له بواری نووسین تائێستا 500 ئه‌ڵقه‌م نووسیوه، به هه‌مووی ئه‌گه‌ر بیژمێری بێجگه له دوو سێ درامای ته‌له‌فزیۆنی من حه‌ز له نووسین زیاتر ده‌كه‌م تا نواندن
سازدانی: سالار کۆشار
به‌یانی زووله،ت،ڤ،ده‌رچووین بۆ ماڵی هونه‌رمه‌ند فه‌یسه‌ڵ محه‌مه‌د تا له‌ڕۆژێكدا لهگهڵیدابین وله‌ناو ئه‌م ڕۆژه‌شدا ژیانی هونه‌ری بخوێنینه‌وه به‌ڵام پێموتبو ئه‌م ڕۆژه ژیانی خۆت چۆنه وام ده‌وێ تا فیلمی ئه‌وڕۆژه وه‌كو خۆی بۆ نه‌وه‌ی ئێستا‌و داهاتوو بگوازینه‌وه،لهدهرگامداو پاش كه‌مێك مامۆستا فه‌یسه‌ڵ هات ده‌رگه‌ی لێكردینه‌وه دیاربو تازه له‌خه‌و هه‌ستابوو به فه‌رموو فه‌رموو چوینه ژووره‌وه چاك‌و چۆنیمان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌شی كرد‌و یه‌كه‌م وێستگه‌ی گفتوگۆمان له‌سه‌رخوانی به‌یانی بوو كه‌ئه‌م پرسیارانه‌م له‌خۆی وخێزانه‌كه‌ی كرد.
پ/مامۆستابهیانیت باش سڵاوت لێبێ؟
و/به‌یانی باش خۆت و ستافت
پ/سپێده‌كان یاڕۆژههڵاتن لای تۆ چیدهگهیێنێ؟
و/دروستبونه‌وه‌ی ژیانێكی تر بۆ تێكۆشان
پ/باشه خۆ حازركردنێك هه‌یه بۆ به‌یانییه‌كان یان ڕۆژه‌كان هه‌روا دێ‌و دڕوا؟
و/هه‌ڕه‌مه‌كییه، سیسته‌مێك نییه داندرابێ سه‌عات ئه‌وه‌نده هه‌ستی و سه‌عات ئه‌وه‌نده بڕۆی وسه‌عات ئه‌وه‌نده تراشبی وه‌كو نیزامێكی سه‌ربازی نائهوهنییه لای من نیزامێكی شه‌عبییه
پ/تاڵ وشیرین له‌ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆتدا چۆن بهراورددهكهی؟
و/خۆی هه‌رمرۆڤێك كه‌هه‌ست به‌ژیان بكاههست به‌بونی خۆی بكادهبێ هه‌ست بهتاڵوشیرینی ژیانه‌كه‌ی خۆی بكا،لاموابی تاڵی له‌ژیانی من زیاتره‌و زاڵبوهبهسهرلایهنهشیرنیهكه
پ/باجی تۆقسهیهكمان بۆبكهلهسهرمامۆستافهیسهڵ چۆنهكهبهیانیان هه‌ڵده‌ستێ بهسهرتداهاوارناكائهگهرچاونان حازرنهبێ ؟
پێش ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی وه‌ڵام بداته‌وه مامۆستافهیسهڵ پێی ووت:به‌واقعی قسه‌بكه
خێزانی هونه‌رمه‌ند/نا هیچ توڕهنییه زۆرزۆر ڕووخۆشهكهههڵدهستێ له‌خه‌و
پ/قه‌ت وانه‌بوه به‌بێ نان خواردن بچێته ده‌رێ؟
خێزانی هونه‌رمه‌ند/نهخێرقهت به‌بێ نان نهچۆتهدهرێ له‌به‌رئه‌وه‌ی منیش ده‌وامم هه‌یه به‌یانیان زوو نان‌و چایه‌كه حازردهكهم ئهگهرلهپاش منیش ده‌رچێ بۆی حازردهكهم وخۆی لهماڵهوهبهئیسراحهت چاونان دهخواوخۆم دهچمهدوام چونكهمنیش خاوه‌ن ده‌وامم نابێ دواكهوم
پ/مامۆستافهیسهڵ تۆخهریكی كۆمه‌ڵێك بواری هونه‌ری ونوسینو ده‌رس ووتنهوهولهههمانكاتییشدالهلایهكی تر خێزان‌و ئایهدابهشكردنی كاته‌كان چۆنهلای تۆ یان چۆن گونجاندوتن ئه‌م هه‌موو شتهپێكهوه؟
و/من پێش ئێستا باسی ته‌نزیمی به‌یانیانم بۆكردی ئهوههامشیهلای من به‌ڵام ته‌نزیمی دی ده‌بێ بۆی بكه‌ی وه‌كو كومامۆستایهك دهفتهرختهی ههیهدهفتهرختهكهی داده‌نێ‌و له‌سه‌ری دهڕواسهركهوتوتردهبێ، جائهمنیش ئه‌گه‌رهیچ نه‌بی لاپهرهك له‌مێشكی خۆم داده‌نێم له‌سه‌عات ئهوهندهلۆئهوهنده چ ده‌كه‌م وچ ناكه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی وهكوجهنابت فه‌رموت من بوارم زۆره ئهگهرتهرجهمهبی ئهگهرنوسینبی ئهگهرتهمسیلبی ئهگهرئیشی ده‌ره‌وه‌ی ماڵبی
پ/باشهچ جاروابوه حه‌قی ئه‌وه‌یان بخۆی بۆئه‌وه‌ی تریان؟
و/ئائهوهیان بوهزۆر
پ/كێشه‌ت بۆدروست نه‌بوه؟
و/با له‌وانه‌یه دایكی ئه‌حمه‌د گوتبێتی وهرهئهوگڵۆپهمان سوتایهلۆمان قهیمكهكهچی ئه‌من خه‌یاڵم ڕۆیشتیه لۆنوسینهكی ترگلۆپهسوتایهكهم نهگۆڕیهو ئیهمالم كردیه زۆرجاران نوسه‌ر هه‌ر انسانهك كهمهشغولبو به‌كاری هونه‌ری ئهولهحزهیهی شته‌ك هاتهمێشكی نه‌یگری وهكوڕاوچیهك لهوانهیهپاش سهعاتهكی دی له‌مێشكی نه‌مینێ زۆرجارئهمن وام به‌سه‌رهاتوه به‌تایبه‌تی به‌دایكی ئه‌حمه‌دیم گۆتیه شه‌وانه ده‌فته‌رو قه‌ڵه‌م لهتهنیشتهمن دانێ كهشتم لۆهات بینوسم ولهدهستم نه‌چێ
