ئومێد عوسمان
پاپاراتزی – Paparazzi وشه‌یه‌كی ئیتاڵیه‌و واتای گیزه‌گیزی مێشووله دەگەیەنێت هه‌ربۆیه ئه‌و فۆتۆگرافه‌رانه‌ی كه به‌دوای ناوداران و هونه‌رمه‌ندان و وهرزشكارانهوهن له‌پێناو چركاندنی چه‌ند وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی ئه‌و كه‌سانه و فرۆشتنه‌وه‌یان به‌پاره‌یه‌كی زۆر به میدیا‌و تۆڕه‌كانی هه‌واڵ پێیان ده‌وترێت فۆتۆگرافه‌ری پاپاراتزی.
فۆتۆگرافه‌ری پاپاراتزی، بۆ زۆرێك له‌ناوداران و هونه‌رمه‌ندان و ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌دوایانه‌وه‌ن مایه‌ی بێزاری و سه‌رئێشه‌ن،هه‌ربۆیه ئه‌م جۆره فۆتۆگرافه‌رانه رووبه‌رووی لێدان و په‌لامارو ته‌نانه‌ت كوشتنیش ده‌بنه‌وه.
وه‌ك ده‌وترێت رووداوی گیان له‌ده‌ستدانی شازاده دیانا به‌هۆی سه‌رئێشه‌ی فۆتۆگرافه‌رانی پاپاراتزیهوه بووه چونكه فڵاشی كامێراكانیان بوونه‌ته هۆی سه‌رلێشێوانی شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ی و له‌ئه‌نجامدا گیان له‌ده‌ستدانی دیانای لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
له‌هه‌ندێك له‌وڵاتانی ئه‌وروپادا جموجۆڵه‌كانی ئه‌م جۆره فۆتۆگرافه‌رانه به‌پێی یاسا ده‌بێت و لهوڵاتانێكی وه‌ك ئه‌ڵمانیاو نهرویژو فه‌ره‌نسا رێگه‌یان پێناده‌ن له‌كاتی ئاهه‌نگ و فێستیڤاڵه‌كاندا به‌ئازادانه كاربكه‌ن و پێویسته مۆڵه‌ت له‌و كه‌سه وه‌ربگرن كه ده‌یخه‌نه زومی كامێراكانیانه‌وه. هه‌ندێك له‌شاره‌زایانی میدیاوكایهی رۆژنامه‌وانی ده‌ڵێن فه‌زڵی به‌ره‌وپێشچوون و ناوداربوونی رۆژنامه‌وانی زه‌رد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وكارانه‌ی كه ئه‌م جۆره فۆتۆگرافه‌رانه پێشكه‌شیان كردووه.
رۆن گالیلای- Ron Galella ،ته‌مه‌ن 88ساڵ كه‌به‌یه‌كێك له‌ناودارترین فۆتۆگرافه‌رانی پاپاراتزی له‌ئه‌مریكا داده‌نرێت و به‌ره‌گه‌ز ئیتاڵیه كۆمه‌ڵێك بنه‌مای كاركردنی بۆ پیشه‌كه‌ی داناوه كه لهئهمریكاوجیهاندا په‌یڕه‌وی لێده‌كرێت . وه‌ك گالیلا ده‌ڵێت خۆی به‌قه‌رزارباری سوپای ئه‌مریكا ده‌زانێت چونكه له‌ماوه‌ی جه‌نگی كۆریادا فۆتۆگرافه‌ر بووه لهنێوهێزی ئاسمانی وڵاته‌كه‌یدا.
ئه‌م فۆتۆگرافه به‌ناوبانگه‌ی ئه‌مریكا له‌زۆرێك له‌وڵاتانی جیهاندا پیشانگه‌ی بۆ فۆتۆكانی كردوه‌ته‌وه و تیایدا كاره‌كانی خۆی نمایشكردوه.
گالیلای له‌ماوه‌ی كاركردنیدا روو به‌ڕووی بگره‌و به‌رده‌ی زۆر بوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ناودارانی هۆلیودو كاره‌كته‌ره سیاسی و بزنیسمانهكان به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ جاكلین كینیدی هاوسه‌ری جۆن كینیدی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا، به‌جۆرێك له‌شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو بهبێزارترین كه‌س داده‌نرێت له‌ژیانی ئه‌و ژنه‌دا به‌تایبه‌تیش له‌دوای كوژرانی مێرده‌كه‌ی .
