له فارسیه‌وه: ئه‌كره‌می میهرداد
1-2
پاولۆ فرێره بیرمه‌ندی شۆڕشگێری ئه‌مریكای لاتین و جیهانی سێهه‌م كه ته‌مه‌نێكی به لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن بردوه‌ته‌سه‌ر و ئامانجی ئه‌و له‌م كاروانه رزگاری نه‌ته‌وه‌كانی جیهانی سێهه‌م و هێنانه‌دی زه‌مینه‌كانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و بڵند ڕاگرتنی به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان بوو. له دیدارێكی گۆڤاریomni مانگانه‌ی چاپی واشنتۆن له ئاپریلی 1990 ئاماژه‌ی به چه‌ند پرسێكی گرنگ كردبوو، كه به هۆی گرنگی و بایه‌خی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه و لێكچوونی زۆر له نێوان دیدگاكانی فرێوه و پرس و كێشه‌كانی سیستمی په‌روه‌رده و فێركردن له وڵاتانی هاوشێوه‌ی ئێمه، پێمان باشبوو بیكه‌ین به كوردی.
گرنگترین به‌رهه‌می فرێره» په‌روه‌رده و فێركردنی سته‌ملێكراوان» ه و پاشان كتێبی «په‌روه‌رده و فێركردن له ڕه‌وتی پێشكه‌وتن» و»په‌روه‌رده‌ی ناسینی ره‌خنه‌یی» و شایانی باسه ئه‌م كتێبانه هه‌موویان به فارسی هه‌ن و هێشتا نه‌كراونه‌ته كوردی. پاولۆفرێره له ساڵی 1997 كۆچی دوایی كرد و به‌رازیلیه‌كان هۆكاری مردنی ده‌گێڕنه‌وه بۆ فشاری توندی رۆحی و ده‌رونی كه به هۆی سیاسه‌ته‌كانی نیولیبراڵ و ڕاسته توندڕه‌وه‌كان تووشی بوو، كه به‌رهه‌می زۆر و هه‌وڵی پڕتوانای ئه‌ویان بۆگۆڕینی بونیادی په‌روه‌رده و فێركردن له (ساوپاولۆ) ی پایته‌خت، به‌تاڵان برد.
خه‌ریكبوو تۆماره‌كه داگیرسێنم، پاولۆ فرێره وتی:»پێش ئه‌وه‌ی تۆماره‌كه ڕۆشن بكه‌یت، ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵت بدوێم» فنجانی قاوه‌كه‌م دانا و یه‌كسه‌ر گوتم: «داوای لێبوردن ده‌كه‌م، فه‌رموو». وتی: «باسی دونیای خۆتم بۆ بكه». سه‌رسام بووم و زیاتر لێی ڕامام و ده‌مویست باسی دیداره‌كه‌ی بۆ بكه‌م، به‌ڵام دیسان گوتی:»به‌ڵێ، ئێستا پێم بڵێ تۆ كێیت؟». كه سواری فڕۆكه بووم وهاتم بۆ به‌رازیل، له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بووم فرێره بتوانێ «كاریگه‌ری له‌من بكات»، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ی كرد. ته‌ماشای هه‌ژانی تایبه‌تی و وشه و جوڵه‌كانی ده‌ست و ڕوخساریم ده‌كرد، سه‌ره‌تا ده‌موت ئه‌م پیاوه بۆیه جێگای رێز و ستایشی هه‌موو جیهانه، چونكه پسپۆرێكی ناوداره له په‌روه‌رده و فێركردندا، به‌ڵام له كاتی دیداره‌كه‌دا زیاتر كاریگه‌ری لێكردم.
هه‌رچه‌ند بۆ من سه‌خته بڵێم چۆن كاریگه‌ری لێكردم و جوڵه‌ی ده‌ست و تێڕامانی ڕوخسار و چۆنیه‌تی وتنی وشه‌كانی جێگای سه‌رنج بوون. كاتێك گه‌یشتمه ماڵه‌كه‌ی و له تاكسی دابه‌زیم و سه‌رنجم دا، مرۆڤێكی باڵاكورت و باریكم بینی كه به‌ره‌وڕووم هات. وادیار بوو ماندووه و تۆزێك بۆی ده‌له‌نگی و به‌هێواشی و تێڕامانه‌وه هه‌نگاوی ده‌نا، به‌ڵام كه ده‌ستی به قسان كرد، بۆم ده‌ركه‌وت كه مرۆڤێكی بێمایه نیه. سه‌ره‌ڕای نه‌جیب و ڕێزی، به‌ڵام ڕقێكی گونجاو‌دا و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی تیا به‌دیده‌كرا، كه دوور له توڕه‌یی، تاڵی و كینه له سیمای‌دا دیاربوو. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ فرێره دابنیشی توانای ئه‌و هه‌ست پێده‌كه‌یت، توانایه‌ك له‌و حه‌قیقه‌ته ساده‌یه‌وه پهیدابوووه، كه ئه‌و ڕه‌خنه‌گرانه بیروباوه‌ڕه‌كانی به زیندوویی هێشتۆته‌وه. زۆربه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سانه‌دا ئاشنا نین. پۆزشی ئه‌وه‌م بۆ هێنایه‌وه، كه زۆربه‌ی رۆژنامه‌وانه‌كان هه‌میشه به شێوه‌ی دابڕاو باسی بابهتهكان ده‌كه‌ن و به دوای ڕووداوه سه‌خت و بێ رۆحهكانهوهن، فرێره پووچی ئه‌م قسه بێمانایانه‌ی ئاشكرا كرد.
