عه‌بدولحسێن ئهلههنین
و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
زیاتر له هه‌شت مانگ به‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیدا تێپه‌ڕیوه‌و راپۆرتێكی تایبه‌ت به ئاستی كارایی‌و جێبه‌جێكردن له چه‌ند مانگی یه‌كه‌می ده‌ستبه‌كاربوونی حكومه‌تدا ده‌ڵێ: ئاسته‌كه‌ی 79,29% بووه، ئه‌مه‌یه چه‌مكی هه‌ڵسه‌نگاندنی باو‌و دووباره.
دووباره‌ی باو یان دووپاته‌ی ده‌قگرتوو به ئینگلیزی (Stereotype)، له عیراقدا چ وه‌ك چهمكو چ وه‌ك تێڕوانین زیاتر پشت به ژماره‌و داتا‌و رێژه‌و ئه‌و ورده‌كارییانه ده‌به‌ستێ، ئیتر ئه‌مه بووه به باو، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كاتێك ئه‌و رێژه‌یه بڵاو بۆوه كه‌س بۆڵه‌ی لێوه نههاتو مشت‌ومڕ له‌باره‌ی ئاستی كارایی حكومه‌ته‌وه نه‌ما، هه‌رچه‌نده كه‌مینه‌یه‌ك هه‌ن پێیان وایه له ئاست پێویستدا نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانیش دانی پێدا ده‌نێن كه حكومه‌ت هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌و زه‌قی نییه‌و به پلانێكی روون‌و ئاشكرا ده‌ڕوات.
هه‌ندێك ده‌نگی به‌رزیش هه‌ن له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه، پێیان وایه سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌بێ لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، هه‌ڵبه‌ت به پێوه‌ری ئه‌و دروشمه پان‌و پۆڕو باق‌و بریقانه‌ی له‌سه‌رده‌می دیكتاتۆردا دهوترانو دواییش درۆ ده‌رده‌چوون، هه‌رچه‌نده زۆر له‌و ده‌نگانه باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه ئه‌وه سه‌رده‌می دیكتاتۆر بووه‌و به‌سه‌ر چووه، دیكتاتۆریش نابانگی خراپی هه‌یه له كوشتن‌و بڕین‌و جهنگو ههژاریو له هه‌مووی خراپتر نه‌یتوانی وڵات بپارێزێ له‌به‌رده‌م هێرشی ده‌ره‌كیدا.
هه‌ر ئه‌و ده‌نگانه‌ش بۆچوونیان كۆك نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی بۆ هه‌ڵبژێردراوه، كه بڕیاره به‌رهه‌مهێنانی ئابووری عیراق له وڵاتێكی قازانجخوازی تاك سه‌رچاوه‌وه بگوازێته‌وه بۆ وڵاتێك سه‌رجه‌م هاووڵاتیان به‌شداری له داهاتی نه‌ته‌وه‌ییدا بكه‌ن، هاوشێوه‌ی سه‌نگافۆره كه له‌سه‌رده‌ستی لی كوان ی‌و، له مالیزیاش له‌سه‌ر ده‌ستی مهاتیر محه‌مه‌د جێبه‌جێ كرا، یان له چین كه له ساڵی 1979دا‌و له‌سه‌ر ده‌ستی دینگ چیا‌و بینگ هه‌مان سیاسه‌تی ئابووری پیاده كرا.
راسته ئه‌مڕۆ دۆخی عیراق زۆر له‌بار نییه، به‌ڵام رێگایه‌كی راستی گرتۆته‌به‌رو ورده ورده به‌ره‌و سه‌رپێكه‌وتن ده‌ڕوات، دامه‌زراوه‌ی فه‌ند فۆر پیسی ئه‌مریكایی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه عیراق دووه‌م ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر ئاستی جیهان له رووی چاكبوونه‌وه‌و سه‌رپێ كهوتنهوهوه، هه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ش وه‌ك نموونه ئاماژه به چه‌ندان كاری باش ده‌كات كه حكومه‌ت له هه‌شت مانگی رابردوودا ئه‌نجامی داون، ره‌خنه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌گیرێت، كه كه‌موكورتی هه‌یه له بواری راگه‌یاندندا، كه نه‌یتوانیوه له راگه‌یاندندا بره‌و به كاره‌كان‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی بدات، تا ببێته به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی بابه‌تیانه به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێك له كوتله سیاسییه‌كانه‌وه ده‌كرێته سه‌ری، له‌به‌ر هیچ نا، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ترسیان له سه‌ركه‌وتنی حكومه‌ت هه‌یه.