پ/بژێوی ژیان زۆرگرنگه بۆئه‌وه‌ی ئه‌وشتانه‌ی لهدهرونته بیهێنیه دی یان بۆبه‌ڕێوه‌بردنی ماڵ ومنداڵ چ جاربۆبژێوی ژیان كێشه‌ت بۆدروست نه‌بوه یا لهبهربژێوی ژیان وازلههونهرهكهت بێنی ؟
و/بژێوی ژیان لای من زۆر گرنگه له‌به‌رئه‌وه‌ی من تا كولیهشم ته‌واو كرد شاگردبومه له‌ساڵانی ئه‌خیری خۆم ودایكی منداڵان شه‌ش مانگ ڕاتبمان وه‌رنه‌گرد هه‌ستاین شوشه‌وات و شتیوامان برده بازار ئێستا كه‌چوینه بازاری پێشت ده‌ڵێم له كوێمان دانابو كه‌چی لهسهرحاڵی خۆشم شه‌رمم ده‌كرد شته‌كان بفرۆشم ئه‌حمه‌دی كوڕیشم له‌گه‌ڵم بوو كه‌چی براده‌رێكی خۆشه‌ویستی وه‌كو جه‌نابت هات گوتی مامۆستا ئه‌وه چ ده‌كه‌ی گوتم وه‌لله ئه‌وه وه‌زعه‌كه‌یه یه‌كسه‌ر تێگه‌یشت شوشه‌و فه‌خفوری و شته‌كانی برد هه‌زاردیناری نارد ئه‌وجه نازانم به‌پیاوه‌تی خۆی لۆی ناردم یان شته‌كانی فرۆشتبو وابزانم هه‌ر به‌پیاوه‌تی خۆشی لۆی ناردبوم چونكه ئه‌ویش هه‌ستی كرد ئه‌من ڕاوهستایمه وه‌كو هونه‌رمه‌نده‌ك لهناوچهقی بازاڕ هاتوچۆی زه‌نگین و كه‌چی ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زانێ ئه‌مه په‌تاته‌مان هه‌بو لۆ ئێوارێ بیخۆین.
پ/ئه‌وه‌ش كۆڵی پێنه‌دای ههربهردهوابوی؟
و/نه‌خێر، ئه‌من حاله‌ته‌كی زۆرگرنگیشم به‌سه‌رهات له‌ڕوداوێكی سه‌یاره دایكم وباوكم وخوشكم برام وزاوایهكمان ههرپێجیان ئه‌مری خوایانكرد به‌و ڕوداوه زۆر له‌براده‌ران وایان هه‌ست ده‌كرد ئه‌من به‌ره‌و حاله‌تی شێتی بچم به‌ڵام خوا وای كرد ئیشقی هونه‌ره‌كه پاش ئه‌وه یه‌كسه‌ر ئه‌من چومه سه‌ر شانۆ‌و وتم نه‌خۆشی من له‌شانۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێ ئیتر شوكر بۆخوا هاتمه‌وه سه‌ر سروشتی جارانم.
پ/باشه مامۆستا ئێستا هه‌ردووكتان موچه خۆرن كهمووچهكهت وه‌رده‌گری لای خۆت ده‌مێنێته‌وه یان ده‌یده‌یته ده‌ستی دایكی ئه‌حمه‌د؟
و/وه‌لله ئه‌من ئۆمهرنیمه،نه‌ئه‌من ده‌زانم ئهوچهندوهردهگری نه‌ئه‌ویش ده‌زانی ئه‌من چهندوهردهگرم
(هه‌رسێكمان زۆرپێكهنین)
پ/ئه‌ی باشه ده‌ڵێن زۆرهاتوچۆی كه‌ركوك ده‌كه‌ی؟
و/(بپێكهنینهوه)ئێ چبكه‌ین ئه‌وه خۆشه‌ویستی خێزانهكهمهئی كهركهكهو خزمی خۆمه‌و دڵیشی ناشكێنم له‌به‌رئه‌وه زۆرخزموتی من ده‌كا
پ/دیارهكهزۆرتان یه‌كتر خۆش ده‌وێ ده‌ڵێن كهدێیتهوه ماڵه‌وه جله‌كانت بۆن دهكاتابزانێ لهتهنیت جگه‌ره‌كێش دانهنیشتوی؟
و/(به‌پێكه‌نینه‌وه )ئێ چبكه‌م خوابرادهران بگرێ سه‌لام كۆییهو برادهرانهوجغارهلهدووی جغاره پێده‌كه‌ن به‌خۆشم جغارهناكێشم ئیتر لهجلهكانم دیاردهبی
پ/باشهئهوهبههونهرمهندسهلام كۆیی به‌بیرم هاته‌وه تۆخۆت كۆیی بۆكۆییهكهت به‌پاڵ ناوه‌كه‌ته‌وه نه‌ناوه یابڕوات بهناوچهگهری نییه یان ئه‌وه ئهمهگێكه بۆ ئه‌م شاره كهتۆلهشاری ههولێرگهرهبویه؟
و/خۆی ههردوولاپیرۆز لای من كۆیه‌و هه‌ولێر هه‌ردوولا ڕۆحی كوردایه‌تی تێدایه به‌ڵام من دایكم هه‌ولێریه لهسهیدهكانه باوكم كۆییه حه‌ز بهنازناویش ناكه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی حه‌قی باوكم نه‌سوتێ من كوڕی محه‌مه‌د ساڵحم ڕاسته كوڕی كۆیه‌و كوڕی هه‌ولێرم به‌ڵام كوڕی محه‌مه‌د ساڵحم.
پ/هه‌رچه‌نده به‌یانیشه منداڵه‌كانت لهكوێنه؟
و/ئه‌حمه‌دی كوڕم له‌توركیا ده‌خوێنێ لهسهحافهو ده‌رهێنان و ته‌مسیل ئه‌و هاته‌وه سه‌رخه‌تی ته‌مسیلی من كچه‌كه‌شم هاته‌وه سه‌رلایه‌نی مامۆستایم ئه‌ویش له‌به‌شی ئینگلیزیه له‌وه‌رگێڕان له‌ئاداب.