ئه‌م رۆژانه فرێره كه‌سێكی زۆر خۆشحاڵه و بۆیه‌ش ئه‌و هه‌سته‌ی هه‌یه، چونكه ئێستا كه ته‌مه‌نی شه‌ست و نۆیه، وه‌كو به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده و فێركردنی شاری ساوپاولۆ، شانسی گۆڕینی ڕوخساری گه‌وره‌ترین سیسته‌می فێركاری له به‌رازیل هه‌یه.
سه‌ره‌تا ته‌نها له ناوه‌ندێكی بچووكی رادیكاڵه‌كاندا ناسرا بوو، كه له كۆتایی ده‌یه‌ی 1960 كتێبی» په‌روه‌رده‌ی سته‌ملێكراوان» ی نووسی، له ئه‌مریكا سه‌رنجی گشتی بۆ خۆی ڕ‌اكێشا. ئه‌و له‌م كتێبه‌دا تیۆره‌كانی خۆی ده‌رباره‌ی په‌روه‌رده و فێركردن و به‌رنامه‌كانی فێركاری خسته‌ڕوو. رێكخه‌رانی كۆمه‌ڵگا، هاوكارانی كۆمه‌ڵایه‌تی، پزیشكان، ته‌نانه‌ت وه‌زیران دیدگا و دهبڕینهكانی فرێرهیان به په‌رۆشه‌وه وه‌رگرت.
له كتێبی «په‌روه‌رده‌ی سته‌ملێكراوان»دا نووسراوه هیچ كتێبی ڕێنمایی تیادا نیه باس له‌وه بكات چۆن ببین به مرۆڤ، به‌ڵام ئه‌م كتێبه به‌تایبه‌تی ده‌رباره‌ی مرۆڤبوونه، ده‌رباره‌ی كه‌سێكه كه ئێمه به‌ناونیشانی مرۆڤ ده‌بێت وه‌ها بین، ئه‌وه‌ی كه فه‌یله‌سوفان بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ی بوونناسیی ئێمه باسی ده‌كه‌ن و ئه‌و نه‌خشه‌ش نابێت ناكارا له ماڵه كرێگرته پڕ له مشكه‌كانی جیهانی یه‌كه‌م، گه‌ڕه‌كه پیسه‌كانی ناته‌ندروستی جیهانی سێهه‌م، یا ئاپارتمانه لۆكس و تایبه‌تیه‌كانی خۆشگوزه‌رانی، جودا له برایان و خوشكانی هه‌ژارتری ئێمه به‌سه‌ر ببات. ده‌توانین بڵێین بۆ ئه‌وه‌ی كه مرۆڤه‌كان كارسازان ( و بكه‌رانی) جیهانی خۆیان بن، ده‌بێت دیسان خۆیان خه‌ڵق بكه‌نه‌وه. ته‌نها به كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی به ئێمه دراوه، دروست به هه‌مان شێوه‌ی په‌یكه‌رساز كه به‌ردی مه‌رمه‌ڕ ده‌تاشێ، و ته‌نها به گۆڕینی جیهانمان ده‌توانین به شێوه‌ی واقعی «كارساز» بین. به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌ی مرۆڤ به‌ركارن، قوربانین، له حكومه‌ته سه‌ره‌ڕۆ و سیاسه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سته‌م ده‌بینن، بێده‌نگ و خامۆشن و له واقعدا لێڵ و لاڵن. نه‌خوێنده‌واری نیشانه‌ی چه‌وسانه‌وه‌یه. به‌بڕوای فرێره، به‌داخه‌وه په‌روه‌رده و فێركردن چ له ده‌هلی یان له شیكاگۆ، فه‌رهه‌نگی بێده‌نگی به‌هێز ده‌كه‌ن.