ئه‌گه‌ر به‌و داتا‌و ئامار‌و زانیاریانه بیپێوینو راگه‌یاندنی حكومه‌تیش كه‌مته‌رخه‌م بووه له ئاستیدا، ده‌بینین له به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بادا عیراق بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆیدا به‌رهه‌مهێنانی 18 هه‌زار مێگاواتی تێپه‌ڕاند، واته زیاد كردنی بهرهههم به رێژه 27% به به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می ساڵی رابردوو، هه‌رچه‌نده كه‌موكورتی هه‌ر هه‌یه به تایبه‌تیش له بواری دابه‌شكردنی كاره‌بادا، هه‌روه‌ها راگه‌یاندنی حكومه‌ت له‌وه‌شدا كه‌مته‌رخه‌م بووه كه به‌رهه‌مهێنانی گه‌نمه، ئه‌مساڵ حكومه‌تی عیراق 4,3 ملیۆن تۆن گه‌نمی له جوتیاران وه‌رگرتۆته‌وه، ساڵی رابردوو ته‌نیا 2,15 ملیۆن تۆن بووه، واته به رێژه‌ی نزیكه‌ی 100% زیادی كردووه، ئه‌م هه‌واڵه ئه‌وه‌نده گرنگ بوو كه چووه ریزی هه‌واڵ‌و گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دانه‌وێڵه‌ی جیهانییه‌وه، له پاڵیدا دۆسێی ئاو‌و كۆنترۆڵ كردنی لافاوو دواتر پێدانی پاره‌ی جوتیاران به شێوه‌ی راسته‌وخۆ هه‌موو ئه‌مانه‌ش له ماوه‌یه‌كی كورتدا بوونه پاڵپشتی ده‌رچه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، كه رێگر بوو له گه‌نده‌ڵكاران‌و مشه‌خۆران له‌وه‌ی فێڵ له جوتیاران بكهنو ده‌رفه‌ت بۆ گه‌نده‌ڵی بقۆزنه‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی باشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌و كه‌رته زیندووه‌ی ئابووریدا، ئه‌م هه‌نگاوه جوتیاران هان ده‌دات وه‌رزی داهاتوو زیاتر خۆیان ماندوو بكهنو به‌رهه‌می باشتر‌و زیاتریان هه‌بێت، له ئێسته‌شه‌وه كاریگه‌رییه‌كی دیاره، چونكه جوتیاران سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ چاندنی چه‌ڵتوك، به جۆرێك چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌رهه‌مه‌كه‌ی به رێژه‌ی 400% به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوودا زیاد بكات.
جگه له‌وه‌ش ئه‌و جۆره هه‌نگاوانه هانده‌ر بوون بۆ بووژانه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی‌و بیانیشو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی زۆرێك له‌و پڕۆژانه‌ی ساڵانێكه له‌كاركه‌وتوون یان راگیراون، له‌وانه پڕۆژه‌كانی دروست كردنی شه‌ش نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وره كه زیاتر له 400 جێ‌وبانی نه‌خۆش له خۆ ده‌گرێت، هه‌ریه‌كه‌یان بڕیاره له كۆتایی ئه‌مساڵدا بكرێته‌وه، به‌و پڕۆژانه‌ش زیاتر له دوو هه‌زار جێ‌وبانی نه‌خۆش بۆ نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان زیاد دهكاتو كه‌رتی ته‌ندورستی چاكتر ده‌كات.
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی لافاوو سه‌رچاوه‌كانی پیسبوونی ژینگه‌ش حكومه‌تی عیراق نموونه‌ی ئیداره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه‌ی پێشكه‌ش كردووه، له بواری هێنانی دهرمانو كێشه‌ی ساغ كردنه‌وه‌ی ده‌رمان به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا كه حكومه‌ت به جددی رووبه‌ڕووی بۆوه، له‌مه‌شدا تا راده‌یه‌كی باش سه‌ركه‌وتوو بوو، نزیكه‌ی 80%ی ده‌رمانی پێویست كه حه‌شار درابوو، وه‌ك ده‌رمانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه گه‌ڕێنرایه‌وه، پێش ئه‌م حكومه‌ته ته‌نیا 12%ی ئه‌و ده‌رمانه به‌رده‌ست بوو بۆ هاووڵاتیان، زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و ده‌رمانه به‌هۆی گهندهڵیو قاچاخچێتییه‌وه دیار نه‌ده‌ما. چاپكردنه‌وه‌ی كتێبی خوێندن له عیراق، هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر له 80 ملیار دیناری گێڕایه‌وه بۆ حكومهتو هه‌زاران كرێكار‌و كارمه‌ندی چاپخانهكانیشی خسته‌ر سه‌ر كار.
له فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری نوێ‌دا، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ چه‌سپاندنی ئاسایش‌و راكێشانی وه‌به‌رهێنان گرنگیی پێ ده‌درێت، له‌و بواره‌شدا عیراق له ماوه‌یه‌كی كه‌می ته‌مه‌نی حكومه‌ته تازه‌كه‌یدا، په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیقلمیو نێوده‌وڵه‌تیشدا گه‌یاندۆته ئاستێك زۆر باش، كه پێشتر به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه، هه‌ندێك له سیاسهتمهدارانو شاره‌زایان له‌و باوه‌ڕه‌دان عیراق له‌و رووه‌وه له هه‌موو كاتێك باشتره‌و عیراقی خستۆته پله‌و پایه‌یه‌كی باشه‌وه له نێو وڵاتانی دنیادا، به راده‌یه‌ك هه‌ڵوێستی عیراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت رێزی لێ ده‌گیرێت، بگره هه‌ڵوێستی عیراق بۆته كلیل بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ندێك كێشه له ناوچه‌كه‌دا، له كاتێكدا جاران قسه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی عیراق ده‌كرا بێ پرس‌و رای خۆی، رێكه‌وتنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عیراق له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی جیهانی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه عیراقییه‌كان متمانه‌یان به خۆیانه، هه‌روه‌ها به‌رجه‌سته كردنی تیۆری ئابووری ئازاده كه ده‌بێته هۆی زیاد كردنی هه‌لی كار‌و به‌ره‌وپێشچوونی گه‌شه‌ی ئابووری، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه عیراق له تێچوونی ئاسایش‌و هاندانی وه‌به‌رهێنان كه‌م بێته‌وه‌و وه‌ك دامه‌زراوه‌ی ئاماژه‌پێده‌ری ئابووری ئازاد (Index of Economic Freedom) ئاماژه‌ی پێ ده‌كات ئه‌و دۆخه له تێچوونی گرهنتیو دڵنیایی له عیراقدا كه‌م ده‌كاته‌وه‌و عیراقیش ده‌گه‌یه‌نێته ئاستێكی باش له ناوبانگی ئابووری‌و وه‌به‌رهێناندا.
هه‌رچه‌نده عیراق وه‌ك ئه‌وه وایه به ناو كێڵگه‌ی میندا بڕوت، به‌ڵام هه‌نگاوی هاوسه‌نگ‌و دهنێتو متمانه‌ی به‌خۆیه‌تی، له ناو ئه‌و هه‌موو ململانێ‌و كێشمه‌كێشه ئیقلیمی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌دا، كه رێكردن به ناویداو هه‌ڵكردن تیایدا ئاسان نییه.
له‌سه‌ر ئاستی ئاسایش‌و جوانكاری وڵاتیشدا، زۆرن ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ له گرنگی لابردنی به‌ربه‌سته چیمهنتۆكان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، كه له بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌كانی لابراون، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه ئارامی به خه‌ڵكی عیراق به‌خشی، چونكه بۆ ماوه‌ی 16 ساڵ ئه‌و دیوار‌و به‌ربه‌سته كۆنكرێتیانه له‌به‌رچاویان بوو، ئه‌و هه‌موو خاڵی پشكنینهو ئه‌و هه‌موو دیواره كه نیشانه‌ی مهترسیو نه‌بوونی متمانه بوون ئێستا له‌به‌رچاو نه‌ماون، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به راده‌یه‌ك گرنگ بوو كه راگه‌یاندنه جیهانییه‌كان له‌باره‌یه‌وه هاتنه دهنگو نووسییانو به هه‌نگاوێكیان له‌قه‌ڵه‌م دا كه تێڕوانینی جیهان بۆ عیراق‌و عیراقییه‌كان دهگۆڕێتو ده‌بێته هۆی زیادبوونی ده‌رفه‌ت بۆ وهبهرهێنانو پاشان گهشهكردنو سه‌قامگیربوونی ئابووری.