لێره‌وه مامۆستا فه‌یسه‌ڵ ئیزنی وه‌رگرت كهبچێ خۆی بگۆڕێ وخێزانه‌كه‌شی بگه‌یه‌نێته ده‌وام ئێمه‌ش هاورێی بوین له‌پاشان سه‌ردانی گۆرستانی چراخ مان كردلهبهرئهوهی گۆڕی دایك وباوك وبراوخوشكو زاواكه‌یان لهوێبوچونكهئهوزۆربهی جومعان ده‌چێته سهركڵكۆیان وفاتیحان بۆدهخوێنێ له‌وێشه‌وه ئێمه‌ی بردبۆگهڕهكی سهعدوناوهئهوگهڕهكهی ئهولێی په‌روه‌رده‌بوه وهچوینهئهوخانوهكۆنهی كههونهرمهندفهیسهڵ مهحمهدتێیدا ژیاوه له‌وێ ئاواباسی ئه‌م گهڕكهی بۆكردین:
ئێستاش عه‌شقی ساڵانی كۆنم ههرلهدڵهلهبهرئهوهی لێرهپهروهردهكرام وزۆری براده‌رانی خۆشه‌ویستم لێرهبوینهوهكوكاك محمودزامدارودكتۆرئیدریس هادی وهاشم جه‌باری ومهحهمهدئهحمهدوجهبارئهحمهدیهعنی زۆربه‌ی ڕۆشنبیران وئه‌دیبان لهوگهڕكهی ئێمهبوینه گه‌ڕه‌كی سه‌عدوناوه‌ی پێده‌ڵێن ئهودیوارهی كه‌ده‌یبینی (به‌ده‌ست ئاماژهبۆئهم دیوارهدهكا كهلهتهنیشتی ڕاوهستابوین)كاتی خۆی دهرگابوهماڵی هادی ئاغای پونگینهیه ئێمهكرێچی ئهوانبوین من لێرهلهدایك بومهلهگهڵ ماڵی كاك سه‌لام كۆیی
پ/باشه مامۆستا حه‌زده‌كه‌ین بچینه ئهوخانوهی تۆلێی ژیاوی ؟
و/ ئهگهرحهزبكهن ئێستادهچینه ئهوخانوهی كه‌من تێیدا په‌روه‌رده بومه خیندنم كردیه ئه‌و مه‌كته‌به‌ی لێم خیندیه مه‌كته‌بی خوله‌كان كهزۆرجاربهدهركهی نه‌ده‌چومه ژۆرێ به‌په‌نجه‌ره‌ی ده‌چوم یه‌عنی ئهووهختهش بلعاتیم تێداههبو(به‌پێكه‌نینه‌وه)
پ/وه‌كو بله‌ی سڕگوم؟
و/ته‌واوه
له‌وێوه ڕۆیشتین بۆ ناوكۆڵانهكانی سه‌عدو ناوهبهتایبهتی ئهوكۆڵانهی مامۆستافهیسهڵ لێی ژیاوهكۆڵانێكی دوورودرێژوتهسكبو له‌وێ چوینهخانوێك ههرچهندهماڵێكی تری تێدابو ئیزنمان لێوه‌رگرتن تابچینه ژوره‌وه له‌وێ مامۆستافهیسهڵ باسی ئه‌م خانوه‌ی بۆكردین كه‌كاتی خۆی ئه‌وچۆن له‌ناو ئه‌م خانوه ژیاوه
پ/مامۆستا ئه‌گه‌رباسی ئه‌م خانوهمان بۆبكه‌ی تۆلێرهژیاوی منداڵیت لێرهبهسهربردوه؟
و/ئێرهكۆڵانی سه‌ره‌كی ژیانی خۆمه كهلهمناڵی كه‌لایانێ و په‌لیكانێ یاری منداڵانه‌مان لێرهكردوهئهودهرگایهی به‌رامبه‌رمان (به‌ده‌ست ئاماژهبۆدهرگایهكی بچوكی یه‌ك ده‌ری ده‌كا)ماڵی بهڕێزمامۆستامهلاعبدللهی باوكی مهحمودزامدارومهسعودبێبهشی شاعیربوئهوحهسارهی ئێستاش ده‌چینه ژوورێ چهندساڵێكیش لێره ژیاوم
پ/دهبابچینه ژوورێ
و/ئه‌م حهسارهیهكاتی خۆی لێی ژیابوم دیارهئێستابویتهدووبهش به‌شێكی بویته گه‌راج به‌شه‌كه‌ی تری هه‌رماڵی تێدایه،زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان نوسه‌ران لهحهسارژیاوین وهكوشێزادحهسهنی خۆمان نوسه‌ر ئه‌ویش ههرلهحهساران گه‌وره‌بوه وه‌كو خۆم هه‌مووشمان بابمان پۆلیس بوه زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كان بابمان پۆلیس بوه،شێزادپۆلیس وشێزادحهسهن وئه‌من وجلال ئهحمهدڕسوڵ (جلال به‌یار)
پ/مامۆستا ئێستاچیت به‌بیردێته‌وه كهوهختی خۆی ئه‌م شوێنه حهساربوه وهمنداڵیت لێرهبهسهربردوه
و/ژیانی به‌رائه‌تی وخۆشی و بیركردنهوهوخیندن وچاوبازی كۆڵانێ جارجاره (به‌پێكه‌نینه‌وه)
پ/باشه ئاگاداری باوكوتوندوتیژیهكانی؟