فابریزیۆ كۆرۆنا یه‌كێكی تره له‌و فۆگرافهره پاپاراتزیانهی له‌پشت زۆرێك له‌و گرته‌و وێنانه‌وه بوون كه تیایدا سیلڤیۆ برلسكۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیتاڵیا له‌بارێكی نائاسایی له‌گه‌ڵ ژنان ده‌رده‌كه‌وت ، هه‌ربۆیه كۆرۆنا له‌سه‌ر ئه‌و وێنانه‌ی كه دهیچركاندن و دواتر بڵاوده‌كرانه‌وه به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر كه‌یسی ناسراو بهڤالیتوبۆلی كه ساڵی 2007 ده‌نگی دایه‌و به‌دوای خۆیدا لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكرد له‌باره‌ی ئه‌و وێنه وروژێنه‌رانه‌ی تایبه‌ت بوون به‌به‌رێوه‌به‌ران و لێپرسراوان له‌گه‌ڵ كچان و ژناندا. ئه‌م كه‌یسه به‌هۆی كه‌می به‌ڵگه‌كانه‌وه چاوپۆشی لێكرا به‌ڵام كۆرۆنا بۆ ماوه‌ی 77 رۆژ زیندانی كرا، بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری پیشه‌كه‌ی ببێت به‌ڵكو بگره له‌دوای ئازادبوونیشی سه‌ر له‌نوێ به‌گوڕو تینه‌وه دهستبهكاربوهوهو رۆڵێكی به‌رچاوی بینی له‌ئاشكراكردنی كاری ئابڕووبه‌رانه‌ی ژماره‌یه‌ك له وه‌رزشكارانی تۆپی پێی ئیتاڵیا.
لهبهریتانیاش دارین لیونز یه‌كێكه لهفۆتۆگرافهره پاپاراتزیه ناوداره‌كانی ئه‌و وڵاته كه‌سه‌ره‌تا كاری له‌گه‌ڵ رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانی وڵاته‌كه‌ی دهكردو وێنه‌ی رووداوه مه‌زنه‌كانی وه‌ك جه‌نگی بۆ ره‌وانه ده‌كردن به‌ڵام دواتر ئاژانسێكی تایبه‌ت به‌خۆی دامهزراندو ده‌ستیكرد به‌چركاندنی وێنه‌ی ناودارانی هونه‌رو سینه‌ماو وه‌رزش له‌و وڵاته و هه‌ر له‌رێگه‌ی ئه‌میشه‌وه چیرۆكی ژێربه‌ژێری نێوان د‌یڤید بیكهام و ریبیكا لووسی خانمه یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی ئاشكرابوو.
ئه‌مرۆش لیونز كه‌ته‌مه‌نی لهسهروپهنجا ساڵیه‌وه‌یه سه‌رمایه‌كی زۆری پێكه‌وه‌ناوه‌و به‌یه‌كێكیش له‌و فۆتۆگرافه‌رانه هه‌ژمارده‌كرێت كه وێنه‌ی ده‌گمه‌نی شازاده دایانایان ده‌چركاند.
له‌فه‌ره‌نساش دانیال ئه‌نجیلی به‌شای پاپاراتزی ناسراوه چونكه له‌ئه‌وروپادا زۆر ناوداره‌و رۆژانه كاته‌كانی خۆی ته‌رخانكردبوو له‌نێوان شاره‌كانی فه‌ره‌نسا بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ده‌گمه‌ن و ناوازه‌ی ناودارانی ده‌ستبكه‌وێت سه‌رباری دووری ئه‌و شارانه له‌یه‌كترییه‌وه. له‌و كه‌سه به‌ناوبانگانه‌ی ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره به‌دوایانه‌وه بووه‌و بوونه‌ته قوربانی وێنه‌كانی ئۆناسیس ملیاردێری ئه‌مریكی و هاوسه‌ره‌كه‌ی جاكلین (هاوسه‌ری جۆن كینیدی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا)،هه‌روه‌ها ئیلزابیت تایلۆری ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ و جۆن لینۆن دامه‌زرێنه‌ری تیپی بیتڵز- The Beatles،یه‌كێك لهووێنانهی كه له‌ساڵی 1977 به‌رچاوبوو، وێنه‌یه‌كی ملیاردێری ئیتاڵی فیات جیوفانی بوو كه به‌رووتی لهیهختهكهیهوه خۆی فڕیده‌داته خواره‌وه.
له‌به‌ر توانا‌و شاره‌زایی ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره ، گۆرانیبێژی ناودار جۆنی هالیدای بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ وه‌ك فۆتۆگرافه‌ری تایبه‌تی خۆی گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ ئیمزا كرد.
*بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته سوود له‌ئینته‌رنێت وه‌رگیراوه.