سەرەکی » وەرزش » ئیریك بایلی ماوه‌ی‌ 6 هه‌فته‌ دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌

ئیریك بایلی ماوه‌ی‌ 6 هه‌فته‌ دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئینگلته‌را دوپاتیان كرده‌وه‌ پێكانه‌كه‌ی‌ ئیریك بایلی به‌گریكاری یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد قورسه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ له‌ یارییه‌كانی سه‌ره‌تای وه‌رز به‌شداری ناكات.
بایلی له‌ یاری دۆستانه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ تۆتنهام دووچاری پێكان هات كه‌ دوای یارییه‌كه‌ به‌ دارشه‌قه‌وه‌ یاریگای جێهێشت و دوای ئه‌نجامدانی پشكنینیش ده‌ركه‌وتووه‌ پێكانه‌كه‌ی‌ سوك نییه‌.
رۆژنامه‌ی‌ زه‌ سه‌ن بڵاویكردۆته‌وه‌ پێكانه‌كه‌ی‌ به‌یلی له‌ كركڕاگه‌ی‌ ئه‌ژنۆی دایه‌و به‌هۆیه‌وه‌ به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 6 هه‌فته‌ دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌.
زه‌ سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ركه‌وتووه‌ به‌یلی پێویستی به‌ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌ به‌ڵام نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ بچوكه‌.
بایلی وه‌رزی رابردوو به‌ده‌ست چه‌ندین پێكانه‌وه‌ ناڵاندی و به‌هۆیه‌وه‌ ته‌نها له‌ 12 یاریی یانه‌كه‌ی‌ له‌ پریمه‌رلیگ به‌شداری كرد هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ له‌ هه‌وڵ دایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاری ماگوایه‌ر بهێنێته‌ ریزه‌كانی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ كراو گواردیۆلاش تووڕه‌یه‌

لیرۆی سانی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ كراو ...