و/ئه‌وه‌شتێكی یه‌عنی وهكوئهركێكی فه‌رمی بوهباوك ههردایمه له‌وسه‌رده‌مه‌ی ئێمهباوك زاڵبوهلهسهرمنداڵهكانی لهسهرخێزانهكانی لهسهركچهكانی یه‌عنی ههتاچونهدهرهوهی كچه‌كان قهدهغهبوهئهوكاتهی كه ئێمهلێی ژیاوین پێچه‌و عهباوئهوبهزم وڕهزمه هه‌بوه له‌گۆڕێ یه‌عنی زۆرجاران ئه‌من ههتایاریگای هه‌ولێرێ چومه بۆتۆپانێ هاتیتمهوه لێدانم خواردیهیهعنی ئه‌من كوڕم گه‌نجم كوسهربهخۆ چویمهتهئهودووره كه‌چی ئێستا یاریگالهناوشاری ههولێرهئهو وهختهئهوهابودوایهچوین به‌لای مه‌كته‌بی خوله‌كان كه‌كاتی خۆی لێی خوێندوه وه‌له‌گه‌ڵ خوێندن ههرلهومهكتهبهش كوبه‌ی فرۆشتوه له‌به‌رئه‌وه‌ی بژێوی ژیانیان باش نه‌بوه شه‌ش براو شه‌ش خوشك بونهلهماڵهوه لهوێوهچوین بۆناوقهیسهری وچوینهئهم دوكانه‌ی كهتهنهكهچیبو ئهولێی شارگردبوهئهمدوكانهش هی جهباربوهبهناوبانگ بوه بهجهبارهكۆر بۆماوه‌ی 4ساڵ له‌م دوكانهشاگردبوهلهقۆناغی سه‌ره‌تای ئه‌وكاته‌ی باوكیشی ئه‌وی هێناوهبۆشاگردی بهوهستاجهباری ووتوه گۆشتی بۆتۆو ئێسقانه‌كه‌ی بۆمن ئه‌ووه‌خته وابوه شاگردی،پاشان چوینهسهردانی چهندبرادهرێكی قه‌دیمی خۆی ههرلهناوقهیسهری دوای ئه‌وه چوینه كافتریاكه‌ی هۆتێلی (برج اربیل)كه‌له‌گه‌ڵ براده‌رانی ڕۆشنبیروئهكتهرونوسهرزۆرجارلهم كافتریایهكۆدهبنهوه له‌وێش چه‌ند هاورێیه‌كی هونهرمهندفهیسهڵ مهحهمهدمان دوواندبهم شێوه‌یه
مامۆستاعبدوڵا:
من ده‌مێكه مامۆستافهیسهڵ ده‌ناسم وهكوفهنانێك لهناوفهنانهكانی ههولێرزیاتربهوسهرسامم وهكومامۆستاش خه‌ڵك حهزدهكالهگهڵی دانیشێ قسه‌ی خۆشهیهكێكه له‌وانه‌ی له‌بواری خوێندن‌و هونهرنهوهی پێگه‌یاندوه
مامۆستاخالید:
مامۆستافهیسهڵ حه‌مه‌ساڵح ناسراوه بهبلههونهرمهندێكی زۆرلێهاتوه له‌ناو خه‌ڵك دیاره وهلاپهڕیهكی به‌تاڵی پڕكردۆته‌وه له‌هونه‌ری كوردی وجێ په‌نجه‌ی دیاره‌و بزرنابێ هیوای پێشكه‌وتنی بۆده‌خوازم.
وه‌رزی دوه‌م له‌پرسیاره‌كان
ههرلهكافتریاكهی تاوه‌ری ههولێرگفتوگۆیهكی درێژمان سازدا لهسهركارههونهریهكانی و ژیانی
پ/مامۆستافهیسهڵ بۆهونه‌ری تهمسیلت هه‌ڵبژارد؟
و/له‌قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تای بوم پۆلی 4بوم مامۆستایه‌كمان بۆهات مۆسیقاژه‌ن بومامۆستائهحمهدشهنگهیادی به‌خێر ئێستاش ماوهتیپێكی مۆسیقای دانائیمهلهوتیپهئیشمان كرد، من بوم كاك زاهیرجۆغینی خۆمانبوكاك جه‌میل بوفهترهك كاك سه‌لام كۆیی لهگهڵمانبوچونكه ههرپێكهوهبوین له‌مناڵیه‌وه لهمهكتهبوجیرانو،به‌ڵام هاندانێكی وانهبولهمۆسیقا بۆیه خۆشم زیاتر حه‌زم لهلاسای كردنهوهبوئهوهبو له20/9/1969كۆمه‌ڵه لاوێك به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا صباح عبدالرحمان ده‌ستمان به‌ئیشی شانۆكردیهكهم ئیشیشمان پوتهو ڕه‌حمان بولهدهرهێنانی مامۆستا صباح عبدالرحمان بو ئه‌وانه‌ی كاریان له‌م ئیشه كرد برایانی به‌ڕێزم،كاك سه‌لام كۆیی،كاك عبدالرزاق شه‌مسه‌دین،كاك غازی غفور،كاك صباح ناوێكهبو، من وئهوكۆمهڵهناوه له‌یه‌ك سه‌عاتدا چوینهسهرتهختهی شانۆودهستمان به‌كاری هونه‌ری كرد ئیتر له‌وه‌وه ده‌ستم پێكردو ئارهزوهكهم به‌لای شانۆ زیاترشكایهوه.