فرێره له 1921 له رسیف، شاری هه‌ژارنشینی باكوری رۆژهه‌ڵاتی به‌رازیل له دایك بووه و له‌م زه‌مینه‌دا شتی سه‌یروسه‌مه‌ره ده‌رباره‌ی هه‌ژاری و چۆن برسیه‌تی كاریگه‌ری به‌هێز و نیگه‌تیفی ده‌بێت له‌سه‌ر توانای فێربوونی منداڵان، باسدهكات. له ته‌مه‌نی یازده ساڵیدا له‌گه‌ڵ خۆی په‌یمانێكی سه‌یری به‌ست، دیاره ته‌نها له‌لای چینه باڵاكان سه‌یره(كه دوایی خۆی بۆمان باس ده‌كات). و له ساڵی 1959 دكتۆرای له زانكۆی رسیف وه‌رگرت و پاشان بووه مامۆستای مێژوو و فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌مان زانكۆ.
له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده و فێربوونی خوێنده‌واری خۆی نووسی. له‌م به‌رنامه‌یه‌دا، به‌شداران ته‌نها فێری ئه‌وه نابن كه وشه‌كان بزانن و بنووسن، به‌ڵكو فێری ئه‌وه‌ش ده‌كرێن ڕه‌خنه‌گرانه پرسیار بكه‌ن كه بۆچی نه‌خوێنده‌وارن، لاواز كرا‌و و خامۆش بوون. فرێره ده‌یگوت « ئه‌و كه‌سانه‌ی فێری خوێندن ده‌بن به‌و زانسته‌ی كه فێری ده‌بن، خاوه‌نی تواناش ده‌بن.» له‌لای دیكه، ئه‌وان له به‌رنامه میكانیكیه‌كانی فێربوونی توانای خوێندن و زمانی تر، ناتوانن ببنه خاوه‌نی توانا و ده‌سه‌ڵات. ئه‌م به‌رنامانه هه‌ژموونخوازن و ته‌نها ده‌یانه‌وێت ئاراسته‌ی نهخوێندهوارانیان له ده‌ستدا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بیانكه‌ن به‌و كرێكارانه‌ی كه له خۆیان ڕازین و ته‌نها داواكاری له بازاره‌كاندا زیاتر ده‌كه‌ن. نه‌خوێنده‌واران فێری خوێندن ده‌بن، به‌ڵام هه‌روه‌كو « دۆزه‌خیانی سه‌ر زه‌مین» ده‌مێننه‌وه. ئه‌م ئامانجه، ئامانجی فرێره نیه، ده‌وڵه‌ته زۆرداره‌كان و خاوه‌ن زه‌وییه‌كان ناخوازن كه جوتیاران، له ڕه‌وتی فێربووندا، خاوه‌ن شانازی بن و ده‌ست بكه‌ن به باسی ئازادی، سوود له وشه‌كانی دیموكراسی و مافه‌كان وه‌ربگرن، پرسیار له دابه‌شبوونی نایه‌كسانی بكه‌ن و خوازیاری به‌شداری بن له ڕه‌هه‌ندی سیاسی‌دا. له‌وانه‌یه سه‌ركه‌وتنی به‌رنامه‌ی فێربوونی خوێنده‌واری فرێره وه‌كو به‌سه‌رهاتی خۆی بێت. له ساڵی 1964 كاتێك ده‌ڵاڵانی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن هه‌ژاره‌كانه‌وه كه‌وتنه‌به‌ر هه‌ڕه‌شه، ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربازی كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه گرت و فرێرهش به هۆی به‌رنامه «شۆڕشگێڕانهكهی» ده‌ستگیر و زیندانی كرا. ئه‌و له دوای 15 ساڵ ژیانی تاراوگه و له ساڵی 1979 گه‌ڕایه‌وه نیشتمان. به درێژایی ئاواره‌یی، فرێره سه‌ره‌تا له شیلی و ئه‌مریكا ده‌ژیا و پاشان له جنێف جێگیر بوو و له‌وێ له شورای جیهانی كلێساكان له نووسینگه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن كاری ده‌كرد. ئه‌و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان گه‌ڕا، نیكاراگوا، ئوسترالیا، ئانگۆلا، ساوتوما، پرنسیپه، گینهوبیساو، تانزانیا، پورتوگال و هیندستان، كاپهفاردا، مه‌كسیك و له وڵاته فێركردنی به‌رنامه‌كانی په‌روه‌رده و راوێژكردن بۆ هێنانه‌دی به‌رنامه‌كانی فێربوونی خوێندن و نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری بوونه كار و ژیانی. دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكی شاره‌وانی ساوپاولۆ كه ماركسیستێكی تازه هه‌ڵبژێراو بوو، فرێرهی بانگهێشت كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌ده و فێركردن..