سەرەکی » راپۆرت » كه‌شتی ئالان كوردی ئه‌ركه‌كانی ده‌ستپێكرده‌وه‌پەڕە 17

كه‌شتی ئالان كوردی ئه‌ركه‌كانی ده‌ستپێكرده‌وه‌

شیهاب عوسمان، ئه‌ڵمانیا

جارێكیتر كه‌شتی فریاكه‌وتنی »ئالان كوردی» له‌كه‌ناراوەکانی لیبیا ئه‌ركه‌كانی بۆ رزگاركردنی كۆچەران ده‌ستپێكرده‌وه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌، وته‌بێژی رێكخراوی فریاگوزاری ئه‌ڵمانی ناسراو به ‌»سی .ئای» رایگه‌یاند: كه‌شتی »ئالان كوردی» كه‌ سه‌ر به‌ رێكخراوه‌كه‌یانه‌، له‌ رۆژئاوای كه‌ناره‌ ئاوییه‌كانی ته‌رابلوسی پایته‌خت ده‌ستی به‌چالاكییه‌كانی كردۆ‌ته‌وه‌و لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كانیشیان لێ ئاگاداركردووه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: كه‌شتی ئالان كوردی تاقه‌ كه‌شتییه‌ کە ئێستا له‌ كه‌ناراوەکانی لیبیادا له‌هه‌وڵی رزگاركردنی كۆچبه‌راندا بێت‌و هه‌فته‌ی رابردووش له‌هه‌مان ئه‌و شوێنانه‌دا 100 كۆچبەریان رزگاركرد.
ئێستا 131 كۆچبه‌ر كه‌ رزگاركراون له‌ ده‌ربه‌ندی ئوگوستای ئیتالیا چاوه‌ڕوانن، به‌ڵام ئیتاڵیا رێگه‌یان پێنادات بچنه‌ ناو خاكی ئەو وڵاتەوەو هه‌تا وڵاتانی تری ئه‌وروپی ئاماده‌یی نیشان نه‌ده‌ن بۆ وه‌رگرتنیان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*