سەرەکی » مانشێت » قوباد تاڵەبانی: بەرنامەی حكومەتی نوێ چاكسازیی ‌و خزمەتگوزاریی دەبێت

قوباد تاڵەبانی: بەرنامەی حكومەتی نوێ چاكسازیی ‌و خزمەتگوزاریی دەبێت

جێگری سەرۆك وەزیران رایدەگەیەنێت: نییەتمان وایە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ بەشێوەیەكی هەمیشەیی چارەسەر بكەین و كۆتایی بەچارەسەرە كاتییەكان بهێنین.
ئەم وتانەی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، رۆژی 17/7 لەهەولێر، لەمیانی پێشوازی لە ماپیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریكا لەعیراق‌و ستیف فەیگن كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان، هات‌و تەئكیدی لەسەر ئەوەش كردەوە كە هەموو ئامادەكارییەكیان هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەو پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و حكومەتی فیدرال‌و تیشكی خستە سەر دوا سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا لەپێناوی دانانی رێوشوێن بۆ كۆتاییهێنان بەچارەسەرە كاتی‌و كورت مەوداكان.
جێگری سەرۆك وەزیران، ئەوەشی روونكردەوە، بەرنامەی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان بەرنامەیەكی چاكسازی‌و خزمەتگوزار دەبێت.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا باڵیۆزی ئەمریكا پیرۆزبایی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستانی كردو هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رێزلێنان لە خاتوو فەهیمە ئەمین دایكی شەش شەهید و خوشكی دوو برای شەهید

شوان كەریم دوێنێ، لەمەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ...