سەرەکی » وتار » د.شیركۆ عبدالله‌‌ » دەوەرە ناوكت نەكەوێ‌

دەوەرە ناوكت نەكەوێ‌

– فەحسەكەم وەرگرتەوە .. ئەڵێن سكە.
– سی ڤی چی مردووت مرێ‌!! كێ‌ حساب بۆ سی ڤی ئەكات؟؟.
– پرسیارم كرد .. وتیان دەزگیراندارە.
– خێرا وەرەوە چەتیو .. باوكت چاوەڕێتە.
– كوڕە هەی بێ‌ ئەقڵ چەندم پێ‌ وتی ئەویش لەژێرەوە هەوە.
– ببوورە ئێمە كوڕ وەرناگرین.
– ئەرێ‌ وەڵڵا راستە .. كردیان بە وەزیر.
– كۆمپانیای دیوانین .. قیستی ئەم مانگەت دوو رۆژ دواكەوتووە ..
– زوو وەرەوە، ئەمشەو ماڵی باوكم دێن.
– بابە گیان نامكەنە ژوورەوە .. ئەڵێن تۆ خەڵكی سلێمانییت.
– بەڵێ‌ .. ئەویش دكتۆرای هەیە.
– چۆنی فەرهاد .. مامۆستاكە ئەڵێ‌ بە چل وەرەقە مەنهەجی پێ‌ تەواو ئەكەم.
– سۆری كاك رەمەزان .. بە هەڵە (ئەد)م كردی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شتێكی ترە

– غیرەتلییەك: ئامادەم لەسەر كوردستانی رۆژئاوا بیكەم بە فەرتەنە، بەڵام ...