سەرەکی » وەرزش » گریزمان:خه‌ون به‌ یاریكردن له‌ پاڵ میسییه‌وه‌ ده‌بینم

گریزمان:خه‌ون به‌ یاریكردن له‌ پاڵ میسییه‌وه‌ ده‌بینم

گریزمان: هه‌موو شه‌وێك خه‌ون به‌ یاریكردن له‌ پاڵ میسییه‌وه‌ ده‌بینم

ئه‌نتوان گریزمانی ئه‌ستێره‌ی نوێی یانه‌ی‌ بارسێلۆنا به‌ جۆشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ پاڵ میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی یاری بكات و رایگه‌یاند هه‌موو شه‌وێك خه‌ون به‌ یاریكردن له‌گه‌ڵ میسی ده‌بینێت.
گریزمان له‌ میانی لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی‌ سپۆرت وتی: له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه‌ هه‌ست به‌ گرنگی خۆم ده‌كه‌م له‌ یانه‌كه‌، ئاماده‌م له‌ هه‌موو شوێنێكی یاریگا یاری بكه‌م، پابه‌ندم به‌ بریاره‌كانی راهێنه‌ر، به‌تایبه‌ت كه‌ یانه‌كه‌ چه‌ندین هێرشبه‌ری به‌توانای هه‌یه‌.
وتیشی: هه‌ست به‌ ترس ناكه‌م كه‌ له‌ ناو ئه‌ستێره‌كانی یانه‌كه‌ دام، به‌جۆشم بۆ بینینی میسی یاریكردن له‌ پاڵ سوارێز و دیمبلی و كۆتینیۆ، ساڵی رابردوو كاتێك میسی ستایشی كردم زۆر دڵخۆش بووم، چونكه‌ ئه‌و باشترینه‌ بۆیه‌ كاتێك قسه‌ ده‌كات ده‌بێت هه‌مووان گوێ بگرن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ میسی وتی: به‌جۆشم بۆ ئه‌وه‌ی‌ میسی ببینم و سه‌یری بكه‌م له‌ راهێنان و یارییه‌كان چی ده‌كات، پێم وایه‌ یاریكردن له‌ پاڵی چێژێكی زۆرت پێ ده‌به‌خشێت، هه‌موو شه‌وێك له‌سه‌ر جێگا له‌ خه‌یاڵی خۆم یاری له‌گه‌ڵ میسی ده‌كه‌م گۆڵ بۆ یه‌كتری دورست ده‌كه‌ین، له‌ خه‌ویشدا هه‌موو شه‌وێك یاری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م.
سه‌باره‌ت به‌ دیمبلیش وتی: په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ دیمبلی زۆر باشه‌ ئه‌و ئاره‌زویه‌كی هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ببێته‌ یاریزانێكی گرنگی بارسا، هه‌وڵ ده‌ده‌ین یارمه‌تی بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی‌ متمانه‌ی‌ زیاتری به‌خۆی بێت به‌تایبه‌ت كه‌ چه‌ند كێشه‌یه‌كی له‌سه‌ره‌تا بۆ دروست بوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*