەمنییەكان بەر لە دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكان، بەشێوەیەكی چڕ لە رێگەوبانە سەرەكییەكانی خەرتوم و شوێنە گرنگەكان بڵاوەیان پێكرابوو.
پێكهاتە سەربازییەكان لە هێزەكانی هاتنەناوەوەی خێرا و پۆلیس و سوپا و ئاسایشی ناوخۆ و لە شەقامە سەرەكییەكانی پایتەخت و ژمارەیەك لە شوێنە گرنگەكانی شارەكەدا بڵاوەیان پێكرابوو.
هێزە تایبتەكان بە ئۆتۆمبێلی سەربەتاڵ كە چەكی ئۆتۆماتیكیان لەسەر بەستراوە لە چەند مەیدانێكی خەرتوم پایتەختی سوداندا بڵاوكرابۆوونەوە.
هەر لەو ماوەیەدا، چەند بانگەوازێك دەركەوتن كە داوای خۆپیشاندانی فراوانیان دەكرد، تا رێگە لە هەموو هەڵمەتێكی توندوتیژی لەلایەن ئەنجومەنی سەربازی راگوزەرییەوە لە دژی خۆپیشاندەران بگیرێت.

مەترسییەكانی سەركوتكاریی
هاوپەیمانی هێزەكانی ئازادی و گۆڕانكاریی كە سەركردایەتی خۆپیشاندانەكانی سودان دەكەن بەر لە خۆپیشاندانەكە رایگەیاندبوو»خۆپیشاندەران لە چەندان خاڵەوە بەرەو چەند شوێنێكی دیاریكراو رێپێوان دەكەن، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ رێپێوان هاوشێوە لە شاری ئوم دەرمان».
بە گوتەی هاوپەیمانییەكە»هەندێك لە خۆپیشاندەران بەرەو ماڵی ژمارەیەك لەو خۆپیشاندەرانە رێدەكەن كە لە سێی حوزەیراندا كوژران.
سەرچاوە پزیشكییەكان رایانگەیاندبوو، لانی كەم 130 كەس كوژراون لەو دەمەی دەسەڵاتداران دەستییان كرد بە بەئامانجگرتنی خۆپیشاندەران، و زۆربەی كوژراوەكانیش لەكاتی بڵاوەپێكردنی مانگرتنی بەردەم فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان بوو لە خەرتوم.
وەزارەتی تەندروستی سودان رایگەیاندبوو، 60 كەس لەكاتی بڵاوەپێكردنی مانگرتنەكەدا لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی رابردوو كوژران.
ئەنجومەنی سەربازی پێداگرە لەسەر ئەوەی كە فەرمانی بە بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران نەكردووە، بەڵام دانی بە روودانی دەستدرێژیدا ناوە لە دوای دەرچوونی فەرمانی هەڵكوتانە سەر ناوچەیەكی نزیك كە بەناوبانگە بە بازرگانی كردن بە ماددە هۆشبەرەكان.
ئەنجومەنی سەربازی فەرمانڕەوا، هۆشداریی دابوو لەوەی كە بەرپرسارێتی هەر «گیانلەدەستدانێك» دەخاتە ئەستۆی هاوپەیمانی ئازادی و گۆڕانكاریی لە خۆپیشاندانەكاندا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گەشتی کوردستانی نوێ بۆ وڵاتی چین و ماچین

دووەم گەشتم بۆ وڵاتی چین ئەردەڵان عەبدوڵڵا ماوەی 12 ساڵە ...