سێهه‌مین شاری گه‌وره‌ی جیهان، شارێكی سه‌مه‌ره‌یه. له په‌نجه‌ره‌ی فڕۆكه‌وه كه ته‌ماشای ساوپاولۆ ده‌كه‌یت، سه‌رنجی ئه‌وه ده‌ده‌یت كه هه‌تا چاو پڕ بكات و ئاسۆ دیار بێت ئه‌م شاره ته‌واو نابێت. له په‌نجه‌ره‌ی ژووری سه‌ره‌وه‌ی ته‌لاری ماكسۆدپلازا به‌هه‌ر لایه‌ك ته‌ماشام ده‌كرد، باكوور، باشوور، خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا، له هه‌موو شوێنێك ئه‌م شاره به‌رده‌وام بوو. له ماوه‌ی كورتی مانه‌وه‌م له‌م شاره‌دا، كرێی ته‌كسی به‌رده‌وام زیادی ده‌كرد، كرێی فرۆكه‌خانه‌ش هه‌روا بوو. بۆ پاراستنی ئاستی كرێ له به‌رامبه‌ر هه‌ڵاوسان، هه‌موو مانگێك مووچه زیادی ده‌كرد. له‌هه‌ر به‌شێكی شار ده‌سته‌یه‌ك له خه‌ڵك ده‌بینی، ئه‌وروپاییه بۆره‌كان، ئه‌فریقایی ڕه‌ش، سوور پێسته قاوه‌ییه‌كانی ئه‌مازۆن، مرۆڤه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و ئێجگار هه‌ژاره‌كانیش ده‌بینی. له‌وه ده‌چێت كه نوێنه‌رانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ژێر خۆری دره‌وشاوه له ساوپاولۆ بژین. له‌م شاره‌دا فرێره كارده‌كات و ده‌یهه‌وێت بونیادی په‌روه‌رده و فێركردن بگۆڕێت، ته‌لاره ڕووخاوه‌كانی قوتابخانه‌كان چاك بكاته‌وه و مووچه‌ی مامۆستایان باشتر بكات، مامۆستایان و باوكان و دایكان زیاتر له‌یه‌ك نزیك ده‌كاته‌وه و به‌هێزیان بكات و سه‌رئه‌نجام هه‌ستی فێربوون و گه‌ڕان له‌لای منداڵانیش زیاتر بكات.
من له ماڵی خۆی دیدارم له‌گه‌ڵ فرێره كرد، له پێش دیوارێك دانیشتبوو كه به‌شێوه‌ی گیرترۆیدستاین نهخشكرابوو. زۆربه‌ی ئه‌م نه‌خشانه له‌لایه‌ن خوێندكاره‌كانه‌وه دروستكرابوون ئه‌وانیش ئه‌و كرێكار و جوتیارانه بوون كه پاشان فێری خوێنده‌واری ده‌بوون.
* تۆ له ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا، له‌و ته‌مه‌نه‌دا كه زۆربه‌ی كه‌س ده‌یانه‌وێت كاری كه‌م بكه‌ن، بوویت به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده و فێركردنی ساوپاولۆ. ئایا بڕیاری په‌سندكردنی ئه‌م كاره، بڕیارێكی سه‌خت بوو بۆ تۆ؟
-من بێ به‌رنامه و بڕیاری پێشوه‌خت نه‌هاتم بۆ ئه‌م كاره. كاتێك وڵامی پێشنیاری پارێزگار (لویس ئارۆندینا)م به به‌ڵێ دایه‌وه( ئارۆندینا له‌لایه‌ن پارتی كرێكارانه‌وه كرابوو به پارێزگاری ساوپاولۆ) ، ده‌مزانی كه له‌گه‌ڵ كارێكی سه‌خت ڕووبه‌ڕووم، ئه‌ویش گۆڕینی ڕوخساری خوێندن بوو له ساوپاولۆ. بیگومان ئاسانتر بوو كه‌من له ماڵه‌وه بمێنمه‌وه و خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌و نووسینی خۆم و ئاماده‌كردنی سیمینارهكانم بم. په‌روه‌رده و فێركردن ته‌واوی ته‌مه‌نی من بوون و هه‌موو ته‌مه‌نم خه‌ریكی پڕۆژه و به‌رنامه‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردن بووم و ئه‌وانه‌شم له ئامریكای باشوور و لاتین، ئه‌فه‌ریقا، ئه‌وروپا و ئوسترالیا جێبه‌جێ كرد.
ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره په‌سند نه‌كه‌م، مافی به‌رده‌وامی نووسین و سیمینار و گوتاره‌كانم به هه‌قی خۆم نه‌ده‌زانی. پرسی من هه‌ڵبژاردن بوو له‌نێوان كار و گوتاردا. خۆ ئه‌متوانی چاپكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كانم ڕابگرم و بێده‌نگ بم، به‌ڵام سه‌ختبوو ئه‌و ڕه‌وشه په‌سند بكه‌م. من ناتوانم به بێ نووسین، به‌بێ گوتار و سیمینار و كۆڕ و كۆبوونه‌وه، به‌بێ خۆخستنه مه‌ترسی، به‌بێ ڕه‌خنه‌گرتن بژیم. ئه‌گه‌ر ئه‌مكاره‌م وه‌كو به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده و فێركردن وه‌رنه‌گرتایه، نه‌مده‌توانی ئهمڕۆدیدار له‌گه‌ڵ تۆ سازدهم. سه‌رئه‌نجام من مافی دیدگا و وته‌كانی خۆم پاراست.
* ئایا له‌وه‌ی كه دوو ساڵی رابردوو ئه‌نجامت داوه، ڕازیت؟
ــ سه‌ره‌ڕای ڕێگرییه‌كانی بیرۆكراسی و كێشه‌كانی رۆژانه، ئاسۆی جێبه‌جێكردنی لانیكهمی ئه‌ندێشه و دیدگاكانی ژیانم من خۆشنوود ده‌كه‌ن. له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری من بوون ئازاد بووم، ده‌سته‌یه‌ك له ژنان و پیاوانی خۆبه‌خش كه بریتی بوون له رووناكبیران، مامۆستایان، كرێكاران ــ به‌دیدێكی زۆر فراوان له په‌روه‌رده و فێركردن بۆ ئه‌مكاره هاوكارم بوون و منیشیان به ڕاستی دڵخۆش ده‌كرد.
* كه‌ی بڕیارت دا بیروڕا و تیۆرییه‌كانی خۆت له‌باره‌ی په‌روه‌رده و فێركردن بكه‌یته به‌رنامه‌ی هه‌موو ژیانت؟
ــ من نزیكه‌ی پازده ساڵ بۆ پێشخستنی به‌رنامه‌كانی فێربوونی خوێندن بۆ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن له شار و دێهاته‌كان كارمكرد. رێكخه‌ری گشتی به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنی گه‌وره‌كان بووم له سه‌رهه‌ڵدانی فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكی له شاری رسیف. كاتێك له كۆدیتای 1964سوپا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، من زیندانی كرام. پێش ئه‌وه هه‌ندێك گروپم دروستكردبوو و له شانه فه‌رهه‌نگیه‌كاندا ناوم نووسیبوون. له جیاتی مامۆستا هاوئاهه‌نگ كارمان هه‌بوو له جیاتی ئه‌وه‌ی كه‌سێك قسه‌مان بۆ بكات هه‌موومان گفتوگۆمان ده‌كرد و له جیاتی قوتابی بهشدارانمان هه‌بوو.
«من فه‌رهه‌نگم ساز ده‌كرد، چونكهدهزانم چۆن ده‌سته‌گوڵ دروست بكه‌م». كه‌سی دیكه ئاماژه‌یان به گوڵدان ده‌كرد و ده‌یانوت ده‌خوازین به‌رنامه‌یه‌ك ساز بكه‌ین كه تیایدا به‌شداران چالاك و كارساز بن، نه‌ك ته‌نها گوێگر و وه‌رگر. كه گوڵدانمان بینی به ژماره‌یه‌ك گوڵه‌وه، باسه‌كه‌مان ده‌رباره‌ی به‌رهه‌می كاری مرۆڤ بوو له‌سه‌ر سروشت. ژنێك به جۆش و خرۆشه‌وه گوتی: گوڵ نیشانه‌ی سروشته، به‌ڵام جوانكاری نیشانه‌ی فه‌رهه‌نگن». فێركردنی خوێندن كاتێك مانادار ده‌بێت كه كه‌سی نه‌خوێنده‌وار ده‌ست بكات به بیركردنه‌وه ده‌رباره‌ی خۆی و ڕه‌وشی خۆی له جیهاندا، ده‌رباره‌ی كاره‌كه‌ی و تواناكانی خۆی له گۆڕینی ژیان. ئه‌مه‌ش مانای هۆشیاربوونه. ئه‌وان ئه‌و جیهانه ده‌ناسن كه سه‌ربه‌خۆیانه، نه‌ك جیهانی چینی ده‌سه‌ڵاتدار. له یه‌كه‌مین گروپدا، پێنج كه‌سی نه‌خوێنده‌وار به‌شدار بوون، ئه‌وان كه‌سانی بێ هه‌ست و نه‌رێتی بوون. له دوای بیست و یه‌ك سه‌عات ده‌رس، یه‌كێكیان نووسی « من سه‌رسامم له خۆم» له به‌رنامه‌یه‌كی دیكه‌دا، نه‌خوێنده‌وارێك وتی: «من ده‌خوازم بخوێنم و بنووسم و بۆ ئه‌وه‌ی خۆم له سێبه‌ری كه‌سانی دیكه رزگار بكه‌م.»، كه‌سی دیكه‌یان نووسی: «من له هه‌موو جیهان تێده‌گه‌م».
