جێگری سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند: له‌كوردستان‌و عیراق ته‌نها كێشه‌ی سیاسی‌و ئیداریی نییه، به‌ڵكو مه‌ترسیی داعش هه‌ر زیندووه‌و ده‌بێت خه‌مسارد نه‌بین له‌وباره‌یه‌وه.
دوێنێ له‌هه‌ولێر، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، پێشوازییكرد له جۆن ویلكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عیراق و جێمس سۆرنتۆن كونسوڵی گشتیی نوێی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر.
له‌و دیداره‌دا باڵیۆزی به‌ریتانیا پیرۆزبایی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان‌و دووباره متمانه‌دانه‌وه به قوباد تاڵه‌بانی وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، كرد. هاوكاری‌و پشتیوانیی وڵاته‌كه‌شی دووپاتكرده‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها ستایشی هه‌نگاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه یه‌كه‌م وێستگه‌یان سه‌ردانی شاندێكی باڵا بوو بۆ به‌غدای پایته‌خت پاش ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م.
لای خۆیشییه‌وه، قوباد تاڵه‌بانی، سوپاسی ههڵوێستو پاڵپشتیی به‌ریتانیای كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان‌و هه‌نگاوه‌كانی شانشینی یه‌كگرتووی له‌وباره‌یه‌وه به‌رزنرخاند، هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان.
پاش گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كێشه سیاسی‌و ئیدارییه‌كانی عیراق‌و كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی، روونیكرده‌وه كه له‌كوردستان‌و عیراق ته‌نها كێشه‌ی سیاسی‌و ئیداری نییه، به‌ڵكو مه‌ترسیی داعش هه‌ر زیندووه‌و ده‌بێت خه‌مسارد نه‌بین له‌وباره‌یه‌وه.
له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی ههرێمو چۆنێتی باشتر پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌هاووڵاتیان.
