سەرەکی » وەرزش » دووانه‌یه‌كی لیتوانی پارێزگارییان له‌……

دووانه‌یه‌كی لیتوانی پارێزگارییان له‌……

دووانه‌یه‌كی لیتوانی پارێزگارییان له‌ نازناوی پاڵه‌وانێتیی جیهانی هه‌ڵگرتنی هاوسه‌ر كرد

دوو هاوسه‌ری لیتوانی بۆ دووه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك بوونه‌ پاڵه‌وانی پاڵه‌وانێتی جیهانی هه‌ڵگرتنی هاوسه‌ر، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ فینله‌ندا پارێزگاریان له‌ نازناوه‌كه‌یان كرد.
شاری سۆنكایارڤی فینله‌ندا میوانداری پاڵه‌وانێتی جیهانی هه‌ڵگرتنی هاوسه‌ری كرد كه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه‌ ده‌یان هاوسه‌ر به‌شداریان كرد كه‌ له‌ رێگه‌ی‌ چه‌ند پاڵه‌وانێتییه‌كی تره‌وه‌ سه‌ركه‌وتبوون بۆ پاڵه‌وانێتی جیهان.
له‌م پێشبڕكێیه‌دا پیاوه‌كان ده‌بێت هاوسه‌ره‌كه‌یان هه‌ڵبگرن و ئه‌و ماوه‌یه‌ ببڕن كه‌ بۆیان دیاری كراوه‌و ئه‌و به‌شداربووه‌شی سه‌ره‌تا ده‌گاته‌ هێڵی كۆتایی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
ماوه‌ی‌ پێشبڕكێكه‌ 253 مه‌تره‌ به‌ڵام له‌ رێڕه‌وه‌كه‌دا چه‌ند به‌ربه‌ستێك هه‌یه‌ هاوشێوه‌ بازدان و چوونه‌ ناو ئاوی سه‌هۆڵاو و به‌ربه‌ستی قوڕو لیته‌ كه‌ ئه‌ركی به‌شداربوون زۆر قورس ده‌كات به‌ جۆرێك كه‌ زۆرینه‌ی‌ به‌شداربووان ناتوانن بگه‌نه‌ هێڵی كۆتایی.
هاوشێوه‌ی ساڵی رابردووش دووانه‌یه‌كی لیتوانی كه‌ پێكهاتبوون له‌ نیتاوتاس كیركلاوكاس و نارینگای هاوسه‌ری پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنا كه‌ ماوه‌ی‌ پێشبڕكێكه‌یان به‌ ده‌قیقه‌یه‌ك و 6 سانیه‌ بڕی.
پله‌ی دوه‌میش تایستۆ میتنین و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ بوو كه‌ پێشتر 6 جار پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان بردۆته‌وه‌.
ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه‌ و سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌كانی پێشوو كاتێك پیاوانی گوندێك چوون بۆ گونده‌كانی تر و ژنی ئه‌و گوندانه‌یان دیزیوه‌و هاوشێوه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ هه‌ڵیان گرتون و رایانكردۆته‌وه‌ بۆ گونده‌كه‌ی‌ خۆیان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هالیپ له‌ پێشه‌نگی نزیك بۆوه‌

دوای كۆتایی هاتنی پاڵه‌وانێتی گراندسلامی ویمبڵدۆن یه‌كێتی یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی تێنسی ...