*تۆ به پراکتیك چۆن به‌شه‌كانی وشه، ده‌نگ و هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی خوێندنت فێرده‌كه‌ن؟
ــ به‌و شتانه‌ی كه من وه‌كو وشه ماناداره‌كان ده‌مناسین. favela(گه‌ڕه‌كه قه‌ره‌باڵغ و پیسه‌كان)،chuva(باران)،tereno(زه‌وی)،batuque (سه‌مای ئه‌فه‌ریقی، به‌رازیلی)، bicileta(پاسكیل). وشه به‌رهه‌مداره‌كان به هه‌ست و مانا فێری ده‌بوون و ئاماژه‌بوون بۆ په‌شێوی و ترس، خواسته‌كان، و خه‌ونه‌كانی گروپه‌كه. له‌وه ده‌چێت پازده یان هه‌ژده وشه بۆ فێركردنی ده‌نگه سه‌ره‌كیه‌كانی پورتوگالی بۆ ئه‌وان به‌س بێت. وشه‌ی خشت له‌به‌رچاو بگرن، له دوای باسكردنی ته‌واوی به‌شه‌كانی وشه‌ی خشت، پاشان هه‌موو وشه‌كه‌مان به‌یان ده‌كرد، له دوای ئه‌وه‌ی خێزانی ده‌نگی پیته‌كانمان فێرده‌كه‌ن.
له‌دوای خوێندن و تێگه‌یشتن له ده‌نگه‌كان، گروپه‌كه ده‌ستیان ده‌كرد به دروستكردنی وشه جیاوازه‌كان و به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بووین. هه‌ندێك له به‌شداران، یه‌كێك له پیته دهنگدارهكانیان وه‌رده‌گرت و له‌گه‌ڵ پیتی دیكه‌دا تێكه‌ڵیان ده‌كرد و یان پیتی بێده‌نگیان له‌گه‌ڵ به‌كارده‌هێنا و سه‌ره‌نجام وشه‌یان دروست ده‌كرد. یه‌كێك له به‌شداران رۆژی پێنجه‌م له‌سه‌ر ته‌خته‌كه نووسی:»خه‌ڵك، كێشه‌كانی به‌رازیل به ده‌نگدانی هۆشیارانه ده‌توانن چاره‌سه‌ر بكه‌ن». تۆ ئه‌م حاڵه‌ته له‌گه‌ڵ كه‌سێك تا چه‌ند رۆژ پێشتر نه‌خوێنده‌وار بووه و ئێستا ده‌توانێ ئه‌و وشانه بنووسێت كه ئاڵۆزن، چۆن به‌یان ده‌كه‌یت؟
نموونه‌یه‌كی دیكه‌ت بۆ باسبكه‌م: له شوێنێك كه به‌شدارانی وانه‌كان ماسیگر بوون (كه شوێنه‌كه ناوی مونتهماریۆ بوو)، به‌شداران وشه‌یه‌كی ماناداری تایبه‌ت به خۆیان هه‌بووbonito به مانای جوان كه ناوی جۆرێكیش بوو له ماسی، له‌سه‌ر دیواره‌كه وێنه‌یه‌كیان دروستكرد، كه خانوو، به‌له‌مه‌كانی ماسیگری، و پیاوێك كه ته‌ماشای ماسییه‌كی ده‌كرد له ئاوه‌كه‌دا، له‌ولاشه‌وه چوار كه‌سی دیكه وه‌ستابوون. به‌شداران ته‌ماشای وێنه‌كه‌یان كرد و یه‌كسه‌ر وتیان: «ئه‌وه مۆنته ماریۆیه و ئێمه ده‌یناسینه‌وه». به‌مشێوه‌یه فێرمان ده‌كردن. جارێكیان جوتیارێك وتی: «پێشتر ئێمه نه‌مانده‌زانی، ئێستا ده‌زانین كه ده‌زانین، چونكه ئه‌مڕۆ ده‌زانین كه باشتر تێده‌گه‌ین».
