سەرەکی » وتار » یه‌كێتی، ساڵانێک لە خه‌بات، شۆڕش، قوربانیدان و ده‌ستكه‌وت

یه‌كێتی، ساڵانێک لە خه‌بات، شۆڕش، قوربانیدان و ده‌ستكه‌وت

جه‌مال ئه‌كبه‌ر كاكه‌یی

له‌دوای ئه‌وه‌ی شۆڕشی كورد تووشی نشوستی هات، له‌پێش (44) ساڵ و له‌ ڕۆژێكی مێژوویی له‌ 1/6/1975 دا، له‌و ده‌مه‌دا شه‌وه‌زه‌نگی تاریكی باڵی به‌سه‌ر وڵاتدا كێشابوو، هیچ تاكێكی كورد هیوا و ئومێدی به‌ ئاینده‌ و چاره‌نووسی خۆی نه‌مابوو، له‌و رۆژگاره‌ سه‌خته‌دا حزبێك به‌ بیروباوه‌ڕی خه‌باتێكی نوێ له‌ پێناوی نه‌ته‌وه‌ و نیشتمان، به‌ ناوی (یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان) دڕی به‌ شه‌وه‌زه‌نگی تاریكی داو هه‌موو نائومێدییه‌كی له‌لای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌ ئومێد به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش گۆڕییه‌وه‌، وه‌كو زه‌نگێكی فراوان به‌گوێی هه‌موو دونیادا خۆی راگه‌یاند، حزبێكی نوێ و به‌به‌رنامه‌ و ستراتیژێكی نوێ، به‌ بیروباوه‌ڕی (كه‌م بژی و كه‌ڵ بژی، تا گه‌ل بژی)، وه‌ به‌ دروشمی (مه‌شخه‌ڵانی شۆڕشی نوێی ئه‌مجاره‌، گڕی بڕوای ره‌نجده‌ران و هه‌ژاره‌) مه‌شخه‌ڵانی شۆڕشی داگیرساند، كه‌ خه‌بات و شۆڕشێكی نوێی هێنایه‌ نێو كۆڕی تێكۆشانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورده‌وه‌. كه‌ 44 ساڵ خه‌بات و شۆڕش و قوربانیدان و سه‌روه‌ریی له‌ پێناوی گه‌ل و نیشتمان، 44 ساڵ ده‌ستكه‌وت و خه‌رمانێكی پڕ به‌ره‌كه‌ت بۆ ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌مان. كه‌ تاوه‌كو رۆژگاری ئه‌مڕۆ ئه‌م حزبه‌ شۆڕشگێڕه‌ كه‌ به‌ حزبی شه‌هیدان ناسراوه‌، 44 ساڵی تێپه‌ڕاندوه‌ وله‌ مه‌یدانی خه‌بات و تێكۆشاندا پارێزگاری له‌ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كردووه‌. یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، خاوه‌ن خه‌بات و تێكۆشانی درێژخایه‌ن و بنیاتنه‌ری سه‌ره‌كی بنه‌ماكانی دیموكراسی و فیدراڵی و ئازادییه‌ له‌ كوردستاندا، ڕابردوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری و قوربانیدانه‌له‌ پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌ ره‌واكانی گه‌ل و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی و خۆشگوزه‌رانی و ئاسایشی هاوڵاتیاندا. دیاره‌ دروستبوونی یه‌كێتی و هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م شۆڕشی به‌ره‌یی گه‌لانی كوردستان و عیراق و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی پاكتاوی ره‌گه‌زی دژ به‌ گه‌لی كوردستان بوو، ئه‌وه‌ش له‌ هه‌مان كاتدا داگیرساندنی مه‌شخه‌ڵانی شۆڕشی نوێ به‌ ڕابه‌رایه‌تی یه‌كێتیی، وه‌كو حزبی شۆڕش، حزبی دیموكراسی و فره‌یی و خه‌باتی كوردایه‌تی هاوچه‌رخ و شانازی دوێنێ، ئه‌مڕۆی ده‌ستكه‌وت، سبه‌ینێی سه‌ركه‌وتنه‌كانی تر، هه‌ڵهاتنی خۆری پرشنگدار بوو به‌سه‌ر تاریكستانی زوڵم و سته‌م له‌ كوردستاندا.
یه‌كێتی، به‌ ڕێبازی روون و ئامانجی ره‌وا، رێكخراوی ئومێد و هیوا ره‌نگینه‌كانی (رابردوو، ئێستا و دواڕۆژی گه‌لی كوردستان) و هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌ل بوو، ئومێد و هیوای بو هه‌موو لایه‌ك به‌خشی و هه‌ره‌سی به‌ هه‌ره‌س و هه‌ره‌سی به‌ بێ ئومێدی هێنا و ئاواتێكی گه‌وره‌ی له‌ هزر و بیروباوه‌ڕی گه‌لی كوردستان هێنایه‌ كایه‌وه‌ و له‌ ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا تاوه‌كو ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ گه‌لێك هه‌وراز و نشێوی بڕیوه‌ و هه‌رده‌م به‌رخودان و نه‌سره‌وتنی كردۆته‌ ئامانجی ره‌وا و له‌و پێناوه‌دا رووبارێك خوێنی گه‌شی به‌ كوردستان به‌خشیوه‌ و ده‌یان سه‌ركرده‌ و سه‌دان فه‌رمانده‌ و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی نه‌به‌رد و رۆڵه‌ی قاره‌مان و