پ/باشه مامۆستا تۆ سه‌ره‌تا هه‌وڵی ئه‌وه‌تدا كهفێره مۆسیقابی له‌سه‌ر ئامێری ئۆكۆردیۆن وهبویهته عازفیش به‌ڵام سه‌ركه‌وتو نه‌بوی لهوههوڵهت وبهردهوامنهبوی ئه‌وه‌بۆچی ده‌گه‌ڕێنیه‌وه؟
و/خۆم بهردهوامیهكهم له‌سه‌ری نهبوئارهزوهكهم زیاتربهلای شانۆبونهوهك چه‌ندین سرودی قوتابخانه به‌یانیان ئێمهعهزفان دهكردئهوكاتی لهههولێرتیپی مۆسیقاههركهم كه‌م بوكهئێمهدهستمان بهمۆسیقاكردئهوكاتی من ده‌ستم بهمۆسیقاكردتهمهنم دهساڵانبو یه‌عنی ئهگهرههتائێستابهردهوامبام لهوانهبوعازفێكی چاكم لێده‌رچێ به‌ڵام حه‌زم زیاتربهلای شانۆبو حهزوئارهزوش ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینێ له‌مرۆڤدا
پ/له‌سه‌ر تهقلیدكهئێستا خۆشت باستكردمن شتێكت به‌بیر بێنمه‌وه تۆ له‌كاتی خۆی ته‌قلیدی مامۆستا سابیر عبدالرحمانت كردۆته‌وه لهمهنهلۆجدا ته‌نانه‌ت جارێك لهسهرشانۆ پێتوتوه وه‌ڵڵا نانت ده‌بڕم؟
و/وابوئهوه ده‌مێك بو له‌ساڵانی حه‌فتا بو به‌ڵام من هه‌ڵبه‌ته ئیمانم به‌وه‌هه‌یه نان بۆنانهواو گۆشت بۆ قه‌ساب بواری كاك سابیر عبدالرحمان له‌من زیاتر‌و زیرهكترو زاناترو یه‌عنی ئیشه‌كانی پوخوت تروبهردهوامی له‌تیپی مۆسیقاوههڵبژاردنی كهلیماتهكانوههركاك سابیربهخۆی بهمهنهلۆجهكان جوانبوبۆیهئێستاش ئه‌من عتزاری لێده‌كه‌م پێی نه‌وێرام
پ/باشه مامۆستا تۆ ده‌ستێكی باڵات ههیهلهنوسین یه‌كێك له‌وانه كهنوسیوته گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان چۆن باسی بواری نوسینت ده‌كه‌ی
و/من له‌نوسین نزیكه‌ی تائێستا 500حه‌ڵقه‌م هه‌یه به‌هه‌مووی ئه‌گه‌ر بیژمێری بێجگه لهدووسێ درامای ته‌له‌فزیۆنی من حهزلهنوسین ده‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی تاموچێژێكی تایبه‌تی خۆمی لێوه‌رده‌گرم نوسینهكانیشم هه‌مووی دهگهڕێتهوهبۆسهردهمی مناڵی وژیانی خۆموسهردهمی هه‌رزه‌كاری خۆم كهمعاناتو ناخۆشی وژیانی ئه‌وڕۆژانه‌ی كهتێیداژیاوم خه‌ڵك چۆنبوه ئاڵگۆڕكردنی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ یه‌كتر چۆنبوه گه‌ڕه‌ك چۆنبوهگهورهلهگهڵ بچوك سدق له‌گه‌ڵ یه‌كتری و برادهراتی وجیرانوناو بازارمامهڵهلهگهڵ یه‌كتری چۆنبوه ڕێزوخۆشه‌ویستی چۆنبوهدوایهئهوكاتهشاروانهبوهیهعنی بهوجهنجاڵیهنهبوهئهوانهههمووی بهچاوبینیومن ئیدی لهوناخۆشی وكوێرهوهریانهنوسینهكانم سهرچاوهیانگرتوهئێستائهگهرتهماشابكهی لهتهومسیلیانهی كه‌من نوسیومن وتۆماركراونو پێشاندراون هه‌ریه‌كێك لهوانهبابهتێكن لهكۆمهڵداههیهوڕویاداوه جائه‌وه ئه‌جری جیرانه به‌شودانی كچ به‌زۆریه زوڵم كردنه دهرۆزهیه چاكه‌یه خراپه‌یه شێوازی ژیانی مرۆڤ ده‌بێ چۆنبێ هه‌ڵسوكه‌وتی لهوسنورهی تێیداده‌ژی ده‌بێ چۆنبێ ئیدی نوسینه‌كانی من هه‌مووی له‌ده‌وروپشتی ئهوناڕۆكو بابه‌تانه دهسوڕێتهوهجازۆری خه‌ڵكه‌كه‌ش حهزلهوشتهدهكالهبهرئهوهی خه‌ڵكه‌كه‌ش ژیانی خۆی لهوژیانهدهبینێتهوه كهوامن ته‌مسیلی پێده‌كه‌م زۆرجاران له‌بازار خه‌ڵك تووشم بوه ووتیه‌تی وهرهكاكه ئه‌تو ئهومشكیلهت ته‌رح كردوهئهوه كوت زانیهئهمن ئه‌و مشكیلهم ههیهلهبهرئهوهی به‌خۆم لهناوئازاروناخۆشیهكانی خهڵكهكهدهژیم ئیدی ئه‌وشتانه‌ی كهڕودهدالهوكۆمهڵگایهمن نه‌قڵی شاشه‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه‌به‌هه‌زاران كه‌س ئهوكێشهیهی هه‌یه
پ/باشهمامۆستافهیسهڵ ئه‌گه‌رباسی دهورهكانت بكه‌ین،تۆدهوری بله‌ی سڕگومت بینیوهلهههمان كاتدا ده‌وری میروهسمانیشت بینیوه وهدهوری عزهدینیشت بینیوه كهههرسێ ده‌وره‌كان جیاوازن لهیهكترئایهدیوی ناوه‌وه‌ی مامۆستافهیسهڵ كامهیانن؟
و/بۆوه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ت دیارهڕاستهدووسێ كاره‌ئه‌كته‌ری جیاوازت بۆمن ژماردبهڵام ئه‌كته‌ر ده‌بێ توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێ گۆڕانكاری له‌كاری ئه‌كته‌ری هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی سهركهوتوتربێ له‌به‌رئه‌وه‌ی باپابهندنهبێ به‌جۆرێك لهستایلهكانی یالهسنوری تهمسیلێك وهبهنسبهت دیوی ناوه‌وه‌ی من ئه‌وه لای خهڵكهكهیهكهمن دیوی ناووهم چۆنه
