سەرەکی » زانست » له‌مڕۆوه‌ مرۆڤ قه‌رزاری‌ زه‌وییه‌

له‌مڕۆوه‌ مرۆڤ قه‌رزاری‌ زه‌وییه‌

أ.ف.پ

رێكخراوی‌ گڵۆباڵ فوتبرێنت نێتۆرك به‌ پشتبه‌ستن به‌ داتاكانی‌ سندوقی‌ جیهانی‌ تایبه‌ت به‌ سروشت راپۆرتێكی‌ ئاماده‌ كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاست‌و چۆنێتی‌ به‌كارهێنانی‌ سه‌رچاوه‌ سه‌روشتییه‌كانی‌ سه‌ر زه‌وی‌ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌، به‌ گوێره‌ی‌ ئه‌و راپۆرته‌ش مرۆڤ ئه‌و ئاسته‌ی‌ تێپه‌ڕاندووه‌ له‌ به‌كارهێنانی‌ سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان كه‌ سروشت له‌ توانایدایه‌.
ئه‌و داتا‌و زانیارییانه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كاتێك مرۆڤ سه‌رچاوه‌كانی‌ سه‌ر گۆی‌ زه‌وی‌ به‌كار ده‌هێنێت، سورشتی‌ دایكه‌ زه‌وی‌ سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌می‌ دێنێته‌وه‌‌و خۆی‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام مرۆڤ ئه‌وه‌نده‌ خێرا سه‌رچاوه‌كان به‌كارده‌هێنێت، كه‌ زه‌وی‌ فریا ناكه‌وێ خۆی‌ نوێ بكاته‌وه‌‌و ئێستا خێرایی‌و ئاستی‌ به‌كارهێنان 1,75 جار له‌ نوێبوونه‌وه‌ زیاتره‌.
راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ وڵاتێكی‌ وه‌ك قه‌ته‌ر له‌ ماوه‌ی‌ 42 رۆژدا به‌شی‌ یه‌ك ساڵ سه‌رچاوه‌ به‌كار ده‌هێنێت، به‌ڵام وڵاتێكی‌ وه‌ك ئیندۆنیسیا به‌شی‌ یه‌ك ساڵ له‌ 342 رۆژدا به‌كار ده‌هێنێت.
كاره‌سات له‌وه‌دایه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤی‌ سه‌ر زه‌وی‌ هه‌مووی‌ وه‌كو خه‌ڵكی‌ ئه‌مریكا سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان به‌كار بهێنێت، ئه‌وا پێویستمان به‌ پێنج هه‌ساره‌ی‌ تری‌ وه‌ك زه‌وی‌ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژیان به‌رده‌وام بێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*