سەرەکی » هەواڵ » فراوانتركردنی ئاستی پەیوەندییەكانمان

حاكم قادر لە پێشوازیی كونسوڵی كۆریای باشووردا:

فراوانتركردنی ئاستی پەیوەندییەكانمان

شوان كەریم

حاكم قادر، رایگەیاند: گرنگە بازنەی پەیوەندییە سیاسی‌و دیپلۆماسی‌و كۆمەك‌و هاوكارییە مرۆییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان‌و كۆریای باشوور، بۆ ئاستی باڵاتری گەشەكردنی بوارەكانی كەلتوری‌و بازرگانی‌و كۆمەڵایەتی‌و تەندروستی‌و پەروەردە، بپەڕێنینەوە.
ئەم وتانەی، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك)، دوێنێ لەسلێمانی، لەمیانی پێشوازیكردنی لە چۆی كونژین كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور، هات‌و ئاماژەشیكرد بەهەنگاوەكانی پتەوكردنی پەیوەندییەكان بەمەبەستی سوودوەرگرتن لەتوانا زانستی‌و پێشكەوتنەكانی بواری تەندروستی‌و گەشەسەندن‌و شارەزایی لەبواری پەروەردەی كۆریای باشووردا‌و تەئكیدیشیكردەوە كە پێویستە كۆریای باشوور زیاتر كارو وەبەرهێنان لەهەرێمی كوردستاندا بكات.
لەبارەی دۆخی عیراق‌و كوردستانیشەوە، باسی لەدواپێشهاتەكان كردو تیشكی خستەسەر بارودۆخی سیاسی لەعیراقدا، بەتایبەت كێشەو ناكۆكی‌و پابەندنەبوون بەدەستوورەوە لەپرسەكانی ماددەی 140و پێشمەرگەو كەركوك‌و یاسای نەوت‌و گازداو وتی: هیوادارین لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمدا، كێشەو قەیرانەكان بەرەو چارەسەر ببرێن.
لای خۆیشییەوە، كونسوڵی كۆریای باشوور، هیوای خواست دیدارو كۆبوونەوەكان بۆ توندوتۆڵكردنی پەیوەندییەكان بەردەوامبن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكان: چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر

لەكۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكانی عیراقدا، جەخت لەپێویستیی چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ...