محەمەد ره‌زا
خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی به گشتی له كوردستان پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه، له‌سه‌ر ئاستی عیراق و كوردستان و ناوچه‌كه به پله‌ی یه‌كه‌م دێت، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م پێشكه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ش هه‌وڵ و ماندوبوونی زۆری تیا به‌رجه‌سته كراوه، شه‌ڕی نه‌گریسی داعش فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی بوو له‌وه‌ی خزمه‌ته ته‌ندروستیه‌كان وه‌كو جاران نه‌هێڵێت و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له پزیشكه‌كانیش به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه شوێن كار و نه‌خۆشخانه‌كانیش جێبهێڵن و له كه‌رتی تایبه‌تدا كار بكه‌ن، كوردستانی نوێ په‌رۆشی بۆ ئه‌و كاره و وه‌رگرتنی زانیاری له‌وه‌ی ئایا له شارێكی وه‌ك سلێمانی مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری ژماره‌ی پزیشك و موقیم و موقیم ئهقدهمهكانی چه‌نده، ئایا ئه‌و پزیشكانه‌ی به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه وازیان له كاره‌كانیان هێناوه و له كه‌رتی تایبه‌ت كارده‌كه‌ن چه‌ند پزیشكن و، ئایا هیچ بۆشاییان دروست كردووه له كاره‌كانیاندا ئه‌مه و چه‌ندین پرسیاری دیكه، ده‌كه‌ینه هه‌وێنی بابه‌تێك و بۆ خوێنه‌ری ئازیز ده‌یانخه‌ینه روو، له‌و باره‌یه‌وه دوای پرسیار و به‌دواداچونی زۆر، گه‌یشتینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته یان با بڵێن به چاكمان زانی سه‌ردانی (د. محەمەد دڵشاد) بكه‌ین، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ وه‌رگرتنی وه‌ڵامی پێویست، دوای ئه‌وه‌ی به كتابی ره‌سمی كوردستانی نوێ، سه‌ردانی یمان كرد، به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه ده‌رگای به رووی پرسیاره‌كانماندا كرده‌وه و وتی:
_ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له دوای راپه‌رینی به‌هاری ساڵی 1991ه‌وه پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه، له رووی چه‌ندایه‌تی و جۆرایه‌تیه‌وه. هه‌ر له ژماره‌ی دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كان، وه‌ك نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ره تایبه‌ته‌كان و مه‌ڵبه‌ند و بنكه ته‌ندروستیه‌كان، به‌ر له راپه‌رین سه‌نته‌ری خزمه‌ت ته‌نها له رێگای مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستیه‌وه بوو هه‌ندێك جار ئه‌گه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك هه‌بوایه. به‌ڵام ئێستا خزمه‌تگوزارییه‌كان جیاوازه. بێگومان ئه‌م نه‌خۆشخانانه وه‌ك پێویست خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی سه‌رده‌م و پێشكهوتوانهئهنجام ده‌ده‌ن به رووی نه‌خۆشه ه‌كاندا، هه‌ر بۆیه ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه له بواری ته‌ندروستیدا وایكردووه كه ده‌بێت پزیشكی پسپۆڕ و پایه بڵند و پزیشكی نیشته‌جێی خولاوی بۆ دابین بكرێت، واته پزیشكی موقیم و موقیم ئه‌قده‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی تیادا ده‌مێنێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردن.
د. محەمەد دڵشاد سه‌باره‌ت به بڕوانامه‌ی پزیشكه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا و وتی: ئێستا ئه‌و پزیشكه پسپۆرانه‌ی به‌پێی ئه‌و بڕوانامانه‌ی ده‌یهێننه‌وه ده‌بێت 2 ساڵ تاوه‌كو 4 ساڵ خزمه‌ت بكات له‌و شوێنانه‌ی داده‌نرێت له پارێزگای سلێمانی، خۆشبه‌ختانه به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره‌كان له رووی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و خۆپارێزی و چاره‌سه‌رییه‌وه، پێشه‌نگ بوو له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێم، كه به‌راستی ئه‌مه جێگه‌ی خۆشحاڵی هه‌موو لایه‌كمانه.
له‌لایه‌كی تره‌وه د. محەمەد دڵشاد ئه‌وه‌شی خسته‌روو وتی: له‌م شاره‌دا چه‌ندین نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ری تایبه‌تی تیاكراوهتهوه، كه له هه‌موو شاره‌كانی عیراق و كوردستانه‌وه رووی تێده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردن، هه‌ر بۆ نموونه نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیه‌كانی خوێن كه پێشه‌نگه له‌م بواره‌دا و به‌پێی پێوه‌ر و ستانداردی جیهانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆش تیایدا ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، ئه‌م نه‌خۆشخانه گرنگه‌ش تیایدا قه‌سته‌ره و شه‌به‌كه و باڵۆن و نه‌شته‌رگه‌ری دڵی تیادا ئه‌نجام ده‌درێت به شێوه‌ی كردنه‌وه‌ی سنگ بۆ نه‌خۆشه‌كه و نه‌شته‌رگه‌ری دڵی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ش گرنگی و ئه‌همیه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و له هه‌موو عیراقه‌وه رووی تێده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ترمان هه‌یه به ناوی (نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید سه‌لاح و سۆزی ده‌روونی) ئه‌مه‌ش نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كانی تیادا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
نابێت سه‌نته‌ری نه خۆشیه‌كانی كۆ ئه‌ندامی هه‌رسمان بیربچێت كه تیایدا چاره‌سه‌ری هه‌رس و جگه‌ری تیادا ئه‌نجام ده‌درێت، جگه له‌وه‌ی سه‌نته‌ری نه‌خۆشی شهكرهكهشمان هه‌یه كه رۆژانه چه‌ندین نه خۆشی تیاچارهسهر ده‌كرێ و هه‌روه‌ها چه‌ندین سه‌نته‌ری تر له پسپۆڕییه جیاكانی پزیشكی دا.
