سەرەکی » دۆسێ » ئەمریكا: سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنین

رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی گەیاندە 4.5 %

ئەمریكا: سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنین

دوای ئەوەی ئێران رێژەی رێگەپێدراوی پیتاندنی تێپەڕاند و پیتاندنی یۆرانیۆمی گەیاندە 4.5%، ئەمریكا سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر وڵاتەكەدا دەكات و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، سزاكانی سەر وڵاتەكە زۆر زیاتر دەكەن.
لە 10ی تەمموزی 2019، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئێران رایگەیاندبوو، تەنیا سزاكانی سەر كەرتی نەوت ساڵانە زیانی پەنجا ملیار دۆلاری بە ئێران گەیاندووە.
برایان هوك نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئێران لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە»تەنیا سزاكانی سەر كەرتی نەوت ساڵانە زیانی پەنجا ملیار دۆلاری بە ئێران گەیاندووە، ئەمە جگەلە سزاكانی سەر پترۆكیمیایی و كانزاكان و مادە بەنرخەكانی تر».
بە گوتەی هوك»سزاكانی سەر وڵاتەكە لەلایەن ئەمریكاوە بەردەوامدەبێت، بەجۆرێك كە كۆماری ئیسلامی نەتوانێت بەرگەبگرێت»
هوك پێشنیاری سەپاندنی سزای زیاتری بەسەر ئێران كربوو لەبەرامبەر هەڕەشەكانی وڵاتەكە بۆسەر ئازادی و دیموكراسی لەناوچەكە.

سەپاندنی سزاكان
هەر لەو چوارچێوەیەدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لەتویتێكدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) رایگەیاندبوو» بەمزوانە سزای زۆر زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنن».
بە گوتەی ترەمپ»بەمزوانە سزاكانیان بۆسەر كۆماری ئیسلامی زۆر زیاتردەكەن».
سەرۆكی ئەمریكا لەتویتەكەیدا دەڵێت»ئێران لەمێژە بەنهێنی دەستیكردووە بە پیتاندنی یۆرانیۆم ، ئەمەش پێشێلكردنی تەواوەتی ئەو رێكەوتنە ئەتۆمییەیە كە لەسەر دەستی جۆن كیریی و ئیدارەكەی ئۆباما، تێچووەكەی 150 ملیار دۆلار بوو».
پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رەخنەی توندی لە رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی ساڵی 2015ی نێوان ئێران و وڵاتە زلهێزەكان گرتبوو (ئەمریكا، چین، روسیا، ئەڵمانیا، بریتانیا و فەرەنسا)، بەخراپترین و مەترسیدارترین رێكەوتنیش لە مێژووی ویلایەتە یەكگرتووەكاندا وەسفیكردبوو.
بەپێی رێكەوتنە ئەتۆمییەكە، ئێران رێگەی پێنادرێت لە 300 كیلۆگرام زیاتر لە یۆرانیۆمی رێژی 3.6%ی پیتێنراو بەرهەمبهێنێت، بەڵام وێڕای سزاكانی ئەمریكا، وڵاتەكە بەپێی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، ئەو رێژەیەی تێپەڕاندوە و ئێستا رێژەكەی گەیاندۆتە لەسەدا 4.5%.

هەڕەشەكانی ئێران
حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران لە 10ی تەمموزی 2019 ـ پەیامێكی هەڕەشەئامێزی بۆ بریتانیا رەوانەكرد و هەرەشەی ئەوەی كرد كە وڵاتەكە رووبەرووی بەرەنجامی دەستبەسەرداگرتنی كەشتییە نەوتهەڵگرەكەیان دەبێتەوە.
رووبەرووی بەرەنجامی خراپی دەستبەسەرداگرتنی كەشتییە نەوتهەڵگرەكە دەبێتەوە.
حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران لە پەیامەكەیدا رایگەیاند، بەریتانیا رووبەرووی بەرەنجامی خراپ دەبێتەوە بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی كەشتییە نەوتهەڵگرەكەیان.
هەر لەو چوارچێوەیەدا رۆحانی ئاماژەی بە پیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم كردبوو لەلایەن وڵاتەكەیەوە كە بە گوتەی ئەو «بۆ مەبەستی ئاشتییە و خواستی دروستكردنی كڵاوەی ئەتۆمی لە پشتەوە نییە».
لەم ماوەیەی دواییدا هێزێكی دەریایی بەریتانیا لەكەناراوەكانی جەبەل تاریق دەستی گرت بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگری ئێراندا.
لەو بارەیەوە بەریتانیا رایگەیاندبوو، ئێران ئەو كەشتییەی رەوانەی سوریا كردوو كە پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانە، ئێرانیش داوای دەستبەجێ ئازادكردنی كەشتییەكەی كردبوو.
میدیاكانی ئێران لە زاری رۆحانییەوە بڵاویانكردبۆوە»بەریتانیا و خۆرئاوا بەرپرسن لە ناسەقامگیری لەناوچەكە، ئەمەش بەرەنجامی خراپی بەدوادادێت».

