سەرەکی » مانشێت » سەرۆك كۆمار: هەوڵەكانی عیراق لەپێناوی چەسپاندنی ئاسایش ‌و سەقامگیرییدایە لە ناوچەكەدا

سەرۆك كۆمار: هەوڵەكانی عیراق لەپێناوی چەسپاندنی ئاسایش ‌و سەقامگیرییدایە لە ناوچەكەدا

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، جەختیكردەوە لەسەر گرنگیی بەهێزكردنی پەیوەندیی دۆستانە لەگەڵ یەكێتیی ئەوروپادا لەگشت بوارەكاندا‌و هەماهەنگی‌و بەردەوامیی راوێژ لەبارەی پرسە هاوبەشەكان، كە دەبێتەمایەی بەرجەستەكردنی هاریكاریی نێوان عیراق‌و وڵاتانی ئەوروپا.
لەدیداری نێوان سەرۆك بەرهەم ساڵح‌و رامون بیلكوا باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لەعیراق، كە دوێنێ بەبۆنەی كۆتاییهاتنی كارەكانی سەردانی كردبوو، سەرۆك كۆمار، ئاماژەشی بەسیاسەتی ئاشكرای عیراق كرد لەبارەی پرسەكانی ناوچەكەو جیهان لەپێناوی چەسپاندنی ئاسایش‌و سەقامگیریی لەناوچەكەدا، هەوڵەكانی باڵیۆز بیلكوای لەبەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عیراق‌و یەكێتیی ئەوروپای بەرزنرخاندو هیوای سەركەوتنی لەئەركی داهاتوویدا بۆ خواست.
لای خۆیشییەوە، رامۆن بیلكوا، ئاماژەی بەوەكرد كە یەكێتیی ئەوروپا كاركردنی لەگەڵ عیراق بەدەستپێكی كارە سەرەكییەكانی دادەنێت بەهۆی پێگەی گرنگیی عیراق لەناوچەكەو جیهان‌و ئەو رۆڵە كاریگەرەی كە هەیەتی بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكانی ناوچەكە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

״گفتوگۆ لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر ...