کاکێشان

شوان عەباس بەدری

شەوەزەنگە
تارماییەک کەوتۆتە ژێر پێوە و
کوندێک ئاوازی سەرە مەرگی خۆی ئەچڕێت !
گەڕیدەیەک لە ناو تولە ڕێگەکانی ژیان
کۆڵە پشتیەکەی حەسرەتی لێ ئەکەوتە خوارێ و
مناڵێکیش بە دزیەوە
مشت مشت حەسرەتە ڕژاوەکانی گەڕیدەکەی کۆ ئەکردەوە !
مانگ یەخسیری ڕەشپۆشی ئاسمانە و
زەویش وەک هەمیشە لە ناو پووچیەکی ئەبەدی
بۆ مانەوەی ئەخولێتەوە
ئاخۆ منی ماندووش چەندی تر ئەبێت
بۆ مانەوە پەلەقاژەی هەناسەدان بکەم ؟!!
بەم شەوەزەنگە
لە ناو ئاوێنە درزبردووەکەی تەمەنم
مناڵێکی دەم بە خەندەم ئەبینی
کە هێدی هێدی ژیان
خەندە و کەنین و زەردەخەنەکانی
لە خاچ دابوو و
ئێستا گەریدە ئاسا بە جگەرەیەک و قاپێ شەراب و
کۆڵە پشتیەکی پڕ لە حەسرەت و ئاهی سارد
بەرەو دڵی نائومێدی هەنگاوی ئەنا و
لە ناو بن بەستی تەمەندا
گەمەی ڕۆلێتی ڕوسی لە گەڵ ژیان ئەکرد !
دڵنیام …. دڵنیام
ئەنجامی گەمەکەم دەبێتە
1\1=1= 100٪
بە قازانجی ژیان !!!
لە ڕێگە پڕ لە هەوراز و نشێوەکەی تەمەنمدا
مردووخۆرەکانی ئاسمان و زەمینم ئەبینی
کە چۆن بۆ جەستە بێ هێز و ماندووەکەم
خۆیان مەڵاس دابوو و
لە ناو ئاوێنە درزبردووەکە
بە پچەوە بە خۆمم ووت : ئەی کوند سڵاو لە کۆتاییت بکە !
مرۆڤ دۆراوێکی هەمیشەییە و
لە کۆتاییا هەر بە قەد باڵای خۆی زەوی میوانداری ئەبەدی
ئەکات ،
بە دیار دوکەڵی جگەرەکەمەوە باوکمم
ئەبینی کە وەک هەمیشە بە زەردەخەنەوە پەی ئەوتم : مەرگ
واتە سەفەر بە ناو کاکێشانێکی بێکۆتایی پڕ لە کتێبخانە و نووردا !
ئاخۆ کەی گەمەی ڕۆلێتی من و ژیان تەواو دەبێت و
لە گەڵ باوکما لە ناو قووڵایی کاکێشاندا
لە ناو نوور و کتێب پێکەوە مەلە ئەکەین ؟!
شەوە زەنگە و
من و خەمۆکی و ئاوێنەکە
هەر سێکمان چاوەڕێی شکان و نوور و کڵبە دڕەڕەکانی خاڵی سفر ئەکەین !
چاوەڕێم …. چاوەڕێم …. بە دیار دوا پێکی تەمەنمەوە
چ
ا
و
ە
ڕ
ێ
م
!

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

وشه‌ داتاشین و واتا هه‌ڵپاچین نا..گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ره‌سه‌نایه‌تی

ئەحمەد حسێن ئەحمەد ئێمه‌ هه‌ر به‌ گوێگرتن و بێده‌نگبوون به‌رامبه‌ر ...