سەرەکی » دۆسێ » راپۆرتێكی ئەمریكایی: داعش دەگەڕێتەوە

خوێندنەوەی بۆ دەكرێت

راپۆرتێكی ئەمریكایی: داعش دەگەڕێتەوە

راپۆرتێكی ئەمریكایی بە ناونیشانی «گەڕانەوەی دووەمی داعش: هەڵسەنگاندنی یاخیبوونی داهاتووی داعش» بڵاوبۆوە كە لەیەن پەیمانگەی توێژینەوەكانی جەنگ (ISW)وە ئامامادەكراوە كە دامەزراوەیەكی ناحكومییە و بارەگاكەی لە واشنتۆنە، باس لەوە دەكات كە رێكخراوەی تیرۆرستییەكە، تائێستاش تێكنەشكاوە و خۆی بۆ گەڕانەوە بە شێوەیەكی «زیاتر مەترسیدار» لە هەریەك لە عیراق و سوریا ئامادە دەكات.
چاودێران قپێیانوایە، ئامانج لە راپۆرتەكە زەمینەسازییە بۆ سەرلەنوێ‌ گێڕانەوەی رێكخراوەكە لەلایەن ئەو هێزانەی پشتیوانی لە ئاڵۆزكردنی رەوشەكە دەكەن لە ناوچەكەدا، دوای ئەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان شكستخواردووبوو لە بەكارهێنانی هێزی سەربازی لە دژی ئێران لەبەر رەچاوكردنی تێچووی زۆری ئۆپەراسیۆنەكە، بەڵام زیندووكردنەوەی ئەو رێكخراوانە تێچووەكەی زۆر كەمترە.

دوو راستی
دكتۆر حوسام شوعەیب، پسپۆڕی سوری لە كاروباری رێكخراوە چەكدارەكان بە ئاژانسی (سپۆتنیك)ی روسی رایگەیاندووە:»راپۆرتەكەی ئەم دواییە كە لە ویلایەتە یەكگرتووەكان بڵاوبۆوە سەبارەت بە گەڕانەوەی بەهێزی داعش، دوو راستی دەردەخات، یەكەمیان ئەوەیە كە هەواڵگری ئەمریكایی بۆخۆی دروستكەری داعشە و هەر بۆخۆی دەتوانێت رێكخراوی تیرۆریستەكە، یان هەر رێكخراوێكی تری بە گشتی لە ناوچەكەدا زیندوو بكاتەوە».
بە گوتەی شوعەیب:»راستی دووەم لە خوێندنەوەی ئەو راپۆرتەكە، شتێك هەیە كە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكان و هاوپەیمانەكانی ئامادەكاریی بۆ دەكرێت و مەبەست لێی زیندووكردنەوەی رێكخراوی تیرۆریستییەكانە لە ناوچەكە، بە تایبەتیش رێكخراوی تیرۆریستی داعش».

ریكلامی میدیایی
ئەو پسپۆڕە سورییە دەڵێت:»كاتێك راپۆرتەكە باس لە تواناكانی رێكخراوەكە دەكات بۆ هاتنەناوەوە و گەیشتن بە ناوچەكانی موسڵ و كۆنترۆڵكردنی هەندێك ناوچە لە خۆرهەڵاتی سوریا، بەڵگە لەسەر ئەوەی كە ئەمریكا هەوڵ بۆ بڵاوكردنەوەی ئاشتی نادات لە ناوچەكە، و دەریدەخات كە پاشەكشەكردنی داعش لە رەقە بە فەرمانێكی هەواڵگری بووە و لە ئەنجامی شەڕكردن نەبووە وەك میدیا خۆرئاواییەكان و هەندێك لە میدیا عەرەبیەكان باسی دەكەن كە گوایە دەرچوونی داعش لە رەقە لە ئەنجامی شەڕدا بوو لەگەڵ (هەسەدە)».

پلانی هەواڵگری
شوعەیب پێیوایە»راپۆرتەكە دەریدەخات كە (هەسەدە) بەشێكە لە پلانەكانی هەواڵگری ئەمریكایی لە سوریا، ئەمەش دوای ئەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان گەیشتە ئەو ئاكامەی كە شكستخواردوو بوو لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەدژی ئێران، و دركی بەوە كردووە كە ئەنجامدانی كاریی تیرۆریستی و زیندووكردنەوەی رێكخراوی تیرۆریستییەكان لە ناوچەكە تێچووی كەمترە، وێڕای ئەوەی كە كارتێكیشە بۆ گوشارخستنە سەر ئەو حوكمڕانانەی كە سیاسەتەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە رەتدەكەنەوە».

