له‌زنجیره‌یه‌ك سهردانو بهسهركردنهوهدا، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یهكێتیو لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر، سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ژماره‌یه‌ك وه‌زیری نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
له‌یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ، به‌یاوه‌ریی ژماره‌یه‌ك لهجێگرانو كادیرانی مه‌ڵبه‌ند، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی كرد‌و پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له د.ئارام محه‌مه‌د وه‌زیری خوێندنی باڵا كرد‌و پشتیوانی خۆی‌و مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری بۆ دووپاتكردنه‌وه‌و له‌وته‌یه‌كیشدا رایگه‌یاند: هاووڵاتیانی كوردستان ئومێدێكی گه‌وره‌یان به‌م كابینه‌یه هه‌یه، پێویسته هه‌موومان هه‌وڵی سه‌رخستنی كاره‌كان بده‌ین به‌ئامانجی خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیان.
له‌دووه‌م وێستگه‌شدا، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كرد‌و پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه كرد‌و هیوای خواست بهپاڵپشتیو پشتیوانیی هه‌موولایه‌ك، بتوانرێ باشترین خزمه‌تی پێشمه‌رگه بكرێت.
لای خۆیشییه‌وه وه‌زیری پێشمه‌رگه وێڕای سوپاسی بۆ سه‌ردانی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندو شاندی هاوڕێی دووپاتیكرده‌وه كه به‌پشتیوانیی هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی هاتۆته ئه‌و شوێنه‌و به‌پشتیوانی هه‌مووانیش ده‌توانێ سه‌ركه‌وتووبێت.
سه‌ردانیكردنی د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وێستگه‌یه‌كی تری سه‌ردانه‌كه‌ی شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ بوو، له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد‌و هیوای خواست وه‌ك گرنگترین دامه‌زراوه‌ی یاسادانان له‌هه‌رێمی كوردستان رۆڵی كارا بگێڕێت لهیاسادانانو چاودێریكردنی حكومهتداو وتیشی: له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا پێویسته سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگیی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، رۆڵی ئیجابی بگێڕن له‌چاكسازیی بنهڕهتیو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.
دوایین وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر، سه‌ردانی بوو بۆ وه‌زاره‌تی پلاندانان‌و له‌لایه‌ن د.دارا ره‌شید وه‌زیری پلاندانان پێشوازیی لێكراو له‌دیدارێكدا شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ پیرۆزبایی لێكرد‌و هیوای خواست رۆڵی ئیجابی بگێڕن له‌كابینه‌ی نوێی حكومهتو خزمه‌تكردنی هاووڵاتیاندا. جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كرده‌وه، كه تیمی ئه‌م جاره‌ی یه‌كێتی له‌حكومه‌تی ههرێمو سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌دا ئه‌ركێكی قورسیان له‌سه‌ر شانه، كه‌پێویسته له‌ئاستی لێپرسراوێتیدا بن‌و باشترین خزمه‌تی هاووڵاتیان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش وه‌ك ئۆرگانه‌كانی حزب چاودێرێكی ورد ده‌بین به‌سه‌ر كاره‌كانی كادیران‌و نوێنه‌رانی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت، هه‌ر نوێنه‌رێكی یه‌كێتی وه‌ك پێویست به‌ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی خۆی هه‌ڵنه‌ستێت، روبه‌ڕوی لێپێچینه‌وه ده‌بێته‌وه‌و دوورده‌خرێته‌وه‌و كه‌سی شیاو ده‌خرێنه شوێنی.