له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی دارایی‌و نه‌ختینه‌یی، یاره‌ی یه‌ده‌كی بانكی ناوه‌ندی عیراق زیادی كردووه‌و گه‌یشتۆته نزیكه‌ی 70 ملیار دۆلار، پێشتر دابه‌زیبوو بۆ نزیكه‌ی 40 ملیار، جگه له‌وه بۆشایی نێوان به‌های ره‌سمی دۆلار له‌گه‌ڵ به‌های دۆلار له‌ناو بازاڕدا كه‌م بۆوه، پشت به‌ستن به قه‌رزیش كه‌م بۆته‌وه‌و ته‌نانه‌ت ده‌ست كراوه به دانه‌وه‌ی به‌شێك له قه‌رزه‌كانیش، ئه‌مانه هه‌نگاوی گرنگ بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی عیراق‌و سه‌قامگیری ئابووری.
به ئهلهكتۆرنی كردنی به‌شێك له مووچه هه‌نگاوێكی گرنگه له بواری كه‌مكردنه‌وه‌ی گهندهڵیداو له‌و رووه‌شه‌وه حكومه‌ته تازه‌كه‌ی عیراق تا 30%ی مووچه‌ی كردووه به ئهلهكترۆنیو تا كۆتایی ئه‌مساڵیش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رێژه‌كه بگه‌یه‌نرێته 50% شانبه‌شانی ئه‌مه پڕۆژه‌ی نیشته‌جێ كردنی حكومه‌ت كه بڕیاری لێ داوه شارۆچكه‌ی تایبه‌ت بۆ هاووڵاتیان دروست بكات‌و خانوویان بداتێ به قه‌رزی ئاسان، له‌گه‌ڵ نوێكردنه‌وه‌ی ته‌كنیكی ئاودێری له كشتوكاڵداو دروست كردنی شارۆچكه‌ی پیشهسازیو پڕۆژه‌كانی وزه‌ی خۆنوێكارو دروست كردنی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان، دامه‌زراندنی سندوقی گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵ، دامه‌زراندنی سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شی وه‌ك سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شی عیراق- چین، یان سندوقه چاوه‌ڕوان كراوه‌كه‌ی عیراق- ئهمریكاو زۆر وڵاتی تریش كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بێن له عیراق به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا بكه‌ن وه‌ك بریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ژاپۆن، هه‌موو ئه‌مانه ئاسۆیه‌كی روونیان وێنا كردووه له‌به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری عیراقدا، كه ده‌یان پڕۆژه‌ی رێگای هایباندو پرد‌و بهندهرو نه‌خۆشخانه‌و فڕۆكه‌خانه‌و ترامواو زۆری تریش له خۆ ده‌گرێت.
بڕیاره له بودجه‌ی 2020دا پلانی باشتر‌و فراوانتر له‌به‌رچاو بگیرێت به ره‌چاو كردنی هه‌ردوو نرخی نه‌وتی جێگیر‌و ناجێگیرو به‌وه‌ش وڵات به‌ره‌و گه‌شه‌پێدان به‌ره‌و پێشه‌وه ببات. راسته ئه‌م هه‌نگاوانه هه‌نگاوی قورسن له سه‌ر ئاستی سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیش، به‌ڵام له وا ده‌كه‌ن خه‌ڵكی عیراق هیوایه‌كیان هه‌بێت به حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، هیواكهش ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌ت له قازانجخوازه‌وه بگۆڕێت بۆ ده‌وڵه‌تێكی فره سه‌رچاوه‌ی ئه‌وتۆ كه سه‌رجه‌م هاووڵاتیان به‌شداری له داهاتی نه‌ته‌وه‌ییدا بكه‌ن، به‌مه‌ش عیراق له‌و وێنه دووباره بوه‌وه‌ی ده‌رده‌چێت كه له ساڵی 1921وه بۆی كێشراوه‌و ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كه‌ش سه‌ر بگرێت، ره‌نگه عادل عه‌بدولمه‌هدی ببێته كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌وترێ باوكانی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌مریكا، ئه‌وه‌بوو 1776 ئیمزایان له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا كرد.
رۆژنامه‌ی ئه‌لسه‌باح