سەرەکی » کەلتوور » مەراسیمێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی بیبلیۆگرافیای پیرەمێرد بەڕێوەچوو

مەراسیمێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی بیبلیۆگرافیای پیرەمێرد بەڕێوەچوو

رۆژی 1/8/2019 كتێبخانەی گشتیی سلێمانی، بە هاوكاریی مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسوورەكە، مەراسیمێكی بۆ یادی 69 ساڵەی «پیرەمێرد- حاجی مەحموود تۆفیق ئاغا سازكرد.
لەمەراسیمەكەدا کە لەکافێی ئەمنە سوورەکە بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لەکەسایەتییە سیاسی و رووناکبیرو نووسەران بەڕێوەچوو، كتێبی بیبلیۆگرافیای پیرەمێرد کە «بوار نوورەدین» ئامادەیكردووە بڵاوكرایەوە.
بیبلیۆگرافیاکە تەواوی بابەت، نووسین و وەرگێڕانەكانی پیرەمێردەو یەكەم بیبلیۆگرافیاشە، كە بە شێوەیەكی فراوان ئامادە دەكرێت، 256 لاپەڕەی ڕەنگاوڕەنگەو لەدوو تەوەرەی سەرەكیی پێکهاتووە: تەوەری یەکەمی بریتییە لەبیبلیۆگرافیای كتێب و نووسینی لە ڕۆژنامەكانی ژیان- ژین و گۆڤاری گەلاوێژدا 1931 – 2018 و بریتییە لە چەند بەشێک. تەوەری دووەمیش بریتییە لەچەند بەشێک بەمشێوەیە: بەشی یەکەم: بیبلیۆگرافیای پیرەمێرد لە كتێبی كوردیدا، لە ساڵی 1951 تا 2014. بەشی دووەم: پێڕستی پیرەمێرد لە ناوەرۆكی كتێبی كوردیدا، لە ساڵی 1939 تا 2010. بەشی سێیەم: بیبلیۆگرافیای ڕۆژنامەكانی ژیان و ژینە لە كتێبی كوردیدا لە ساڵی 1984 تا 2008. بەش چوارەم: پێڕستی ڕۆژنامەكانی ژیان و ژینە لەناوەرۆكی كتێبی كوردیدا، لە ساڵی 2001 تا 2005.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

کتێبی بیرەوەرییەکانی ئانا فرانک

کەریم مەلا رەشید چوارشەممە، ١٦/٢/١٩٤٤ کیتی گیان! ئەمڕۆ ساڵرۆژی لەدایکبونی ...