به‌ئه‌مه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م رێبازه‌ پیرۆزه‌ وله‌ ریزه‌كانیدا گیانی خۆیان به‌ختكردووه‌، كه‌ له‌ قه‌ندیله‌وه‌ شۆڕشی نوێی هه‌ڵگیرسێندرا و له‌ به‌غدادا تاجی سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر نا. له‌م یاده‌ مه‌زنه‌دا، هه‌زاران سڵاو و دروود له‌ روحی فریشته‌یی شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مان و تێكڕایی شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و سڵاو له‌ روحی سه‌رۆك مام جه‌لال رابه‌ری شۆڕشی نوێ و روحی ئاسوده‌ و رێبازی به‌رده‌وام بێت، سڵاو و رێزی زۆر له‌ قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و سڵاو له‌ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و سڵاو له‌ رێكخستنه‌ دێرینه‌كان و تێكۆشه‌ران و زیندانیانی سیاسی و جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی گه‌له‌كه‌مان. سڵاو له‌ هه‌ڵگرانی بیرو باوه‌ڕی ئازادی و دیموكراسی و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا و به‌رقه‌راربوونی گیانی لێكتێگه‌یشتنو به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگا و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، لێره‌دا گوزارشت له‌ خه‌سڵه‌ته‌كانی پێناسینه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌ین:
-هه‌وێنی جوڵانه‌وه‌یه‌كی هاوچه‌رخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتورییه‌ له‌ پێناوی چاكسازیی ریشه‌یی و په‌ره‌پێدانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
-داینه‌مۆی هه‌ڵگیرساندی شۆڕش و راپه‌ڕین و ئێزگه‌كه‌ و شانه‌ چه‌كداره‌كانی (سرك) و رێكخستنه‌ نهێنیه‌كان و هه‌ڵمه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ و جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كزوردستان سه‌رچاوه‌ی وره‌ و بره‌ودان بوون.
-هه‌میشه‌ نوێبوونه‌وه‌ و گۆڕانكاری، دۆزینه‌وه‌ و داهێنان، چاكسازی ریشه‌یی و په‌ره‌پێدانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سووربوون له‌سه‌ر به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌ ره‌واكانی گه‌لی كوردستان.
-یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ خه‌باتكردن به‌رده‌وامه‌ له‌ پێناوی: ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و سه‌قامگیریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌وڵه‌تی یاسا و حكومه‌تی هاووڵاتی و كۆمه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نی و به‌دیهێنانی دادوه‌ری و یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
-هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هێزی پاراستنی دیموكراسی و ئازادی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مافه‌كانی مرۆڤه‌.
-یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، باسكی به‌هێزی كوردایه‌تیه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا، پێویستی به‌ سێ شته‌: پاراستنی یه‌كێتی ناو یه‌كێتیی، یه‌كێتی چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال، یه‌كێتی ریزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
-یه‌كێتی، رێكخراوی ئومێد و هیوا ره‌نگینه‌كانی رابردوو، ئێستا و دواڕۆژی گه‌لی كوردستانه‌.
– 44ساڵه‌ و به‌رزترین مناره‌ی شه‌هیدان سه‌روه‌رانی یه‌كێتین و ئێستاش درێژترین رووباری خوێنی شه‌هیدان.

*ئه‌م وتاره‌ له‌ دوا ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (خانه‌قی) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ مه‌ڵبه‌ندی (8)ی رێكخستنی خانه‌قینی ی.ن.ك ده‌ری ده‌كات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گۆمە شڵەقاوەكەی خۆڕهەڵاتی ناوەڕاست

بورهان محەمەد فەرەج هێرشەكەی سەر وێستگە و پاڵاوگەی (بەقیق و ...