سەرەکی » هەواڵ » كه‌ناره‌ ئاوییه‌كانی ئیتالیا به‌ رووی په‌نابه‌راندا ‌بە داخراوی ماونه‌ته‌وه‌

كه‌ناره‌ ئاوییه‌كانی ئیتالیا به‌ رووی په‌نابه‌راندا ‌بە داخراوی ماونه‌ته‌وه‌

له‌به‌ر كۆچی به‌لێشاوی په‌نابه‌ران، له‌مانگی رابردووه‌وه‌ ئیتالیا بڕیاریداوە كه‌ هه‌ر كه‌شتییه‌ك به‌بێ‌ ره‌زامه‌ندیی بچێته‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانیانەوە، ئه‌وا سزای مادی ده‌درێت. به‌و پێیه‌ش هیچ كه‌شتییه‌كی هه‌ڵگری په‌نابه‌ر بۆی نابێت له‌ سنووره‌ ئاو‌ییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ نزیك ببێته‌وه‌ یان له‌نگه‌ر بگرێت.
بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ: وه‌ك چۆن پێشتر كه‌شتی ئالان كوردی ئه‌ڵمانی سه‌ر به‌ڕێكخراوی سی ئای ئه‌ڵمانی، به‌ناچاری‌ و به‌ 65 په‌نابه‌ره‌وه‌ له‌ كه‌ناره‌ ئاوییه‌كانی ئەو وڵاتە له‌نگه‌ری گرت، به‌هه‌مانشێوه‌ كه‌شتییه‌كی تر به‌ ناوی ئه‌لێكس كه‌ كه‌شتییه‌كی ئیتالییه‌، به‌ 41 په‌نابه‌ره‌وه‌ خۆی گه‌یانده‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی.
ئاماژە بەوەش دەکەن: ستافی هه‌ردوو كه‌شتییەکە له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئیتالیاوه‌ دووچاری لێپرسینه‌وه‌ بوون، به‌ڵام دواتر به‌ر لێخۆشبوون كه‌وتوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاری خێرخوازی‌ و مرۆڤ دۆستانه‌یان کردووە.
تادێت یاسا و رێساكانی وڵاتانی ئه‌وروپا و جیهان به‌گشتی ده‌رهه‌ق به‌په‌نابه‌ران سه‌خت و دژوار ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ته‌نانه‌ت جگه‌ لە داخستنی سنووره‌ وشكانییه‌كان به‌ رووی په‌نابه‌راندا، ئێستا سنووره‌ ئاوییه‌كانیشی گرتۆته‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

״گفتوگۆ لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر ...