سەرەکی » هەواڵ » پیرۆزباییەکان بۆ قوباد تاڵەبانی

پیرۆزباییەکان بۆ قوباد تاڵەبانی

سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی لە سەرۆك و جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەكات
د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی نوێی هەرێمی كوردستان كرد، بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی كابینەی نۆیەم لەپەرلەمانی كوردستان.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی گەرمی خۆی ئاڕاستەی سەرۆك وەزیران‌و جێگری سەرۆك‌و تەواوی كابینەی نۆیەم كردو هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، هاوكات پشتیوانیی خۆی بۆ كابینەی نۆیەم دەربڕی لەچارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و حكومەتی فیدراڵی، بەپێی دەستوور.
هەروەها سەرۆك كۆمار پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدا بۆ هەمان مەبەست‌و پیرۆزبایی گەرمی لێكرد.
لای خۆیانەوە، سەرۆك‌و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، سوپاسی سەرۆك كۆماریان كرد بۆ پشتیوانیكردنی كابینەی نۆیەم.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە قوباد تاڵەبانی دەكات
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كرد بۆ بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمانی كوردستان، ئەمە دەقی پەیامەكەیە:
بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان

سڵاو و ڕێز..
بەبۆنەی متمانەوەرگرتنی بەڕێزتان وەك جێگری سەرۆك وەزیرانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە، بەگەرمی پیرۆزباییتان لێدەكەم. هیوای سەركەوتن بۆ ئێوە و كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەخوازم.
خۆشحاڵ بووم كە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو لە حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكەوە كارمان كرد. دڵنیام وەك هەمیشە دڵسۆزانە و بە هەستی بەرپرسیاریەتییەوە، خزمەتی كوردستان دەكەن و ئەرك و كارەكانتان جێبەجێ دەكەن.
وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەردەوام دەبم لە پشتیوانی و هاوكاریكردنتان بۆ سەركەوتنی كارەكانتان لە كابینەی نوێدا.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە قوباد تاڵەبانی دەكات
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق محەمەد حەلبوسی پیرۆزبایی لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم كردو هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پیرۆزبایی لە قوباد تاڵەبانی كرد بەبۆنەی متمانەپێدانی وەك جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان.
لەلای خۆشییەوە قوباد تاڵەبانی سوپاسی ئەم دەستپێشخەری و پاڵپشتییەی كرد.
رێكخەری گشتیی گۆڕان پیرۆزبایی لە قوباد تاڵەبانی دەكات
رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی ئەنجامداو وێڕای پیرۆزبایی لێی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی جێگری سەرۆك وەزیران، پشتیوانی گۆڕانیشی بۆ دووپاتكردەوە بۆ هاوكاری و هەماهەنگی لەكارەكانی حكومەتدا.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان پێگەیشت بۆ دەربڕینی پشتیوانی لە جێبەجێكردنی ئەركەكانی لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، هیوای سەركەوتنی بۆ قوباد تاڵەبانی خواست لە پۆستی جێگری سەرۆك وەزیران.
لەلای خۆشییەوە جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم سوپاسی رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانی كرد بۆ پاڵپشتییەكەی و ئامادەیی بۆ كاری هاوبەش دەربڕی لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی خەڵكی كوردستان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاسایش ‌و سەقامگیریی لە عیراق و ناوچەكەدا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە دێڤد شینكەر یاریدەدەری ...