دوای كۆتایی هاتنی پاڵه‌وانێتی گراندسلامی ویمبڵدۆن یه‌كێتی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی نوێترین ریزبه‌ندی یاریزانانی بڵاوكرده‌وه كه هه‌ریه‌ك له نۆڤاك جۆكۆڤیچ و ئاشلی بارتی پارێزگاری‌یان له پێگه‌كه‌یان له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كردوه.
نۆڤاك جۆكۆڤیچ دوای ئه‌وه‌ی پارێزگاری له نازناوه‌كه‌ی له ویمبڵدۆن كرد ژماره‌ی خاڵه‌كانی وه‌كو خۆی مایه‌وه و پارێزگاری له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كرد.
له ریزبه‌ندی باشترین 10 یاریزانی كوڕیش 3 گۆڕانكاری روویداوه كه دانێل میدڤیدیڤ بۆ یه‌كه‌م جار له ژیانی وه‌رزشی هاتۆته نێو ریزبه‌ندی باشترین 10 یاریزانه‌وه، هه‌ریه‌ك له كارین خاشانۆڤ و فابیۆ فۆنینی پله‌یه‌ك هاتونه‌ته پێشه‌وه‌و كیڤن ئه‌ندرسۆنیش 3 پله دابه‌زیوه‌و چوه‌ته پله‌ی 11.
بارتی هه‌رچه‌نده له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تا ماڵئاوایی له ویمبڵدۆن كرد به‌ڵام پارێزگاری له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كرد‌و ریزبه‌ندی باشترین 10 یاریزانی گۆڕانكاری زۆری به‌خۆوه بینی.
سیمۆنا هالیپی رۆمانی دوای ئه‌وه‌ی بۆ جاری یه‌كه‌م له ژیانی وه‌رزشی نازناوی ویمبڵدۆنی برده‌وه 3 پله هاتۆته پێشه‌وه‌و له پله‌ی چواره‌م گیرساوه‌ته‌وه كه ته‌نها 672 خاڵ له بارتی پێشه‌نگه‌وه دووره.
ئه‌نجیلیك كیربهری ئه‌ڵمانیش دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی پارێزگاری له نازناوه‌كه‌ی بكات 18 پله دابه‌زیوه‌و چووه‌ته پله‌ی 13.
19 جار بینراوە