سەرەکی » مانشێت » گۆرانی (کە دەڵێن ئەمڕۆ دەشت و کێو شینە)مان به‌چوار زمان كلیپ كردووه‌

كاروان حه‌لاق:

گۆرانی (کە دەڵێن ئەمڕۆ دەشت و کێو شینە)مان به‌چوار زمان كلیپ كردووه‌

تایبه‌ت به‌هه‌فتانه‌ی كوردستانی نوی

مۆزیكژه‌ن و هونه‌رمه‌ندی دووره‌ وڵات كاروان حه‌مید حه‌لاق له‌لیدوانیكی تایبه‌ت بۆكوردستانی نوی ئاشكرایكرد. گۆرانی كه‌ ده‌لین ئه‌مرۆ ده‌شت و كیو شینه‌ی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مه‌زهه‌ری خالقیان به‌شیوازیكی جیاواز كلیپ كردۆته‌وه‌و به‌رهه‌مهیناوه‌.
ووتیشی: کاره‌كه‌مان بە شێوەیه‌كی جیاواز بەرهەم هێناوە و گۆرانییەكه‌مان بە چەند زمانێکی جیاواز وتووه‌ته‌وه‌. وه‌ك كوردی، عه‌ره‌بی، توركی و یۆنانی.. روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هەر میللەتیك له‌وانه‌ گۆرانیه‌كه‌ بە موڵکی خۆی دەزانێ بۆیه‌ دوایی گفتوگۆ و قسەکردنێکی زۆر لەسەر میژووی دروستبوونی گۆرانییەكه‌. هیچ لایه‌كمان دانمان نەنا و به‌وه‌ی گۆرانیه‌كه‌ مولكی میله‌تیكی تر بیت. بۆیە بڕیارماندا پارچەکانی ئەم گۆرانییە به‌هه‌ر چوار زمانه‌كه‌ کۆبکەینەو بیکەین بەگۆرانییەکی هاوبەش و سەرنجڕاکێش تا زۆرترین گوێگری هەبێت.
كاروان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ نازانیت مێژووی دروستبوونی گۆرانییەكه‌ بۆ كه‌ی ده‌گه‌ریته‌وه‌و کێ یه‌كه‌مجار ووتوویه‌تی. بەڵام به‌بۆچوونی ئه‌و مامۆستا (مەزهەری خالقی) خاوەنی راسته‌قینه‌ی ئەو گۆرانییەیه‌.


سه‌باره‌ت به‌ بیرۆکەی بەرهەمەکە ووتی: بیرۆکەی کارەكه‌ لای من دروستبوو. بیرم له‌وه‌ كرده‌وه‌ کە بە هاوبەشی و بە چەند زمانێکی جیاوازی وەک کوردی و عەرەبی و تورکی و یۆنانی بەرهەمی بێنین و وەکو خۆی بیهێڵینەوە ڕەسەنایەتی تێدا بپارێزین. به‌ڵام به‌ شێوازێكی هاوچه‌رخ و ستایلێكی نوێ.
كاری‌ ئه م بەرهەمه له ستۆدیۆی یاد میدیاوە به‌رهه‌م هێنراوه‌ له ولاتی‌ هوڵه‌ندا كه خاوه‌نی‌ هونه رمند (بافل سەرهەنگ)ه و كاری موزیك و ڤیدیۆش له‌لایه‌ن ستودیۆی یادمیدیاوه‌ كراوه‌. سوباس بو ئه و كه‌سانی‌ هه ر له سه ره تاوه‌ له م پرۆژه یا هاوكار بون كه‌ بریتین له‌ ١٠ هونه‌رمه‌ندی كوردی و بیانی.


ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ رۆژی ٢٠-٧-٢٠١٩ كلیپه‌كه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و بەو هیوایه‌ی بە دڵی هەموو لایەک بێت.. وتیشی هونەرمەندە پەشداربووەکانی به‌رهه‌مه‌كه‌ پیكدین له‌ کاروان حەمید حەلاق. خاوەنی پڕۆژەکە و بەشدار وەک گۆرانی بێژی کورد. بافل سەرهەنگ وه‌ک گورانیبیژ و هه‌وه‌ها ئه‌و كاری موزیك و ڤیدیۆشی له‌ ستودیۆی یاد میدیا ده‌كات. شەزا حەیـــاک. وەک گۆرانی بێژی عەرەب. دویــــگۆ الــــک. وەک گۆرانی بێژی تورک. ئاندریانا ئاشیتزانۆڤا. بەشدارە وەک ژەنیاری نەیی و گۆرانیبێژی یۆنانی. مەحەممەد ئەلیسا. ژەنیاری عوود. موودار سەلام. ئیقاعی زەرب. ئالان نادال.
ژەنیاری گێتار.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

له‌ یادی 12 ساڵه‌ی كۆچی دوایی جه‌بار فه‌رمان دا

ئاوات كۆكه‌یی رۆژگارێك بوو هێزێكی پۆشته‌ به‌ باوه‌ڕ، گورج و ...