سەرەکی » وەرزش » به‌رازیل بۆ جاری نۆیه‌م كۆپا ئه‌مریكای برده‌وه‌

به‌رازیل بۆ جاری نۆیه‌م كۆپا ئه‌مریكای برده‌وه‌

هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌رازیل بۆ جاری نۆیه‌م له‌ مێژووی داو یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی 2007ه‌وه‌ نازناوی كۆپا ئه‌مریكای برده‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ توانی له‌ یاری كۆتایی هه‌ڵبژارده‌ی‌ پیرۆ دووچاری شكست بكات.
به‌رازیل كه‌ رێكخه‌ری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌بوو له‌ یاریگای ماراكانا له‌به‌رده‌م 80 هه‌زار هانده‌رسه‌ره‌تا ئاستی وه‌كو پێویست نه‌بوو، به‌ڵام له‌یه‌كه‌م هه‌لی گۆڵكردن له‌ ده‌قیقه‌ی 15 له‌ رێگه‌ی‌ ئێڤه‌رتۆن گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆماركرد.
له‌ ده‌قیقه‌ی 41ی یارییه‌كه‌ش داوه‌ر فیكه‌ی‌ په‌نالتی بۆ پیرۆ لێداو گێرێرۆ توانی ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ پێ یه‌كسان بكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م گۆڵ بوو له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ له‌ به‌رازیل بكرێت.
به‌ڵام خۆشیه‌كانی پیرۆ زۆری نه‌خایاند و له‌ ده‌قیقه‌ی سێیه‌می كاتی زیادكراو گابرێل خیسۆس گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ به‌رازیل كرده‌وه‌.
له‌ گێمی دووه‌م یارییه‌كه‌ ركابه‌ری به‌هێزی به‌خۆوه‌ بینی و له‌ ده‌قیقه‌ی 70 داوه‌ر كارتی سووری به‌ڕووی خیسۆس به‌رز كرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ نه‌بووه‌ رێگر له‌به‌رده‌م به‌رازیل كه‌ له‌ ده‌قیقه‌ی 87 داوه‌ر فیكه‌ی‌ په‌نالتی بۆ به‌رازیل لێداو ریچارلیسۆن توانی گۆڵی سێیه‌می پێ بكات و سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ دوپات بكاته‌وه‌.

باشترینه‌كانی كۆپا ئه‌مریكا
دوای كۆتایی یارییه‌كه‌ش باشترینه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ دیاری كران كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌رازیل خه‌ڵاتی یاری خاوێنی پێدرا كه‌ یاریزانه‌كانی كه‌مترین كارتی زه‌ردو سووریان وه‌رگرت له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌.
ئه‌لیسۆن بیكه‌ریش خه‌ڵاتی باشترین گۆڵپارێزی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی‌ پێدرا كه‌ له‌ 6 یاری ته‌نها گۆڵێكی لێكرا.
خه‌ڵاتی گۆڵكه‌ری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش به‌ ئێڤه‌رتۆنی یاریزانه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌رازیل درا كه‌ هه‌رچه‌نده‌ گێرێرۆش خاوه‌نی 3 گۆڵ بوو، به‌ڵام ئێڤه‌رتۆن هیچ كام له‌ گۆڵه‌كانی به‌ په‌نالتی نه‌بوو.
خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش به‌ دانی ئه‌لڤێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌رازیل درا كه‌ باشترین ئاستی له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ پێشكه‌ش كرد.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هالیپ له‌ پێشه‌نگی نزیك بۆوه‌

دوای كۆتایی هاتنی پاڵه‌وانێتی گراندسلامی ویمبڵدۆن یه‌كێتی یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی تێنسی ...