*د.محەمەد له دیوێكی قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی دبلۆمی باڵا بۆ پزیشكه‌كان وتی: به هۆی زۆر بوونی نهخۆشمانهوه سه‌نته‌ره پزیشكیه پسپۆڕییه‌كان، پێداویستی كه‌رتی ته‌ندروستی بۆ پزیشكی پسپۆڕ له سه‌رجه‌م پسپۆڕییه‌كاندا فراوان بووه، ئه‌مه‌ش به‌و ژماره كورسیه كه‌مه‌ی كه له خوێندنی باڵا بۆ پسپۆڕییه‌كان ئه‌كرایه‌وه، پێداویستییه‌كانی ئێمه‌ی پڕنهئهكردهوه، بۆیه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به هه‌ما هه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له ساڵی 2003 ههستابهكردنهوهی دبلۆمی باڵای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ زیاتر له 36 پسپۆڕی پزیشكی به هه‌مان پێوه‌ری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا.. كه‌تیایدا ماوه‌ی خوێندن ته‌نیا 2ساڵه و خوێندكار توێژینه‌وه‌ی تیادا پێشكه‌ش ده‌كات، وه هاوتاشه به ماسته‌ر، جگه له‌وه‌ی هه‌ڵگرانی ئه‌م بڕوانامه‌یه نابێت داوای گواستنه‌وه‌ی ڕاژه بكه‌ن بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، چونكه مه‌به‌ست له كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوێندنه پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كهلێنهبوو كه له پسپۆڕییه پزیشكیه‌كاندا له كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌بوو، ئێستا خولی نۆیه‌م له‌م خوێندنه به‌رده‌وامه كه بریتی یه له زیاتر له 30 پسپۆڕی پزیشكی، ئه‌م به‌رهه‌مه گه‌وره‌یه وایكردووه كه شاری سلێمانی وه‌ك مه‌ڵبه‌ندێكی زانستی پزیشكی لێی بڕوانرێت، ئه‌وه‌شی شایانی وتنه له‌م خوێندنه له سه‌رجه‌م شاره‌كانی عیراقه‌وه پێشكه‌شی بۆ ده‌كرێت و زۆر له سه‌نته‌ره‌كانی عیراق به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشه‌كانی شێرپه‌نجه و خوێن به شانازییه‌وه ده‌رچوانی ئه‌م خوێندنه‌ن.
د. محەمەد به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئههیمهت و تێچونی ئه‌م خوێندنهو وتی: تێچووی ئه‌م خوێندنە زۆر كه‌مه بۆ پێگه‌یاندنی پزیشكێكی پسپۆڕ ته‌نها به بڕی(3000000) سێ ملیۆن دیناره، واته (2500) دوو هه‌زارو پێنج سه‌د دۆلاری تێده‌چێت، بۆ هه‌موو ماوه‌ی خوێندنه‌كه، ئه‌مه‌ش به به‌راورد به تێچوونی خوێندنی توانا سازی و خوێندنه‌كانی تری ناو خۆیی به سیسته‌می (پاراڵێڵ) ئه‌نجام ده‌درێت كه زۆر كه‌مه.
پاشان د.محەمەد دڵشاد بۆ قفڵ كردنی بابه‌ته‌كه و ده‌ره‌نجامی دواین پرسیار كه ئێمه مه‌به‌ستمان بوو گوێ بیستی بین پێی وتین: ئه‌م خزمه‌ت گوزاریانه‌ی سه‌ره‌وه به ئه‌رك و ماندووبوونی (850) پزیشكی پسپۆڕ له ته‌واوی پسپۆڕییه‌كاندا و (540) پزیشكی پایه‌بڵند (موقیم) كه بهشهجیاجیاكانی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها (150) پزیشكی پله بڵند (موقیم ئه‌قده‌م) له خزمه‌تی ته‌ندروستی له مه‌ڵبه‌ند و بنكه ته‌ندروستی یه‌كانی ده‌ره‌وه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، وه (250) پزیشكی نیشته‌جێی خولاوه و كه‌له نه‌خۆشخانه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه خزمه‌ت ده‌كه‌ن و (330) پزیشكی راهێنراوی گشتی ئه‌نجام دراوه كه ئه‌م ژمارانه‌ش میلاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانین.
هه‌روه‌ها وتیشی: له ماوه‌ی قه‌یرانی دارایشدا ئه‌و پزیشكانه‌ی كه كاره‌كانیان جێ هێشتووه، ژماره‌یان زۆرینه‌یه، پزیشك به یاسای پله به‌ندی پزیشكیدا تێئه‌په‌ڕێت به‌رده‌وام پزیشكی نوێ داده‌مه‌زرێت، بۆیه توانراوه ئه‌و كه‌لێنه یان ئه‌و بۆشاییه پڕبكرێته‌وه، ژماره‌یه‌ك پزیشكیش مۆڵه‌تی بێ موچه‌یان وه‌رگرتووه كه به پێی رێنماییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێیان دراوه.