سەرەکی » وەرزش » شکستی هێنا

شکستی هێنا

ئه‌لیسۆن فیلیكسی ئه‌فسانه‌ی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدان شكستی هێنا له‌وه‌ی‌ سه‌ربكه‌وێت بۆ مۆندیالی گۆڕه‌پان و مه‌یدان كه‌ یارییه‌كانی هاوینی ئه‌مساڵ له‌ دۆحه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیلیكس كه‌ تاكه‌ كچه‌ له‌ مێژووی ئۆڵۆمپیاد له‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدان 6 میدالی ئاڵتونی بباته‌وه‌ دوای 13 مانگ دابڕان به‌هۆی بوون به‌ دایك گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كان و به‌شداری له‌ پاڵاوتنی وڵاته‌كه‌ی‌ كرد بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیال.
فیلیكس له‌سه‌ره‌تای به‌شداری كردنی له‌ پێشبڕكێی 400 مه‌تر توانی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ قۆناغی كۆتایی به‌ڵام له‌و قۆناغه‌دا پله‌ی شه‌شه‌می به‌ده‌ستهێنا كه‌ ماوه‌ی‌ پێشبڕكێكه‌ی‌ به‌ 51 سانیه‌و له‌سه‌دا 94ی سانیه‌یه‌ك بڕی، به‌مه‌ش ناتوانێت له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌ كه‌سی به‌شداری مۆندیال بكات.
فیلیكس ده‌توانێت گه‌شت بكات بۆ دۆحه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ وه‌كو یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ به‌شداری له‌ پێشبڕكێی راكردنی 400 مه‌تری پۆسته‌ بكات.
سه‌باره‌ت به‌ شكسته‌كه‌شی وتی: شتێكی شێتانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بڵێم بێ هیوام، من ته‌ندروستیم زۆر باشه‌و خاوه‌نی خێزانم، بۆیه‌ ناتوانم داوای زیاتر بكه‌م، ئامانجی سه‌ره‌كی من به‌شداری كردنه‌ له‌ ئۆڵۆمپیادی 2020.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*