خۆ تۆ

× بۆچی پرست پێ‌ ناكرێ‌ خۆ تۆ قاعیدەی حیزب نیت.
× چۆن ئەتوانی دڵی هەموو عالەم لەخۆت بڕەنجێنی خۆ تۆ سەركردایەتی نیت.
× ئەو هەموو خەڵكە بە تۆ دەستخەڕۆ نابێ‌، خۆ تۆ پارتی نیت.
× هەموو ساڵێ‌ ناوی خۆت مەخەرە قائیمەی حەجەوە، خۆ تۆ برادەرەكەی وەزارەتی ئەوقاف نیت.
× یەعنی چی كەس نایەت بەلاتدا خۆ تۆ كەمئەندامی سەنگەر نیت.
× ناتوانیت بەئارەزووی خۆت قسە بكەی، خۆ تۆ خەتیبی جومعە نیت.
× بەكەیفی خۆت سیعر دامەنێ‌ كاكە، خۆ تۆ بازاڕی سلێمانی نیت.
× چۆن ئەتكەن بە وەزیر برا خۆ تۆ جەماعەتی كابرا نیت.
× بۆچی خەڵكت لێ‌ ئەتەكێتەوە كوڕم خۆ تۆ یەكێتی نیت.
× باشە یەعنی چی هەموو كەسێك خۆشی ئەوێی خۆ تۆ پارە نیت.
× پێنج پێنج خەڵك مەكەرە ژوورەوە، خۆ تۆ دكتۆر وانێك نیت.
× وەڵـڵا هێرش ببەیت بۆ قەندیل لە ئیعلاما حەیات ئەبەم، خۆ تۆ توركیا نیت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شتێكی ترە

– غیرەتلییەك: ئامادەم لەسەر كوردستانی رۆژئاوا بیكەم بە فەرتەنە، بەڵام ...