سەرەکی » وەرزش » هیگیتا لەسەر بەڵێنەكەی سەری تاشی

هیگیتا لەسەر بەڵێنەكەی سەری تاشی

رینی هیگیتای گۆڵپارێزی مێژوویی هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا بەڵینەكەی بردە سەر و لەبەردەم هاندەران لە یارییەكی خێرخوازی.
هیگیتا كە بە قژە درێژەكەی تۆپ گەڕاندنەوەكەی بە شێوازی دوپشكی ناسراوە دوای سەركەوتنی كۆڵۆمبیا لە یەكەم یاری كۆپا ئەمریكا بەڵێنی بەهاندەراندا ئەگەر كۆڵۆمبیا كۆپا ئەمریكا نەباتەوە ئەوا قژی دەتاشێت.
دوای شكستی كۆڵۆمبیاش لە قۆناغی چارەكی كۆتایی هاندەران لەسەرتاسەری جیهان داوایان لە هیگیتا كرد بەڵێنەكەی بباتە سەر و دەستبەرداری قژی بێت كە لە تەواوی كاروانی وەرزشی پێی ناسراو بووە.
ئەو گۆڵپارێزە مێژووییەش بڕیاری دا لەسەر داوای هاندەران بەڵێنەكەی بباتە سەر كە لە یارییەكی دۆستانەی خێرخوازی بە ئامادەبوونی راگەیاندنەكان قژی تاشی كە سەرتاشێك ئەو كارەی بۆ ئەنجامدا بەڵام وەكو هاندەران چاوەڕێیان دەكرد سفری نەكرد.
هیگیتا وتی: ئەمەی من دەیكەم قوربانییە، من قژم زۆر خۆش دەوێت، بەڵام ئەو بەڵێنەی كە دەیدەیت وەكو قەرز وایە لەسەر شانت و پێویستە بیدەیتەوە.
وتیشی: ویستم بەو بەڵێنە پاڵپشتی بۆ هەڵبژاردەكە دەربڕم، بەڵام لە كۆتایی قژم لەدەستدا، من بووم بە كەسێكی بەناوبانگ، قژم هەبێت یان نا ئەوەی نووسیومە وەكو خۆی دەمێنێتەوە لە مێژوودا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ریكۆردێكی ناوازه‌ بۆ گاری هه‌نت

گاری هه‌نتی به‌ریتانی و پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتی جیهانی خۆهه‌ڵدانه‌ ناو ...