مەودای رێكخراوەكە
ئەو پسپۆڕە پێیوایە»ئامانج لە زیندووكردنەوەی ئەو رێكخراوانە ، سەرقاڵكردنی سوپاكانی ناوچەكەیە لە سوریا و عیراق و تەنانەت ئێرانە، بەڵام مەترسییە راستەقینەكە لەوەدایە كە رێكخراوەكە لە دواییدا بگاتە وڵاتە ئیسلامییەكانی تر لە خۆرهەڵاتی ئاسیا، یان ئەو وڵاتانەی پێشتر شوێنكەوتەی یەكێتی شۆڤیەتی بوون، رەنگە ئەوە ئامانجێكیش بێت لە ئامانجەكانی دەوڵەتی قوڵ لە ویلایەتە یەكگرتووەكان لەپێناو گوشارخستنە سەر روسیا».

بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا
هەروەها دەڵێت:»روسیا لەم ماوەیەی دواییدا توانی پلانەكانی ئەمریكا شكست پێبهێنێت بۆ تاكڕەوی سەپاندنی هەژنوونی خۆی بەسەر جیهان و دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆ وڵاتان و بە تایبەتیش وڵاتانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست».
لە كۆتاییدا پسپۆڕە سورییە دەڵێت:»هەموو بەلگەكان روولەوەن كە ناوچەكە رووی لە هێوربوونەوە و ئاشتی و سەقامگیری نییە، بەڵكو ویلایەتە یەكگرتووەكان دەیەوێت پشێوی و ئاڵۆزی و مەترسییەكان بمێننەوە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەكانی لە ناوچەكە».

گەڕانەوەیەكی مەترسیدارتر
موئەیەد جحێشی پسپۆڕی ئەمنی و ستراتیژی عیراقی بە ئاژانسی (سپۆتنیك)ی روسی رایگەیاندووە»مەبەست لە راپۆرتەكەی ئەمریكا بۆ گەڕانەوەی داعش بەشێوەیەكی مەترسیدارتر لە جاران، ئەوەیە كە لە حاڵەتی گەڕانەوەی رێكخراوەكە كەس بەدەرناكات لە كوشتن، چونكە لەكاتی كۆنترۆڵكردنی پێشووی بۆ شارە عیراقییەكان، لەگەڵ وەرگرتنی بەیعەت لە دانیشتوان وازی لێدەهێنان، بەڵام لە حاڵەتی سەرلەنوێ‌ گەڕانەوەی، بە دڵنیاییەوە ئەوەی بەیعەتی پێنەدات و هاریكاریی نەكات دەیكوژێت، راپۆرتەكە مەبەستی ئەوەیە، مەبەستی مەترسیداریی شەڕكردنەكەی نییە لەگەڵ هێزە عیراقییەكان یان سورییەكان».

لەسەدا 90ی تواناكانی لەدەستداوە
ئەو پسپۆڕە عیراقییە پێیوایە»گەڕانەوەی داعش بەو شێوەیەی بانگەشەی بۆ دەكرێت، لەكاتێكدا رێكخراوەكە لەسەدا 90ی هێز و تواناكانی لەدەستداوە كە لە بەناو دەوڵەتەوە وەریدەگرت، گەورەترین ئەگەریش كە دەكرێت لە حاڵەتی گۆڕانكاریی لە هاوكێشەكاندا رووبدات لەنێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئێران، ئەوەیە كە ئێران داعشی نێو گرتوخانەكان ئازاد بكات وەك چۆن لە رابردوودا روویدا».

160 هەزار زیندانی
بە گوتەی جحێشی»تەنیا لە عیراق نزیكەی 160 هەزار زیندانی داعش لە گرتوخانەكانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی و سوپادا هەیە، هەندێك لەوانەش لە ساڵی 2003وە بە تۆمەتی پەیوەندییان بە قاعیدەوە یان رێكخراوەكانی تر دەستگیركراون».
پسپۆڕە عیراقییەكان پێیوایە»ئەستەمە داعش بگەڕێتەوە، چونكە ئەو داڵدەدانە میللیەی كە پێشتر هاوسۆزبوو لەگەڵیدا، لەماوەی ساڵانی رابردووی حوكمڕانی رێكخراوەكە لە شارەكانی عیراقدا، راستییەكەی بۆ دەركەوت و ئاشكرا بوو ئەو بانگەوازەی دەیكرد درۆیە و دوورە لە راستییەوە، بەو پێیەی خەڵكی لەگەڵیاندا ژیا و لە بیركردنەوە و توانا و خواستیان تێگەیشت و دەركەوت كە زانیارییەكی كەمییان لەبارەی ئاینەوە هەیە».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گەشتی کوردستانی نوێ بۆ وڵاتی چین و ماچین

دووەم گەشتم بۆ وڵاتی چین ئەردەڵان عەبدوڵڵا ماوەی 12 ساڵە ...