پابەندبوون بە رێكەوتنە ئەتۆمییەكە
نوێنەری ئێران لەئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاندووە، ئامادەن پابەندی رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی 2015ی نێوان وڵاتەكەیان و ڵاتە زلهێزەكانی بن، بەمەرجێك هەموو لایەنە بەشداربووەكان پابەندی رێكەوتنەكەبن.
لە كۆبونەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، لە 10ی تەمموزی 2019، نوێنەری ئێران لە ئاژانسەكە رایگەیاندبوو» ئامادەن پابەندبن بە رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی نێوان ئێران و وڵاتە زلهێزەكان، بەمەرجێك هەموو لایەنە بەشداربووەكان پابەندی رێكەوتنەكەبن».
ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاندبوو، ئێران رێژەی یۆرانیۆمی پیتێندراوی گەیاندۆتە 4.5%، ئەم رێژەیەش تێپەڕاندنی ئاستی ریگەپێدراوە.
هەندێك لە دیپلۆماتكارانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم پێیانوایە، ئێران رێژەی یۆرانیۆمی پیتێندراوی بۆ 4.5% بەرزكردۆتەوە، بەو رێژەیەش ئاستی رێگەپێدراوی تێپەڕاندووە كە لە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكەدا دیاریكراوە.
بەپێی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، ئێران بڕی یۆرانیۆمی پیتێندراوی گەیاندۆتە 213.5 كیلۆگرام، ئەمەش لەكاتێكدایە كە بڕی یۆرانیۆمی پیتێندراوی رێگەپێدراو، بەپێی رێكەوتنە ئەتۆمیەكە، 202.8 كیلۆگرامە.
ئەمریكا لەكۆبونەوەی ئەندامانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راپۆرتێكی پێشكەش كرد و تێیدا هەڵسوكەوت و رەفتارەكانی ئێستای ئێرانی بە مایەی زیاتر گۆشەگیركردنی وڵاتەكە لەقەڵەمدابوو.
بە پێی (سكای نیوز عربیە، لە راپۆرتەكەدا ئەمریكا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بەبێ هیچ مەرجێكی پێشینە دەربڕیوە.
ئەمە لەكاتێكدایە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەڵێت، ئێران ئاستی یۆرانیۆمی پیتێندراوی بۆ لەسەدا 4.5 بەرزكردۆتەوە، ئەو رێژەیەش ئاستی ریگە پێدراوی تێپەڕاندووە.
بە گوتەی بەرپرسانی ئاژانسەكە، ئێران رێژەی یۆرانیۆمی پیتێندراوی بۆ 4.5%دا بەرزكردۆتەوە، ئەم رێژەیەش ئاستی رێگەپێدراوی تێپەڕاندوە كە لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەدا دیاریكراوە.

تاران ستایشی هەڵوێستی پاریس دەكات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو، وڵاتەكەی هەوڵەكانی فەرەنسا بەرزدەنرخێنێت كە بە مەبەستی پاراستنی رێككەوتننامە ئەتۆمیەكە دەیانخاتەگەڕ.
عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە 10ی تەمموزی 2019 رایگەیاندبوو «تاران هەوڵەكانی پاریس بەرزدەنرخێنێت كە بۆ بەمەبەستی پارێزگاریكردنن لە ریككەوتنە ئەتۆمییەكە».
موسەوی ستایشی رۆڵی فەرەنسای كردبوو بۆ كەمكردنەوەی تەنگژەكان و جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە، لەو بارەیەوە رایگەیاندبوو «فەرەنسا بەشێكە لە هەوڵەكانی پارێزگاریكردن لە مانەوەی رێككەوتنە ئەتۆمییەكە بەزیندوویی».
ئەم لێدوانانەی موسەوی، وەك پێشوازییەك بوو لە راوێژكارێكی سەرۆكی فەرەنسا، كە وابڕیارە سەردانی ئێران بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەكە كۆببێتەوە.
بە گوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان، وابڕیارە ئیمانوێل بۆن گەورە راوێژكاری ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا، بۆ مەبەستی گفتوگۆكردن لەپێناو كەمكردنەوەی تەنگژە و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا، سەردانی تاران بكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*