سەرەکی » راپۆرت » كوردێك به‌شداریی دیداری نێوده‌وڵه‌تی قاهیره‌ ده‌كات

كوردێك به‌شداریی دیداری نێوده‌وڵه‌تی قاهیره‌ ده‌كات

لەڕۆژانی رابردوودا، له‌گه‌له‌ری كۆشكی میرتاز شه‌شه‌مین دیداری كاریكاتێریی نێوده‌وڵه‌تی له‌قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر كرایه‌وه‌، لەو دیدارەدا هه‌ندرێن خۆشناو کە كاریكاتێریستێكی كوردە به‌شداریی تێدا كردووه‌، دیدارەکەش ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت.
لەوبارەیەوە هه‌ندرێن خۆشناو کە وه‌كو شێوه‌كارو كاریكاتێریستێكی كوردی ناسراو له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی كوردستان و نێوده‌وڵه‌تیش به‌شداری له‌و دیداره‌دا كردووە، رایگه‌یاند: ئه‌م دیداره‌ كاریكاتێرییه‌ ئه‌مساڵ شه‌شه‌مین ساڵه‌ به‌به‌رده‌وامی سازده‌كرێت، سه‌رۆكی دیداره‌كه‌ش هونه‌رمه‌ندی به‌ ئه‌زموون و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كاریكاتێری میسری جومعه‌ فه‌ره‌حات-ە، رێكخه‌ری دیداره‌كه‌ش هونه‌رمه‌ندی كاریكاتێریست فه‌وزی مورسی-یە، لێژنه‌ی هونه‌ریی بژاردن و شه‌نوكه‌وكردنی كاره‌كه‌كانیش پێكهاتوون له‌ هونه‌رمه‌ندانی به‌ ئه‌زموونی كاریكاتێری میسری محه‌مه‌د عیفه‌ت، عیماد جومعه‌، سه‌میر عه‌بدولغه‌نی، فاروق مورسی، و محه‌مه‌د حه‌مدی.
وتیشی: له‌ زۆرێك له‌ وڵاتانی جیهانه‌وه‌ هونه‌رمه‌ندان كاره‌كانی خۆیان ناردبوو بۆ دیداره‌كه‌، منیش یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی كه‌ ئیمه‌یله‌كیان بۆ ناردم بۆ به‌شداریكردن له‌م دیداره‌دا، چونكه‌ له‌ دیداره‌كانی پێشووشدا به‌شداریم كردبوو، بۆ ئەم دیدارەش له‌ (71) وڵاته‌وه‌ ته‌نیا كاری (344) هونه‌رمه‌ند سه‌ركه‌وتووبوون له‌ لێژنه‌كه‌و به‌شدارییان له‌م دیداره‌كه‌دا كرد.
هه‌ندرێن خۆشناو وتیشی: كاره‌كانی دیداره‌كه‌ دابه‌شكراون به‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ردا، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م كاریكاتێر بوو، كه‌ ئه‌مساڵ ته‌رخانكرابوو بۆ رێزلێنان و یادكردنه‌وه‌ی نووسه‌ری ناوداری میسری (نه‌جیب مه‌حفوز)ی وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ، ته‌وه‌ری دوومیش كارتۆن بوو، كه‌ ته‌رخانكرابوو بۆ كولتوور و كتێب و هونه‌ر و سینه‌ما، منیش له‌ هه‌ردوو ته‌وه‌ردا به‌ كاریكاتێرێكی نه‌جیب مه‌حفوز و دوو كارتۆن به‌شداریم كرد.
وتیشی: خۆشحاڵم كه‌ وه‌ك نوێنه‌ری كورد له‌م بۆنه‌ هونه‌رییه‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌دا به‌شداریده‌كه‌م، خه‌ڵكی به‌ هونه‌ری شێوه‌كاری و كاریكاتێری كوردی ده‌ناسێنم و لێژنه‌ پسپۆڕه‌كانیش كاره‌كانم له‌ ئاستێكی شایسته‌دا ده‌بینن و به‌ فلته‌ری لێژنه‌كانیش سه‌ركه‌وتووانه‌ تێپه‌ڕده‌بن، ئه‌مه‌ش هانمده‌دات و واملێده‌كات به‌ گوڕو تینه‌وه‌ به‌رده‌وام بم له‌ بواری كاریكاتێرو كارتۆندا.

لە puk میدیا-ەوە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان سەرۆكی حكومەت: چڕكردنەوەی گفتوگۆكان بەپێی دەستوور

سەرۆك وەزیرانی عیراق: چارەسەركردنی تەواوی كێشەكان دوێنێ 16/7/2019، وەفدێكی باڵای ...