پ/باشهمامۆستالهگهڵ كامهئهكتهرئاسودهی وهكوئیشكردن،وه‌چ ده‌ورێك هه‌بوه تۆچاوت لێی بوبێوخۆزگهت خواستوهتۆئهم دهورهببینی به‌ڵام هاوكارێكت ئه‌م ده‌وره‌ی بینیوه؟
و/باوه‌ڕناكه‌م ئهوهڕوی دابێ له‌ژیانی من به‌ڵام لایه‌نی پرسیاره‌كه‌ی دیت من بهئیشكردنم له‌گه‌ڵ ئهوبراخۆشهویستانهم وهكوكاك سه‌لام كۆیی وكاك جلال بهیاروغازی غهفوروعبدالرزاق شه‌مسه‌دین گه‌نج ده‌بمه‌وه زۆرپێم خۆشه ئهوانهههتالهبهرامبهركامیرالێك ده‌گه‌ین یه‌عنی كوتهمسیلهكهی ده‌كه‌ین له‌ناخی یهكتردهگهین ئهگهرغهڵهتهك ڕوبدا ده‌توانین چایكهینهوه وهههتاپێشم خۆشهلهجیلی ئێستاش ئێمه‌نابێ تهماحكاربین ههربڵین ئێمه‌و ئێمه جیلی ئێستاش پێویسته هاوكاریان بین هه‌رچه‌نده به‌ناخۆشی ئێمه گهیشتوینهتهئهم قۆناغهئهوان هاتونهتهسهرحازری
پ/چهندجاردهوری ژنت بینیوه؟
و/ده‌وری ژن ئه‌وه‌ی به‌بیرم بێ دووجاردهوری ژنم بینیوه
پ/تۆلهبهرئهوهدهوری ژنت بینیوه كهئهكتهری ژن نهبوهیائهوكاتهكۆمهڵایهتیهكهوابوه؟
و/ كێشه‌ی ژن نه‌بون ئهوكاتهباری كۆمهڵاتیهكهوابوخهڵكهكهزیاتربهسترابۆوهبهیهك بهودابونهریتهی لهناوئهوكۆمهڵایهتیهی ئێمهتێیدا تێیداده‌ژین بۆیهشتێكی ناههمواربوئهگهر ژن بهاتبایهسهرشانۆ یان ژن هاتبایهبۆ ته‌له‌فزیۆن یه‌ك له‌وانه ڕۆژێك له‌ڕۆژان ئێمهتهمسیلمان دهكردلهساڵانی حه‌فتایه‌كان ئافرتێكمان لهگهڵبو ڕۆژی پێشكه‌شكردنی شانۆیه‌كه ئافرهتهكهنههات ئێ خه‌ڵكیش دانیشتوهسوتفهیهكێك لهخوشكهكانم هاتبو بۆتهماشاكردنی شانۆگهریهكههاستاین بهتێپل كۆلدهردهنگمان ته‌سجیل كردوهئهویشمان هێنایهسهرشانۆوتهمسیلی بۆكردین جاپرسیارهكهی تۆئهوهیهئهوكاتهتۆقهك ههبوهلهبارهی ئافره‌تان نه‌ك هه‌ر له‌ووڵاتی ئێمه بهڵكولهووڵاتانی پێشكهتوههتالهئهمریكاكاتی خۆی كهتازهدامهزرابوئهوكێشهیهههبوهلهئهڵمانیالهسویدلهزۆرووڵاتی پێشكه‌وتوی ئێستالهمسر
پ/به‌ڵام تۆڕۆژێ له‌ڕۆژان ئهوكێشهیهت چارهكردوه بهنازهنینی خوشكت؟
و/به‌ڵێ چارهكراوشانۆگهریهكهشمان به‌سه‌ركه‌وتوی پێشكه‌ش كرد
پ/باشه چ هونه‌رمه‌ندێك به‌مامۆستای خۆت ده‌زانی؟
و/ئه‌وه‌ی منی هێنایهسهرئهوڕێگایهوئهو ڕێبازهتهبعهن مامۆستا صباح عبداالرحمان بووهزۆرانیش له‌مامۆستایانی دی به‌مامۆستا وگه‌وره‌ی خۆمی داده‌نێم وهكومامۆستائهحمهدسالارهمامۆستاتهلعهت سامانهمامۆستافهرهات شهریفهوهوهكوئهوانهی لێره‌نین یادیان بهخێرهاشم زهینهڵهئهودهرهێنهرهگهورانهههمویان به‌مامۆستای خۆم ده‌زانم
پ/مامۆستامهشههدێكی بله‌ی سڕگومت بهبیردێنمهوهئهومێشانهی كه‌كاتی خۆی بله‌ی سڕگوم له‌چوارده‌وری خۆی ده‌یكوشتن مێشهخراپهكان ئێستاش به‌رده‌وامی لهكوشتنیان؟
و/ئێمهلهدووتهمسیل هه‌ندێ هێمامان بهكارهێنالهچڵپاوی مه‌كسیم گۆركی وهلهبلهی سڕگوم مه‌به‌ستی ئێمهلهومێشانه ئهوعهقڵیهتهكۆنهبۆگهنهی ئهوسهردهبوهكهههتاكهینێ خۆیان ڕاست ناكهنهوهههتاكهینێ ماف به‌ئافره‌ت ناده‌ن ماف به‌كچی خۆیان ناده‌ن ماف به‌خێزانی خۆیان ناده‌ن لهسهرڕێگایهكی ڕاست ئهوهبوقهزدی ئێمهلهومێشانه ئێستاش ماوهئهومێشانه ههرتهواونابێ من بهمێشكوژ به‌ناویان كهوتبوم بهمێشكوژیش له‌حه‌ق نایه‌ی یهكودوونییهزۆرن
پ/ باشه قه‌ت لهبهرامبهركامیرالهرزیوی؟
و/باوه‌ڕناكه‌م من وكامیرابراینه
پ/كاری هونه‌ری كاتی زۆردهوێ خێزانیش تۆیان پێویستهلهناویانبی جاری واههیهتۆسهعات یه‌كی شهوگهڕاویهتهوه كاردانه‌وه‌ی ماڵه‌وه چۆنبوه؟
و/سهرهتاكهبومهخێزاندارئهوكاتانهدهمامهوهلهقاعهتاسێی شه‌ویان تابه‌یانی ته‌بعه‌ن ژنێكیش بهتهنیالهشوقهیهك حه‌تمه‌ن كاردانه‌وه‌ی خراپی لێ‌دروست ده‌بێ زۆرجاران خێزانه‌كه‌م ده‌یگۆت ئه‌تو عه‌شقه‌كه‌ت زیاترلهبۆهونهرهلۆژنت دههینائیدی ئه‌ویش لێڕاهات عه‌شقه‌كه‌م كوهبهرامبهر ته‌مسیل وبهرامبهرنوسینوبهرامبهرهاتنهوهو نههاتنهوهم ودوایه وای لێهات خوادوومنداڵی داینێ كورهكو كچه‌ك ئیدی خه‌ریك بو بهومناڵانهوه تاڕاهات ئیدی ئه‌وه‌بوه سیوقسورساڵ وه‌كوئه‌وه‌ی دیتتان له‌ماڵه‌وه
