سەرەکی » ئابووری » بودجە بۆ (بێل ماوس و سپیل وای) تەرخان دەكرێت

300 ملیۆن دینار

بودجە بۆ (بێل ماوس و سپیل وای) تەرخان دەكرێت

یەکەی ئابووری

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رەزامەندی پیشاندا لەسەر خەرجكردنی نزیكەی 300 ملیۆن دینار بۆ سیاجكردن و كۆنكرێت كردنی رێگەی (بێڵ ماوس و سپیل وای) لە بەنداوی دوكان.
بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، قوباد تاڵەبانی رەزامەندی پیشانداوە لەسەر خەرجكردنی بڕی 297 ملیۆن و 650 هەزار دینار بۆ پڕۆژەی (سیاجكردن و كۆنكرێت كردنی رێگای بێل ماوس و سپیل وای)ی دوكان، كە رێگاكە بەشێوەیەكی سەردەمیانە دروست دەكرێت.
لەمساڵدا بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە، ئاستی ئاوی دەریاچەی دوكان بەرزبویەوەو بۆیەكەم جار لەدوای 31 ساڵ ئاو لە بیل ماوسی بەنداوەكە سەرڕێژی كرد، رۆژانەش سەدان هاووڵاتی بۆ بینینی ئەو دیمەنە سەردانی (بێل ماوس و سپیل وای) بەنداوەكەیان كرد.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

زیاتر لە ملیارێك دینار بۆ كەسوكاری شەهیدانی سلێمانی خەرجكراوە

ئا: سامان فەریق لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2019دا نزیكەی ...