سەرەکی » ئابووری » پـڕۆژەكانـی وەزارەتـی ئـاوەدانـكردنـەوەو نیشتـەجێـكردن – كـابینەی هەشتـەم

كارو چالاكییەكانی لە ساڵانی (2014 - 2019)

پـڕۆژەكانـی وەزارەتـی ئـاوەدانـكردنـەوەو نیشتـەجێـكردن – كـابینەی هەشتـەم

یەکەی ئابووری

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا (2014 – 2019) بەبڕی نزیكەی 642 ملیار دینار، 338 پڕۆژەی جۆراو جۆری لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە.

بناغەیەكی باش و تۆكمەمان داناوە بۆ كاركردن
وەزارەتەكە لە كتێبێكدا بەناوی (كارو چالاكییەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن لە كابینەی هەشتەم) تەواوی ئەو پڕۆژانەی خستۆتەڕوو كە لەچوار ساڵی تەمەنی كابینەكەدا و ئەو كاتەی دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ وەزیری ئاوەدانكردنەوە بووە، ئەنجامدراون.
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، لەپەیامێكدا و لەگەڵ كۆتایی هاتنی تەمەنی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمدا نوسیوویەتی: «لەكات و ساتی كۆتایی هاتنی ئەركەكەمان وەك وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، دەموێت بڵێم، پڕۆژەی زۆر گەورەو ستراتیژی هەبوون لە بواری نیشتەجێبوون و رێگاوبان، ئەگەر قەیرانی دارایی و شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر نەبوایە، بێگومان دەمانتوانی جێبەجێیان بكەین و كوردستان ببەینە قۆناغێكی تر، سەرباری ئەوەش لەڕووی كارگێڕی و داراییەوە، بناغەیەكی باش و تۆكمەمان داناوە بۆ كاركردن لەدوای خۆمان و بەهیواین ستافی داهاتووی وەزارەت، بەردەوام بن و درێژە بەكاروانەكە بدەن».

16 پڕۆژەی نیشتەجێبوون كە 1570 یەكەی لەخۆگرتووە جێبەجێكراون
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن لەخشتەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەماوەی چوار ساڵدا، سێ رێگای دوو ساید، سێ رێگای سەرەكی یەك ساید، شەش پردو یەك تونێل جێبەجێكراون.
جگە لەوە، 16 پڕۆژەی نیشتەجێبوون كە 1570 یەكەی لەخۆگرتووە جێبەجێكراون، هاوكات 94 رێگای گوند جێبەجێكروان و 92 رێگاوبان، چاككراونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەكە بێت، لەو ماوەیەدا، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، 18 پڕۆژەی بیناسازی دروستكردووەو 88 پڕۆژەی جۆراو جۆریشی جێبەجێكردووە.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن بێت، تێچووی تەواوی ئەو پڕۆژانە 641,891,110 ملیار دیناری عیراقی بووە.

300 پڕۆژەی جۆراوجۆرمان جێبەجێكرد
بەگوێرەی دابەشبوونی جوگرافی، پڕۆژەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن لەكابینەی هەشتەم بەڕێژەی جیاواز بەسەر پارێزگاكانی هەرێمدا دابەشكراون كە سەرجەمیان دەكاتە 338 پڕۆژە، بەمشێوەیە:

1- هەولێر 85 پڕۆژە
2- سلێمانی 187 پڕۆژە
3- دهۆك 47 پڕۆژە
4- كەركوك 19 پڕۆژە
دەرباز كۆسرەت رەسول، لەكۆتایی پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، «بەخۆشحاڵییەوە دەتوانین بڵێین، ویڕای بوونی قەیرانی دارایی و جەنگی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لەگەڵ ئەوەشدا نەوەستاین و لەگوند و دێهاتەكانی كوردستانەوە، بگرە تا دەگاتە تونێلی ستراتیژی و رێگای سەرەكی نێوان شارەكان، پڕۆژەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵكانی هەژارو كەمدەرامەت، دروستكردنی دەیان پڕۆژەی بیناسازی و ستراتیژی كارمان كردو زیاتر لە 300 پڕۆژەی جۆراوجۆرمان جێبەجێكرد، بەئومێدین، خزمەتێكی بچووكمان بە كوردستان كردبێت كە ئەركە لەسەر شانی هەموومان باشترین خزمەتی بكەین».

697 ملیار دینار بۆ سنووری ناوچەكانی ماددەی 140
سەرەڕای قەیرانی دارایی لەچوار ساڵی رابردوو، لەگەڵ شەڕی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كە رووی لەناوچەكە كرد، بەمەش وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە پشكی شێری بەركەوت لە بەرگریكردن لە هەرێمی كوردستان كە بەبڕیاری دەرباز كۆسرەت رەسوڵ 3985 كیلۆمەتر رێگاو ساترو هەڵكەندنی خەندەق جێبەجێ كرا.
هەروەها پڕۆژەی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە وێرانكراوەكان لە ئەنجامی شەڕی داعش كە دەرخستەی ئامادەكراو چاككردنەوەی زیانەكان لە سنووری ناوچەكانی ماددەی 140 خەمڵێنران بە 697 ملیار دینار.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

وه‌رگرتنی پاره‌ی ئه‌مساڵی گه‌نمی جووتیاران دواناكه‌وێت

یەکەی ئابووری له‌كۆی 192 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی ئه‌مساڵی جووتیاران، ...