سەرەکی » وەرزش » بارسێلۆنا لە رێگەی درێسی دووەمییەوە رێز لە ئەكادیمیای لاماسیا دەگرێت

بارسێلۆنا لە رێگەی درێسی دووەمییەوە رێز لە ئەكادیمیای لاماسیا دەگرێت

یانەی بارسێلۆنا درێسی دووەمی یانەكەی بۆ وەرزی نوێ ئاشكرا كرد كە رەنگی زەردەو یانەكە بۆ بەشێك لە یارییەكانی دەرەوەی یاریگای خۆی دەیپۆشێت.
یانەكە لە پێگەی رەسمی خۆی بڵاویكردۆتەوە كە ئەو درێسە بۆ رێزلێنانە لە ئەكادیمیای لامسیا كە درێسەكە هاوشێوی درێسی یانەكەیە لە ساڵی 1979 كە ئەو ساڵە ئەكادیمیاكە دامەزراوە.
درێسەكە رەنگە زەردە و كە لای شانی چەپیەوە تا بەشی خوارەوەی لاپ راست 2 هێڵی پان هەیە و رەنگیشیان نیلی و ترێیە كە رەنگەگانی درێسی یەكەمی یانەكە پێكدەهێنن.
ئەكادیمیای لاماسیا یەكێكە لە بەناوبانگترین ئەكادیمیا وەرزشیەكانی جیهان كە دوای ئەوەی ساڵی 1979 دامەزرا چەندین ئەستێرەی جیهانی هاوشێوەی لیۆنێل میسی و چاڤی هێرناندێز و ئەندرێس ئینێستا لەو ئەكادیمیایەوە پێگەیشتون.
سەبارەت بەو درێسەش سێرجیۆ رۆبێرتۆ كە یەكێكە لە دەرچوانی ئەو ئەكادیمیایە وتی: شتێكی بە رێككەوت نییە كە لامسیا چەندین ئەستێرەی جیهانی بەرهەمهێناوە، لامسیا شوێنێكی تایبەت و ناوازەیە و فەلسەفەیەكی ناوازەشی هەیە، دڵخۆشم كە درێسی یانەكە بۆ رێزلێنانە لەو ئەكادیمیایە بەتایبەت كە خۆم ساڵانێكی زۆر لەو ئەكادیمیایە بووم.

بارسێلۆنا دیزاینێكی تایبەت بەكاردەهێنێت
یانەی بارسێلۆنا رایگەیاند یانەكە لە یارییە ئامادەكارییەكان و چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو شێوازێكی نوێ بۆ نووسینی ژمارە و ناوی یاریزانان لەسەر درێسی یانەكە بەكاردەهێنێت و ئەو فۆنتەی كە بەكاری دەهێنن ناوی شێوازی بارسێلۆنا دەبێت.
پێگەی رەسمی یانەكە بڵاویكردۆتەوە لە یارییە ئامادەكارییەكانەوە بارسێلۆنا بە دیزاین و فۆنتێكی نوێ ناوی یاریزانان و ژمارەكانیان لەسەر درێس دەنووسێت كە فۆنتەكە ناو نراو شێوازی بارسێلۆنا.
بارسا ئاماژەی بەوە داوە ئەو هەوڵە بۆ ئەوەیە بارسێلۆنا خاوەنی شێوازی تایبەت بەخۆی بێت كە ئەمە دوپاتیدەكاتەوە یانەیەكی ناوازن و خاوەن تایبەتمەندی خۆیانن.
یانەكان بۆ ناونووسین و ژمارە نووسین لەسەر درێسەكانیان شێوازی دیاری كراو بەكاردەهێنن كە لەلایەن كۆمپانیای سپۆنسەر و ئەو كۆمپانیایەی درێسەكە دروست دەكات دیاری دەكات، بەڵام بارسێلۆنا بڕیاری داوە چی تر كار بەو دیزاینانە نەكات و خاوەنی دیزاینی خۆی بێت.
بارسا لەلایەن تیمێكی تایبەتەوە فۆنتێكی نوێی دیزاین كردوەو سەرجەم تیپەكانی یانەكەش لەهەموو یارییەكان ئەو فۆنتە بەكاردەهێنن.
بارسا راشیگەیاندوە سەرجەم درێسیەكانی یانەكە لە یارییە دۆستانەكان و چامپیۆنس لیگ و یاری كۆتایی كۆپا دێرێ بەو دیزاینە دەنووسرێن، بەڵام یانەكە ناتوانیت لە خولی ئیسپانیا ئەو دیزاینە بەكار بهێنێت چونكە لەو خولەدا دەبێت هەموو یانەكان یەك دیزاین بەكار بهێنن.
وەكو پێگەی یانەكەش ئاماژەی بەوە داوە بۆ یەكەم جار یاریكردن بە درێسی نوێ و دیزاینی نوێ رۆژی 23ی ئەم مانگە دەبێت لە یاری دۆستانەی بەرامبەر بە چێڵسی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دۆڕان له‌ تۆپی پێ ئه‌گه‌ری مردن زیاد ده‌كات

زۆر جار ده‌وترێت تۆپی پێ لای زۆرێك له‌ هانده‌ران وه‌كو ...