سەرەکی » وەرزش » هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان لە سویدە

هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان لە سویدە

رۆژی شەممە 27/7/2019 بۆ به‌شدارییكردن له‌ پاڵه‌وانێتی (نۆروەی كه‌پ) لە نەرویج، هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی لاوانی كوردستان گەیشتە سوید، دەبیێت دوێنێش یه‌كشه‌ممه‌ 28/7/2019 هه‌ڵبژارده‌کە یه‌كه‌م یاری خۆی به‌رامبه‌ر تیپی (درۆباك فرۆگن) ی نه‌رویجی کردبێت.
پاڵه‌وانێتی نۆروەی كه‌پ ساڵانه‌ له‌ مانگی ته‌ممووز ئه‌نجام ده‌درێت و، زیاتر له‌ (60) وڵات بە تیپی ته‌مه‌نە جیاوازه‌كانی (کوڕان و کچان) به‌شداریی تیادا ده‌كه‌ن، هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستانیش بەتیپێک کە تەمەنی یاریزانەکانی لە 20 ساڵ کەمترە به‌شداری كردووه‌، هه‌ڵبژارده‌ی كوردستانیش له‌ گرووپی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ تیپه‌كانی (به‌یروم، درۆباك فرۆگن و هاسل لۆرێن) ـی نه‌رویجی یاری ده‌كات.
یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان
*یه‌كشه‌ممه‌ 28/7/2019 (هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان × درۆباك فرۆگن) كات: 8:25 – شەو.
*دووشه‌ممه‌ 29/7/2019 (هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان × هاسل لۆرێن) كات: 1:30 – نیوه‌ڕۆ.
*سێشه‌ممه‌ 30/7/2019 (هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان × به‌یروم) كات: 2:55 – نیوەڕۆ.
تیپە بەشدارەکانی ئەو خولەی هەڵبژاردەی کوردستان تیایدا بەشدارە‌ (66) تیپن، به‌سه‌ر (16) گرووپ دابه‌شكراون، له‌ هه‌ر گرووپێك دوو تیپ بۆ قۆناغی (32) سه‌رده‌كه‌ون، له‌ قۆناغی (32) دا یارییەکان بە سیستمی چوونە دەرەوە دەبێت بە یه‌ك دۆڕان.
نۆروەی كه‌پ پاڵه‌وانیه‌تییەکی ناوداری گه‌نجانەیە ، لە ساڵی 1972 –ەوە تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه‌، ساڵانه‌ زیاتر لە (2000) یاریزان له‌ هه‌موو ته‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كان لە کوڕان و کچان له‌ (60) وڵاتی جیاجیاوە به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*