سەرەکی » مانشێت » ئەمڕۆ متمانە دەبەخشرێتە كابینەی نۆیەم

ئەمڕۆ متمانە دەبەخشرێتە كابینەی نۆیەم

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 10/7/2019، لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستاندا متمانە ببەخشرێتە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
بەپێی بانگهێشتنامەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كە ئاڕاستەی پەرلەمانتاران كراوە «سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە»، بەرنامەی كاریش بریتییە لە «متمانەدان بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، خوێندنەوەی ناوی وەزیرەكان لەلایەن راسپێردراوی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و متمانەدان پێیان لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە، سوێندخواردنی سەرۆك و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرەكانی كابینەی وەزاریی نۆیەمی هەرێمی كوردستان، خوێندنەوەی هێڵە گشتییەكانی بەرنامەی كابینەی وەزاریی نۆیەم لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان-عیراق».
باڵامبۆ محەمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە PUKmediaی راگەیاند: لەسەر بانگهێشتی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان بەمەبەستی متمانەدان بە حكومەتی نوێی هەرێم كۆدەبێتەوە، وتیشی: ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری لە كۆبوونەوەكەدا دەكەین و دەنگ بە كاندیدەكان دەدەین.
شایانی باسە، رۆژی 8/7/2019، نووسینگەی مەسرور بارزانی راسپێردراوی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا ناوی ئەندامانی پێكهاتەی كابینەی نوێی ئاشكرا كرد و سیڤی كاندیدەكان رادەستی پەرلەمانی كوردستان كرا.
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەداوە «كابینەی نۆیەم پێكهاتووە لە 19 وەزیر و 3 وەزیری هەرێم»، كە تەنها ناوی وەزیری سامانە سروشتییەكان رەوانەی پەرلەمان نەكراوە و بەپێی راگەیەنراوەكە «ئەم پۆستەش لە داهاتوویەكی نزیكدا پڕ دەكرێتەوە».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆمكاری عەرەبی: توركیا دەیەوێت دیمۆگرافیای سوریا بگۆڕێت

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لە بەیاننامەی كۆتایی كۆبوونەوەی كۆمكاری وڵاتانی ...