سەرەکی » هەواڵ » پەرلەمان متمانەی بەخشییە كابینەی نۆیەم

پەرلەمان متمانەی بەخشییە كابینەی نۆیەم

ئەمڕۆ سەرۆكی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت

سەرۆكی حكومەت: خزمەتكردنی هاووڵاتیان بەبێ جیاوازی

״بەم نزیكانە سەردانی بەغدا دەكەین״

دوێنێ 10/7/2019، پەرلەمانی كوردستان بەزۆرینەی دەنگ متمانەی بەخشییە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
لە دانیشتنەكەی پەرلەماندا، پاش متمانەدان بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ‌و خوێندنەوەی ناوی وەزیرەكان لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ‌و متمانەدان پێیان لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە، مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ‌و وەزیرەكانی كابینەی وەزاریی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، سوێندی یاساییان خوارد.
پاشان سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران وتارێكی پێشكەشكرد و هێڵە گشتییەكانی كاركردنی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانی خستەڕوو و رایگەیاند: ئەم كابینەیەش ئەركی خزمەتی هاووڵاتیان لەپێش هەموو كار و ئەركەكانی دیكەی، دادەنێت ‌و خۆی بە خزمەتكاری هاونیشتمانیان دەزانێت، بۆیە لای ئێمە هاووڵاتی میحوەری سەرەكی دەبێت ‌و ئامانجی گەورەمان خزمەتكردنیانە بەبێ جیاوازی. وتیشی: خواستی یەكەممان لەم كابینەیەدا روبەڕوبونەوەی گەندەڵی ‌و ئەنجامدانی چاكسازییە. راشیگەیاند: لە ماوەیەكی نزیكدا دوای جێگیربوونی كابینەی نوێ، سەردانی بەغدا دەكەین. ئاماژەی بەوەشدا «بەرنامەی كاری كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم لەسەر بنەمای رێكەوتنە سیاسییەكان ‌و پوختەی بەرنامەی گشت لایەنە بەشداربووەكانی ناو كابینەی نۆیەم رێكخراوە و بۆچوون ‌و پلانی تێكڕای بەشداربووانی ئەم كابینەیە لەخۆدەگرێت، كە جێبەجێكردنی ئەم بەرنامەیە بەرپرسیارێتییەكی هاوبەشی سەرجەم لایەنە بەشداربووەكانی ناو ئەم كابینەیە دەبێت».

ئەمڕۆ پەرلەمان كۆدەبێتەوە
لەلایەكی دیكەوە، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە.
بەپێی بەرنامەی كار بڕیارە سەرۆكی نوێی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرێت كە د.رێواز فایەق كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكان: چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر

لەكۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكانی عیراقدا، جەخت لەپێویستیی چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ...