سەرەکی » وەرزش » ئەتلەتیكۆ مەدرید جواو فیلیكسی ناساند

ئەتلەتیكۆ مەدرید جواو فیلیكسی ناساند

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید جواو فیلیكسی ئەستێرەی نوێی یانەكە كە خاوەنی گرانترین بۆندە لە مێژووی یانەكە بە راگەیاندنەكان ناساند و كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ رێكخست.
فیلیكس چەند رۆژێك بەر لە ئێستا بەرامبەر بڕی 136 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید كردو بووە گرانترین یاریزانی پرتوگالی لە مێژوودا.
ئەو یاریزانە لە رۆخی بلانكۆس درێسی ژمارە 7ی پێدرا كە درێسی ئەنتوان گریزمانە كە هێشتا بە رەسمی یانەكەی جێنەهێشتووە.
ئەو یاریزانە لە كۆنگرەی ناساندنەكەی دا رایگەیاند نایەوێت ببێتە كریستیانۆ رۆناڵدۆی نوێ لە خولی ئیسپانیا و تەنها دەیەوێت خۆی بێت.
فیلیكس وتی: من هیچ گرنگی بەوە نادەم پارەی بۆندەكەم چەند بووە، وەكو پێشت وتومە من تواناو سنووری خۆم دەزانم و ئیشی خۆم بە باشی لە یاریگا دەزانم و هەوڵ دەدەم بەباشترین شێوە بیكەم بۆ ئەوەی یارمەتی یانەكەم بدەم.
وتیشی: زۆر دڵخۆشم كە راهێنەر و یاریزانان بە باشی پێشوازیان لێكردم، ئەوان بە باشی مامەڵەم لەگەڵ دەكەن ئەوەش یارمەتی دەرە بۆ ئەوەی بەباشی لەگەڵ یانەكە رابێم.
سەبارەت بە كریستیانۆ رۆناڵدۆش وتی: هەمووان دەزانین رۆناڵدۆ یاریزانێكی مەزنە، لای من باشترینی جیهان و رەنگە مێژووش بێت، كاتێك لە هەڵبژاردەی پرتوگال بەیەكەوە بووین ئەو دەربارەی مەدرید قسەم بۆ كردم، ئەو ساڵانێكی مەزنی لە خولی ئیسپانیا بەسەر برد، من نەهاتوم بۆ ئەوەی ببم بە رۆناڵدۆی نوێ، دەمەوێت مێژووی خۆم بنووسمەوەو خەڵك وەكو جواو فیلیكس منیان بیر بكەوێتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دۆڕان له‌ تۆپی پێ ئه‌گه‌ری مردن زیاد ده‌كات

زۆر جار ده‌وترێت تۆپی پێ لای زۆرێك له‌ هانده‌ران وه‌كو ...