سەرەکی » هەمەڕەنگ » بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

بورهان محەمەد

بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ بورهان محەمەد سەرقاڵی تۆمارکردنی بەرهەمێکی نوێیەو دوای کلیپکردنی بەمزووانە بڵاویدەکاتەوە.
دەربارەی ئەم بەرهەمە نوێیەی، بورهان محەمەد بەکوردستانی نوێی وت: ئەم بەرهەمە نوێیەم ناوی (بزڕات)ەو بەزاراوەی لوڕی-یەو شیعری میر نەورۆزە، ئاوازی رەزای سەقای-یەو ئامادەکردن و دابەشکردنی میوزیکی لەلایەن ژەنیاری بەناوبانگ (ئیبراهیم نقدیان)ەوە بۆ کراوەو چەند ژەنیارێکی بەتواناش بەشداریی ئەم بەرهەمەیان کردووە، لەوانە: راستی جەمال کوردی- جۆزە و عود. ئاکۆ جەمال- زەڕب. نەورۆز- دەف و دائیرەو دەهۆڵ. ئەم بەرهەمە لەناوچەی شارباژێڕ وێنەی گیراوەو دەرهێنانی بڕیار فەتاح-ە، لەئێستادا سەرقاڵی کاری مۆنتاژین، دوای تەواوبوونی کارەکانی بڵاویدەکەمەوە.
دەربارەی بەرهەمی تر، هونەمەند بورهان محەمەد وتی: لەگەڵ گروپی میوزیکی لوڕ سەرقاڵی تۆمارکردنی بەرهەمێکی شێوە دەروێشیم، ئەم بەرهەمە شیعری حەسەن هەڵەبجەییەو میوزیک و دابەشکردنیشی (نزار زێوی)یەو چەند میوزیانێکیش تێیدا بەشدارن. بەرهەمێکی تریشم لای مامۆستا (دلێر حسێن)ە کە هەر خۆی ئامادەو دابەشکردنی میوزیکی بۆ کردووە، ئەم بەرهەمەم شیعری (رازی)یەو ئاوازەکەی هی خۆمە.
وتیشی: بۆ مانگی ئایندە بەنیازی سازکردنی کۆنسێرتێکم و بۆئەوەش سەرقاڵی پرۆڤەکردنین و لەکاتی خۆیدا باس لەکات و شوێنەکەی دەکەین.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*