*په‌روه‌رده‌كارانی ئێوه چ كه‌سێك بوون؟
-مه‌سیح گه‌وره‌ترین مامۆستای ئێمه بوو، ئه‌و وه‌كو مامۆستایه‌ك زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر من هه‌بوو. من باسی خودا و ئایینی مه‌سیحم نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو وه‌كو مرۆڤێك باسمان ده‌كرد. له‌نێوان قسه و كاره‌كانی ڕاستگۆیی هه‌بوو، مه‌سیح عیشقی ده‌دا به خه‌ڵك. سه‌ره‌نجام مه‌سیح منی نارد بۆ لای ماركس، به‌ڵام هه‌رگیز خۆم له‌بیر نه‌ده‌چوو كه مافی ئه‌وه‌م هه‌یه پرسیار له هه‌ریه‌ك له‌وان بكه‌م. وشه‌كانی ئه‌وان جگه له ستایش و عیشق دان، به‌ڵام نابێت به بێ بیركردنه‌وه په‌سه‌ندیان بكه‌یت. ماركسی من به شادی گه‌یاند، چونكه ئه‌و ئامرازه‌كانی ناسینی ناكۆكی و دژایه‌تیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای ده‌داینێ. ماركس منی له‌وه رزگار كرد كه توڕه بم و توانای ئه‌وه‌ی دامێ كه رقی مه‌سیح تێبگه‌م، كاتێك ئه‌وانه‌ی له په‌رستگا ده‌ركرد كه باج و سه‌رانه‌یان وه‌رده‌گرت. بیروباوه‌ڕه‌كانی سارتر، ئه‌ریك فرۆم، لویس ئالتۆسێر، ماوتسی تونگ، مارتین لوتهركینگ، گیڤارا كاریگه‌رییان له من كرد، هه‌روه‌كو چۆن كتێبه‌كانی فرانتزفانون به تایبه‌تی كتێبی (دۆزه‌خیانی زه‌وی) كاریگه‌ری زۆریان له من كرد.
*سه‌ره‌كیترین كێشه‌كانی ساوپاولۆ كامانه بوون؟
-ساوپاولۆ نموونه‌یه‌كی زۆر ئاشكرایه له دژایه‌تیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. ئه‌م شاره شاریكی ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌ر به جیهانی یه‌كه‌مه و هه‌م شارێكی هه‌ژاری جیهانی سێهه‌میشه. له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه كه زۆربه‌ی خوێندنگاكانی ئێمه له‌وێ بوون، نه‌گبه‌تی، ده‌سه‌ڵات و چه‌وسانه‌وه‌ی زۆری تێدا بوو. تۆ باسی رێگرییه‌كان ده‌پرسی؟ هه‌ر مامۆستایه‌ك كه به‌ڕێوه‌بردنی خوێندنگایه‌كی له‌م ناوچانه وه‌رده‌گرت، له‌گه‌ڵ نایه‌كسانی زۆر گه‌وره ڕووبه‌ڕوو ده‌بوو. به‌رازیل له كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، هه‌شت میلیۆن منداڵی حه‌وت هه‌تا چوارده ساڵه‌ی هه‌بوو كه نه‌ده‌چوونه خوێندن و منداڵانی چوار ساڵه كه ده‌بوایه ئاماده‌ی خوێندن بكرێن، كه‌س بیری لێنهدهكردنهوه.
*شتێكت ده‌رباره‌ی نوشوستی خوێندن نه‌وت:
ــ ده‌بێت باسی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ین كه له خوێندن ده‌رده‌كران. هه‌زاران مناڵی چینه هه‌ژاره‌كان له نێوان ساڵانی یه‌كه‌م و دووه‌می خوێندنی سه‌ره‌تایی ده‌رده‌كران له‌به‌رئه‌وه‌ی فێری خوێندن و نووسین نه‌ده‌بوون. پاشان زۆرێكی دیكه‌شیان له پۆله‌كانی پێنج وشه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی له مهتماتیك، مێژوو یا جوگرافیا ده‌رنه‌ده‌چوون، ده‌رده‌كران. زۆرێك له مامۆستایان ده‌یانگوت منداڵان واز له خوێندن ده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌م فه‌رامۆشكردنه په‌رده‌یه‌كی»شیرین» بوو كه شكستی سیستمی خوێندنی په‌رده‌پۆش ده‌كرد. منداڵان وازیان له خوێندن نه‌ده‌هێنا، به‌ڵكو ده‌ریان ده‌كردن. هه‌رگیز ئێمه باسی شكستی خۆمان نه‌ده‌كرد، ئه‌گه‌رچی پێمان ناخۆشبوو كه مناڵان ناخوێنن. یان پرسیاری ئه‌وه‌مان نه‌بوو كه‌ی منداڵان بگێڕینه‌وه بۆ خوێندن؟
ئه‌مه‌ش پرسیارێكی سیاسی بوو، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن، ده‌بێت بڕیاری سیاسیمان هه‌بێت!
