سەرەکی » وەرزش » ئه‌مریكا جارێكی تر جامی مۆندیالی ژنانی به‌رزكرده‌وه‌

ئه‌مریكا جارێكی تر جامی مۆندیالی ژنانی به‌رزكرده‌وه‌

هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌مریكا جارێكی تر باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر تۆپی پێی ژناندا دوپات كرده‌وه‌و توانی بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك و جاری چواره‌م له‌ مێژووی دا مۆندیالی ژنان بباته‌وه‌ كه‌ یارییه‌كانی له‌ فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا ئه‌مریكا كه‌ سێیه‌م یاری كۆتایی بوو له‌سه‌ریه‌ك ئه‌نجامی ده‌دا رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی‌ هۆڵه‌ندای پاڵه‌وانی ئه‌وروپا بۆوه‌و یارییه‌كه‌شی به‌ شایسته‌یی به‌ 2 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر لێ برده‌وه‌.
ئه‌مریكا له‌ گێمی یه‌كه‌م هه‌رچه‌نده‌ هه‌لی زۆری بۆ ره‌خسا، به‌ڵام نه‌یتوانی گۆڵ بكات، به‌ڵام له‌ گێمی دووه‌م له‌ ده‌قیقه‌ی 61ی یارییه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی‌ میگان رابینۆ به‌ په‌نالتی گۆڵی پێشكه‌وتنی كرد، 8 ده‌قیقه‌ش دوای ئه‌و گۆڵه‌ رۆز لافل توانی گۆڵی دووه‌م و دڵنیایی بكات.
ئه‌مریكا له‌ كۆی 8 مۆندیال كه‌ تا ئێستا به‌ڕێوه‌چووه‌ چوار جار له‌ ساڵانی 1991 و 1999 و 2015 و 2019 یه‌كه‌م بووه‌و جارێك دووه‌م بووه‌و 3 جاریش سێیه‌م بووه‌، واته‌ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ هه‌میشه‌ یه‌كێك له‌ پله‌كانی یه‌كه‌م تا سێیه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌.
دوای كۆتایی یارییه‌كه‌ش ئه‌مریكا باڵاده‌ستی به‌سه‌ر خه‌ڵاته‌ تاكه‌ كه‌سیه‌كانیش دوپات كرده‌وه‌ كه‌ میگان رابینۆی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی‌ برده‌وه‌.
رابینۆ له‌پاڵ خه‌ڵاتی باشترین یاریزان خه‌ڵاتی گۆڵكه‌ری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی‌ برده‌وه‌و پێش ئه‌لێكس مۆرگانی هاوڕێی كه‌وت كه‌ هه‌ردووكیان خاوه‌نی 6 گۆڵن.
خه‌ڵاتی باشترین گۆڵپارێزی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش بۆ ساری ڤان ڤینیندالی گۆڵپارێزی هۆڵه‌ندابوو كه‌ ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد.
خه‌ڵاتی یاری خاوێنیش بۆ هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نسا بوو، جولیا گوینی ئه‌ڵمانیش خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاوی مۆندیالی پێدرا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بۆفۆن هیچ پلانێكی نییه‌ بۆ وازهێنان له‌ یاریكردن

جیانلیجی بۆفۆنی ئه‌ستێره‌ی دیاری تۆپی پێ رایگه‌یاند له‌ ئێستادا هیچ ...