سەرەکی » راپۆرت » خوێندكارانی گونده‌كانیش گله‌ییان هه‌یه‌

خوێندكارانی گونده‌كانیش گله‌ییان هه‌یه‌

״پێشنیاز ده‌كه‌م 2 نمره‌ی‌ هه‌دیه‌ بۆ خوێندكارانی گونده‌كان هه‌بێت״

ئاری‌ ساڵح

هه‌موو ساڵێك له‌ كۆتایی ساڵی خوێندندا هه‌ڵڵایه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ نمره‌و ده‌رچوون و ده‌رنه‌چوونی خوێندكاران دێته‌ ئاراوه‌، ئه‌وه‌ی‌ خوێندكاران ئاماژه‌ی‌ پێده‌كه‌ن له‌م ڕاپۆرته‌دا نه‌خوێندنه‌وه‌ی‌ دۆخی خوێندكارانی گونده‌كانه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ په‌روه‌رده‌وه‌.
(محه‌مه‌د عه‌لی) یه‌كێكه‌ له‌و خوێندكارانه‌ی‌ كه‌ به‌درێژایی چه‌ندان ساڵی خوێندن له‌ گونده‌وه‌ هاتۆته‌ شار ده‌ڵێت : سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه‌ی‌ كه‌ خوێندكارانی‌ گوندی تێدایه‌ به‌ڵام هێشتا له‌ڕووی‌ هێنانی‌ نمره‌ی‌ به‌رزه‌وه‌، خوێندكارانی گونده‌كان زۆر باشترن له‌ خوێندكارانی ناوه‌ندی شاره‌كان.
محه‌مه‌د كه‌ ئه‌مساڵ له‌ پۆلی یانزده‌وه‌ ده‌چێته‌ پۆلی دوانزده‌ وتیشی : ئه‌وه‌ی‌ له‌ ئێستاوه‌ لێی ده‌ترسم له‌ پۆلی دوانزه‌ مه‌نهه‌ج و ده‌رس و وانه‌كان نییه‌، به‌ڵكو به‌فیڕۆچوونی ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی‌ خوێندنمه‌ كه‌ ئایا من له‌ پۆلی دوانزه‌ نمره‌ نه‌هێنم داهاتووم چۆن ده‌بێت و چیم به‌سه‌ر دێت؟
(شارا مه‌حمود) ئه‌م ساڵ پۆلی دوانزه‌ بووه‌ و ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر كۆنمره‌م هه‌شتایش بێت ناڕۆم و پۆلی دوانزه‌م ده‌كه‌م به‌ دوو ساڵه‌. چونكه‌ ئێمه‌ له‌گونده‌كاندا ئه‌گه‌ر نه‌توانین نمره‌ی‌ پێویست به‌ یه‌ك ساڵ بهێنین ئاساییه‌ بیكه‌ین به‌ دووساڵ و زیاتریش ، چونكه‌ ئێمه‌ عوزری‌ ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ كه‌متر مه‌جالی خوێندنمان هه‌یه‌ و كه‌متریش ده‌وره‌و خولی هاوینه‌ ده‌بینین.
شارا پێشنازێكی بۆ حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ هه‌یه‌ و ده‌ڵێت : وه‌ك چۆن بۆ خوێندكاری‌ ئه‌نفال و شه‌هیدان پێشتر هاوكاری‌ مادی‌ و نمره‌یش هه‌بووه‌، ده‌كرێت له‌ئێستا به‌دوا بۆ خوێندكارانی گوندنشینیش (2) نمره‌ بكرێته‌ هه‌دییه‌ و هه‌موو ساڵێك ببه‌خشرێته‌ ئه‌و خوێندكارانه‌ی‌ كه‌ گوندنشینن، ئه‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌نا مونافه‌سه‌ی‌ خوێندكارانی‌ كه‌سوكاری‌ ئه‌نفال و شه‌هیدی پێ بكه‌ین به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی‌ هانده‌رێكی باش بێت بۆ خوێندكارانی‌ گونده‌كان و زیاتر هه‌وڵ بده‌ن و ئه‌وانه‌یشی نمره‌ی‌ نزم ده‌هێنن به‌و نمره‌ هه‌دێیه‌ شوێنێكی گونجاو له‌ زانكۆو په‌یمانگاكان وه‌ریانبگرێت.
ئه‌حمه‌د والیش ده‌ڵێت: چه‌ندان خوێندكاری‌ گوند ده‌ناسم وازیانهێنا له‌ خوێندن له‌به‌ر ئه‌و باروودۆخه‌ی‌ به‌سه‌ر وڵاتدا هات و توانایان نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئێمه‌ بێن بۆ شارو درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن. باشترین و زیره‌كترینی پۆله‌كه‌مان گوندنشین بوو وازی‌ له‌خوێندنهێنا له‌به‌ر نه‌بوونی كرێی پاس.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان سەرۆكی حكومەت: چڕكردنەوەی گفتوگۆكان بەپێی دەستوور

سەرۆك وەزیرانی عیراق: چارەسەركردنی تەواوی كێشەكان دوێنێ 16/7/2019، وەفدێكی باڵای ...