پ/باشه مامۆستا من ده‌زانم تۆمامۆستای ینگلیزی ده‌ڵێن تۆمامۆستایهكی غه‌داری؟
و/نامهسهلهغهداریهكهنیه ئهوتهڵهبهی خۆشم بوێ لێیدهدهم
پ/بۆ؟
و/هه‌روا ته‌بیعه‌ته به‌ڵام جاری واههیهتهڵبهخۆی وادهكالێی بدرێ هه‌رچه‌نده نابێ لێدان به‌كاربێ له‌زه‌مه‌نی ئێمه به‌ڵام هه‌ندێ جاریش پێویسته
پ/باشهپاش ئه‌م كۆمهڵهتهمهنهو ئه‌م كۆمهڵههونهرهی جه‌نابت به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ی ئێستاش له‌هه‌وڵی خۆدۆزینه‌وه‌ی ئێستاش پێویستت بهوهیهخهڵكی بت ناسێ؟
و/مرۆڤ كهلهكارێك ئیش دهكاڕۆژانهپێویستی به‌گۆڕانكاری خۆیه‌تی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمهئێستادهڵێین عه‌سری عهولهمهیهعهسری ئه‌نته‌رنێته عه‌سری كۆمپیوتهرهكهواتهئهتو فه‌رقت ههیهلهگهڵ ده‌ساڵی ڕابردوئێستاتۆدهبێ هه‌مووشتێك كهشفكهی ده‌بی چی له‌وجیهانه ڕوبداتن لۆلهبهرئهوهی تۆدهبیه كابرایه‌كی عه‌سری یه‌عنی لهههمووشتێك شتێك بزانی بهمن وایهوهكوتایبهتمهندیهك مرۆڤ پێوستهپاسكیل بزانێ سهیارهبزانێ كۆمپیوتهربزانێ ئه‌نته‌رنێت بزانێ بێجگهلهحهزوئارهزوهكانی كهلهمێشكی خۆیتی ده‌بی ڕۆژبه‌ڕۆژ خهلایهكانی مێشكی له‌گه‌ڵ ئهوشتانهنوێ كاتهوهچونكهئێمهلهعهسری پێشكهوتنین بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌گۆڕان بێ پێشكهتنیش له‌گۆڕانه
پ/یه‌عنی خۆدۆزینه‌وه به‌ڕه‌ئی تۆئهوهنیهكهبویههونهرمهندو یاچهندهونهرێكت پێشكهشكردئیتر تهواوتۆخۆت دۆزیوه‌ته‌وه؟
و/ناشتی وانیهمن ئێستاخۆم بههونهرمهنددانانێم چونكه هونهرمهندووشهیهكی زۆرگهورهیههێشتاماومهبگهمهئهوڕادهیهی پێم بڵێن ئه‌وه هونه‌رمه‌نده
پ/خاڵی سفری جه‌نابت به‌رله‌وه‌ی هیچ فكرێكی هونه‌ری لات دروست بێ چۆن ئهوسهرهتایهت باس ده‌كه‌ی چۆن یادێك لهوسهردهمهمان بۆدهگێڕیهوه؟
و/خاڵی سفری من ههرئهوهیهمن كهمنداڵبوم ههرشاگردبومهوئیشم كردوه‌و خۆم ژیاندوهوهاوینان ئیشم كردوه بۆئه‌وه‌ی بژێوی زستان پهیاكهم بۆجل وبهرگووهكوپێشتر باسم كردئێمهخێزانێكی زۆربوین ئه‌وه‌ی ڕاستیبێ باوكم له‌حه‌ق ئهوخێزانهنهدههات دهبایهئێمهپاڵپشتیمان بكردبائهوكوێرهوهریانهبون
پ/یه‌عنی له‌پاش ئه‌وه‌ی تۆدهشت خوێند كاسبیشت دهكردلهههمان كاتداتهمسیلیشت ده‌كرد؟
و/تهمسیلیشم دهكردتهمسیلهكهشمان ههربهئازاربوماندی بونبولهبهرئهوهی ئهوقاعهی شه‌عب كاتی خۆی كهدروستكرائهمهتهمسیلمان لێدهكردتیپی هونه‌ری ههولێرئاههنگێكی مۆسقی وگۆرانی دهكردبههۆی هاتنی خهڵكهكهبۆ ئاهه‌نگه‌كه ئینجائێمهتهمسیلیهكمان پێشكه‌ش دهكردئهویش ده‌چوین له‌یاریگای ههولێركورسی تهنهكهههبوكون كون بوئه‌وه‌ی لهوسهردهمهبێ به‌بیری دێ له‌گه‌ڵ كاك جلال وكاك سه‌لام وكاك غازی ئه‌وبراده‌رانه ده‌چوین پێچ كه‌س ئهوكورسیانهمان لهیاریگاههڵدهگرد ده‌مان هینایه قاعه‌ی شه‌عب له‌قاعه‌ی ڕێزمان دهكردپاش ئه‌وه‌ی تهواودهبوین دیسان ده‌مانبرده‌وه یاریگابێجگهلهوهی ههمووڕژێ ئهوقاعهیهمان گێسك دهدالهبهرئهوهی جه‌ماعه‌تی گوڵه‌به‌ڕۆژه زۆربون جه‌ماعه‌تی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی ئه‌من ناوم لێنابون له‌به‌رئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كان له‌لایه‌ك داده‌نیشتن پیاوه‌كانیش له‌لایه‌ك ئافره‌ته‌كان كهدههاتن ههریهكی كیسهكی گوڵهبهڕۆژهپێبوئهو وه‌خته فستق وفندق و ئه‌وشتانه باونهبو ده‌بایه كهدهڕۆیشتن شوێنه‌كه‌یان گه‌سك بده‌ین
پ/واتا هونه‌رمه‌ندی ئێمه‌ده‌بێ كاسبیش بێ وهونه‌ریش بكا‌و سیاسیش بێ وخێزانیش به‌ڕێوه‌به‌رێ و بهخێوبكا؟
و/ئهخرئهگهروانهبێ تامی هونه‌ره‌كه‌ی نازانێ چیه ئهگهركابرایهك خواپێیدابێ وئاخر مۆدیل سه‌یاره‌و ئاخر مۆدیل قهسروئاخرپارهوئاخرئهوشتانه هه‌ست بهئیشهكهی خۆی ناكا
پ/واتا ئازار‌و كوێرهوهریهكان هونه‌رمه‌ند دروست ده‌كا؟
و/بێگومان هونه‌رمه‌ند ئهگهرلهناو ئازاره‌كان نه‌بێ هیچی نه‌كردوه‌و هیچیشی پێناكرێ
پ/باشهمامۆستا فه‌یسه‌ڵ ئه‌م وه‌رزه‌مان كۆتای پێهات به‌ڵام چاوپێكه‌وتنه‌كه‌مان درێژه‌ی هه‌یه ئێواره‌ش ده‌ت بینینه‌وه
و/به‌سه‌رچاو
……….