*زۆرێك له مامۆستایان له ئه‌مریكا ڕه‌خنه له‌وه‌ده‌گرن كه په‌روه‌رده و فێركردن په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه هه‌بێت؟
ــ به‌ڵێ، ده‌زانم. به‌ڵام هه‌روه‌كو چۆن حكومه‌تی هیچ شارێك یان ده‌وڵه‌تێك ناتوانێ سه‌باره‌ت به پرسه سیاسییه‌كان، بێلایه‌ن بێت، سیسته‌مه‌كانی په‌رورده و فێركردنی بێلایه‌نیش بوونیان نیه. به بڕوای من بیركردنه‌وه له په‌روه‌رده و فێركردن به‌بێ گرنگیدان به پرسی ده‌سه‌ڵات نه‌گونجاوه و پاشان ده‌بێت بزانین به قازانجی چ كه‌سێ یان چ شتێ خه‌ریكی هاندانی فێركردنین؟ له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بۆیه باس له ماهیه‌تی سیاسی په‌روه‌رده و فێركردن نیه، چونكه خوێندن بۆ هه‌مووانه و ئیلزامیشه. به‌ڵام به‌هه‌ر ڕاده‌یه‌ك ره‌هه‌ندی سیاسیی په‌روه‌رده و فێركردن نه‌فی بكه‌یت، ڕه‌هه‌نده ئه‌خلاقییه‌كانی لۆمه‌كردنی قوربانیان به‌رجه‌سته‌تر ده‌كه‌یت، ده‌بێت شكسته‌كانی خوێندن سه‌رزه‌نشت بكرێن. نوشوستی په‌روه‌رده و فێركردن له زۆربه‌ی شوێنه‌كان گروپه‌كانی «كه‌مایه‌تی» ده‌گرێته‌وه.
وێڕای ئه‌مانه‌ش، له زه‌مینه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنی ئه‌مریكا، ئه‌و «كهمایهتیهی» كه باسمانكرد «زۆرینه‌ن» و له راستیدا خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی هه‌ژمونی سیاسی وئابووری ده‌بینن. له‌وانه‌یه زۆر كه‌س له سیستمی خوێندنی ئێوه نه‌زان و نه‌خوێنده‌وار ده‌ربچن، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان نه‌یارن له‌گه‌ڵ شێوازه‌كانی فێركردن و ده‌كه‌ونه به‌ره‌نگاریی ئه‌و دید و مامه‌ڵه جیهانییه‌ی كه په‌روه‌رده و فێركردنی له ئه‌ستۆ بووه. ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له مامۆستایان و پسپۆڕانی ئه‌مریكایی هه‌وڵیان داوه شێوازێك له هاوپشتی به‌رقه‌رار بكه‌ن له‌نێوان نرخه زۆره‌كانی نوشوستی خوێندن و زه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری نزمی خوێندكاران، به‌ڵام دان نانێن به په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئایدیۆلۆژییه‌كانی ئه‌و به‌رنامانه. كاتێك پسپۆران و به‌رنامه‌رێژانی هه‌ره‌س دێنن له هاوئاهه‌نگكردنی به‌هاكانی»گروپه كهمایهتییهكان» له‌گه‌ڵ خوێندن و بابه‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌دا، یان به‌ره‌نگاری ده‌كه‌ن له په‌سندكردن و به ڕه‌سمی ناسینی زمان و دیدگای خوێندكاران، هه‌نگاوه‌كانی ئه‌وان ده‌بێته حیكایه‌تی ناهاوسۆزی، بێ هه‌ستی و وشكبوونی به‌رنامه‌كانی خوێندن له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وانه‌ی كه نوسیویانن یان دایانناون.
*ئایا رێگری دیكه‌تان تووشبووه؟
-هه‌ڵبه‌ت له ته‌واوی ساڵی یه‌كه‌مدا زیاتر هه‌وڵی خۆم بۆ دروستكردنی خوێندنگاكان ته‌رخان كردبوو. شاری ئێمه گه‌وره‌ترین سیسته‌می خوێندنی به‌رازیلی هه‌بوو ـ 654 خوێندنگا، كه 390یان پێویستی به چاككردن نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خێرا هه‌بوو. سهقفهكان خه‌ریكبوو ده‌ڕووخان، كاره‌با زۆر خراپ بوو، ئاودهستهكانمان چاككرد، مشكی بیابانیی ترسناك ده‌هاتنه بیناكانه‌وه، ده‌رباره‌ی ته‌باشیر هه‌ر مه‌پرسه. ده‌بوایه یه‌كسه‌ر 55 خوێندنگا دابخه‌ین، به‌ڵام ته‌نها پێنج قوتابخانه‌م داخست. ئه‌گه‌ر ئه‌م 55 خوێندنگایه له سنووری كاره‌ساتدا بوون، به‌و مانایه نه‌بوو كه ئه‌وانی دیكه باش بوون.