سەرەکی » ئابووری » په‌رله‌مان پڕۆژه‌یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی ئاماده‌ ده‌كات

په‌رله‌مان پڕۆژه‌یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی ئاماده‌ ده‌كات

بڕیاره‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌نگ به‌ پڕۆژه‌یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی بدات.
شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ پڕۆژه‌ یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی كردووه‌ و دوای كۆتاییهاتنی پشووی په‌رله‌مانیش، سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ده‌نگ به‌ پڕۆژه‌یاساكه‌ ده‌دات.
وتیشی: پڕۆژه‌یاساكه‌ بریتییه‌ له‌ رێكخستنه‌وه‌ی خزمه‌تی مه‌ده‌نی و دامه‌زراندن و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ و مۆڵه‌ت و خانه‌نشینی، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ به‌ حكومه‌ت مووچه‌ كه‌مه‌كان به‌ زیادكردنی ده‌رماڵه‌ زیاد بكات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی وتیشی: پڕۆژه‌یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی پڕۆژه‌یاسایه‌كی فیدراڵییه‌ و پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پێیه‌وه‌ پابه‌ند بێت و جێبه‌جێی بكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*