له‌تاوه‌ری ههولێرچوینهوهماڵی مامۆستافهیسهڵ لهماڵهوهڤانهی كچی تازهلهكۆلیج هاتبۆوهئهم چهندپرسیارهشم لهسهرباوكی لهڤانهخان كرد
پ/ڤانهخان تۆهه‌ست به‌چی ده‌كه‌ی كاتێ كه‌ده‌بینی باوكت هونه‌رمه‌ندێكی وابهناوبانگهئایهلهكۆلیج كاردانه‌وه‌ی چۆنهبۆتۆ؟
ڤانه/وهللهههست بهشازی ده‌كه‌م كه‌كچی هونهرمهندمامۆستافهیسهڵم وهلهكۆلیجیش زۆركاریگهری ههیهلهلایهن مامۆستایان‌و سه‌رۆكی به‌ش وتهلهبهكان زۆرڕێزم لێده‌گرن وهكوتهڵهبهیهكی ئاسایی نیم یارمه‌تیم زۆرده‌ده‌ن ئه‌وه‌ش هه‌موو به‌هۆی باوكمهوهیه
پ/باشهتۆبۆڕێچكهیهكی هونه‌ریت نه‌گرت؟
ڤانه/وهللهمن زیاتر حه‌زم له‌خوێندنه من هیوام وایه ببم بهوهرگێرنوسینگهی وهرگێریم هه‌بێ
پ/هاوكاری تۆبۆباوكت چیه؟
ڤانه/وهللهتهختیتو شیتیوای بۆده‌كه‌م زۆرجارنوسینیشی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م به‌تایبه‌تی له‌بواری نوسین زۆرهاوكاری ده‌كه‌م
پ/باوكت به‌یانی بۆی گێڕامه‌وه تۆهه‌موو شته‌كانی بۆحازردهكهی ئهوبهس كاتی نوسینه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه ده‌ست ده‌داته قه‌ڵه‌م ؟
ڤانه/به‌ڵێ ئه‌من حازری ده‌كه‌م داده‌نێم ئه‌ودێ دهینوستهوه به‌س
پ/كه‌چی له‌یه‌ك تایتلیشدا ناوی تۆی نه‌بردوه؟
ڤانه/(به‌پێكه‌نینه‌وه)قه‌یناكه بابی خۆمهئهوندهئهركهی ههیهلهسهرمان
………………….
دوایه له‌گه‌ڵ مۆستافهیسهڵ چوینه ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ی كه‌ئێواران مامۆستافهیسهڵ وانه‌ی ئینگلیزی لێ ده‌ڵێته‌وه،وهههرلهم قوتابخانه‌یه دواوێستگه‌ی لهڕۆژێكدابهم پرسیارانه كۆتای پێهات
پ/مامۆستافهیسهڵ چۆن ئه‌م ته‌نسیقه دروست ده‌كه‌ی له‌نێوان وانه ووتنه‌وه‌و هونهرونوسینو له‌هه‌مان كاتیش‌دا متاڵاكردن؟
و/بێگومان ههرمرۆڤهك پێویسته جهدوهلهكی هه‌بی بۆبهسهڕبردنی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆی منیش به‌پێی ئهوجهدوهلهتوانیتم هاوكێشه‌ك دروست كه‌م له‌نێوان قوتابخانهوكاری هونه‌ریمه‌وه كاری نوسینیش ئه‌وه بۆشهوانم داناوه چونكه نوسین‌و خوێندنه‌وه ته‌نیا لهشهوخۆشهڕۆژیش بۆوانه ووتنهوهوكاری هونه‌ری
پ/ باشهمامۆستا پاش ئهوتهمهنهدرێژهی بواری هونه‌ری وپاش ئه‌م ههمووبهخششهی بواری هونه‌ری ئهگهرهونهرهكهت لێهه‌ڵگرین چی ده‌مێنێته‌وه؟
و/كه‌واته لاشه‌یه‌كی مردووی فه‌یسه‌ڵ مه‌حه‌مه‌د ساڵح
پ/باشه ئێستا ڕازی له‌كه‌سایه‌تی خۆت یاپهشیمانی ؟
و/سوپاس بۆخوازۆر ڕازیم له‌به‌رئه‌وه‌ی بهتهجرهبهی ژیانی خۆم زۆرشتم دیت‌و زۆرشتم ڕاست كرده‌و له‌ژیانی خۆم بۆیه ڕازیم
پ/باشهمامۆستا ابن مستوفی دواخوێندنگایه كهتۆوانهی لێدهڵێیتهوه ؟
و/من له‌ساڵی 1978ـ1979به‌مامۆستای ئینگلیزی له‌چۆمان دامه‌زرام له‌ساڵی دوای بومهبهڕوهبهری سانهویهكهبۆماوهی 4ساڵ له‌وێ مامه‌وه دوایه هاتمه‌وه ههولێرلهههولێریش لهمهكتهبهكانی ئازادی وسه‌ربه‌ستی وكهلهوێ بهڕێوهبهربومهلهگارهی كچان‌و گه‌لاوێژی كچان‌و له‌جۆلان ودواوستگهی وانه ووتنهوهم كه‌پێش ئه‌وه‌ی بێمه ئێره په‌یمانگای هونهرهجوانهكانو كه‌ماوه‌یه‌ك مامۆستابوم دوایه بومه جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگا دوایه‌ش ئه‌م قوتابخانه‌یه كهابن مستوفی پێده‌ڵێن انشالله ههتاتهقاعودیش ده‌بین ههرلێرهدهبین
پ/مامۆستا زۆرسوپاست ده‌كه‌م ئێمه له‌ڕۆژێكدا لهگهڵتدابوین له‌هه‌موو بواره‌كان شتێكمان لێخوێندهوههیوادرم ماندومان نه‌كردبی
و/ئه‌منیش زۆرسوپاستان ده‌كه‌م ئه‌من ماندوم كردن هیوادارم سه‌ركه‌وتوبن ماندونه‌بن لهوكارهپیرۆزهتان